1 (دەستکاری کراوە: Xx_Kurdistan_xX 2013-06-27 20:21:19)

بابه‌ت: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

سڵاو هاوڕێیان من کێشەیەکم هەیە لە کۆتا هەنگاوی ئینستاڵ کردن ئەوەش کێشەکەمە
http://www.webchinupload.com/f/2013-06/1083365613-s.png
ئیتر نازانم چۆن چاک ئەکرێت چەند داتا بەیسم گۆریوە هەروا بوو


ئەشزانم ئەم بەشە ١ مانگی ٧ دا ئەخرێت وە بابەتەکەشم خوێندەوە

زۆر سوپاستان ئەکەم ئەگەر یارمەتیم بدەن

زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک

2

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

چاک ناکرێت.
وەشانی نوێ بەکار بهێنە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

زۆر زۆر سوپاس کاک ئاسۆ گیان بەس ئایا خەتای سکرێپەیتەکەیە ؟ ئەگەر بەڵێ من زۆربەی بەشەکانی وەشانی ١.٢ م داگرت و تاقیم کردەوە هەروا بوو بەس بە یەک شێوە ئینستاڵ ئەبێ ئەویش ئەبێ لە کاتی ئینستاڵ کردنی Mysql بگۆریت بۆ SQLite ئینجا ئینستال ئەبێ بەس ئەویش کێشەی هەیە کە Cloumn ەکان دروست ناکات

باشە خۆ جاران وانەبوو ئێستا گروپی داهێنەری ئەو سکرێپەیتە وایان لێ کردوە؟؟


زۆر زۆر سوپاس

4

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

خەتای ئەوەیە کە PunBB 1.2 کۆنە، ئەو وەشانەی PHP کە لەسەر زۆبەی سێرڤەرەکانی ئەمڕۆ دامەزراوە وەشانی ٥ ـە. PunBB 1.2 بۆ PHP 5 دانەڕێژراوە بۆیە یان دەبێت وەشانی PHP سەر سێرڤەر بگۆڕیت بۆ وەشانێکی کۆنتر یان وەشانی نوێی PunBB بەکار بهێنیت.

کاتێک تۆ هۆست لە شوێنێک دەکڕیت، توانای گۆڕینی وەشانی PHP ـت نییە، بۆیە تەنیا چارەسەر ئەوەیە وەشانی نوێی PunBB بەکار ببەیت.

PunBB 1.2 لەگەڵ SQLite کار ناکات. بۆیە خۆتی لەگەڵ ماندوو مەکە.

ئەوە پەیوەندی بە گرووپی داڕێژەرەوە نییە، گرووپی داڕێژەر ماوەیەکی زۆرە دەستکاری وەشانی ١،٢ یان نەکردووە. بەڵکوو وەشانی نوێتریان داڕشتووە کە باشترە تۆش بەکاری بهێنیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

زۆر زۆر سوپاس کاک ئاسۆ گیان عەزێتم دایت

6 (دەستکاری کراوە: gullyjwan 2013-06-27 22:44:30)

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

كاكه‌ Xx_Kurdistan_xX  ئه‌مه‌  ده‌بێت  هه‌ندێك  ده‌ستكارى كۆده‌كان بكه‌يت   من بۆم  ده‌ستكارى  كرديت 

به‌لام تێبينى بۆ تۆ  سه‌ره‌تا  ئه‌م په‌رگه‌يه‌ى  من مه‌خه‌ ناو  ئێف تى پى به‌ په‌رگه‌ نوێيه‌كه‌  دابه‌زێنه‌ زانياره‌كان بنووسه‌ كه‌ ته‌واو بوو  كه‌ى كێسه‌كه‌ت

بۆ هات  مه‌به‌ستم  ئه‌و وێنه‌ى تۆ  دات ناوه‌ ئينجا  ئه‌و  په‌رگه‌ى من بخه‌ جێگاى په‌رگه‌ى  ئينستۆله‌كه‌ت  دواتر   به‌رده‌وام ببه‌  ئه‌و كات كۆده‌كانى

config.php   بۆ دێت و سه‌ركه‌وتووده‌بيت  فه‌رمو  لێره‌  په‌رگه‌كه‌ دابه‌زێنه‌  http://www.webchinupload.com/f/2013-06/ … nstall.rar

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م

7

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

دەست خۆش براکەم بەس ئەو پەڕەیە ئیش ناکات بۆ؟؟؟

8

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

مه‌به‌ستت  ئه‌وه‌يه‌   لينكه‌كه‌  كار  ناكات

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م

9

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

بەڵێ براکەم لینکی داونلۆند ئەڵێم واتا داونلۆند نابێ ئەگەر عەزێت نیە دووبارە بەرزی بکەیتەوە

10

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

punbb 1.2 ending .. Loading %99 ...

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت
                                                          "ئاسۆ نادری"

11

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

dast xosh

12

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

ahmed and kaka نووسی:

بەڵێ براکەم لینکی داونلۆند ئەڵێم واتا داونلۆند نابێ ئەگەر عەزێت نیە دووبارە بەرزی بکەیتەوە

فه‌رموو  براكه‌م  بزانه‌ ئێستا  چۆنه‌ 

www.webchinupload.com/f/2013-06/660295721-install.rar

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م

13

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

دەست خۆش براکەم ئینستاڵ بوو بەس کە ئەمەوێ پەیامی تایبەت دابنێ ئەمەی دێتە سەری وەکو پێشوو
http://www.webchinupload.com/f/2013-06/1610686701-ddd.png
چی بکەم؟؟
زۆر سوپاس

14

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

ئه‌م  په‌يامه‌  له‌ زۆرينه‌ى مه‌كۆيه‌  فريه‌كان  دا  ده‌بينێت  له‌ كاتى  زياد  كردنى په‌يامى تايبه‌تى  به‌لك و به‌س  له‌ په‌يامى تايبه‌تى نييه‌

هه‌ندێك  مۆدى  تر  هه‌يه‌   پێويستى به‌ زياد  كردنى  ته‌يبله‌  بۆيه‌  زيادى  ناكات   ئه‌مه‌  ده‌گه‌رێته‌وه‌  سه‌ر  رازه‌كاره‌كه‌  كه‌ ئايا پالپسته‌ به‌ مايسقل

يان  نا  ئه‌گه‌ر  به‌ قسه‌ى  براى خۆت  ده‌كه‌يت  فێرسنى  نوێ  bunbb    به‌كاربێنه‌  چونكه‌  ئه‌مه‌ سه‌ره‌تايه‌  دواتر  كێسه‌ى زۆرى  تيايه‌  ماندووت

ئه‌كات  كه‌سيس   چاوه‌رى  ئه‌وه‌ ناكات  بگه‌ريته‌وه‌  فێرسنى  كۆن و يارمه‌تيت  بدات  دونيا  رۆز  به‌ رۆز  له‌ گۆراندايه‌  چه‌ند  ستى نوێ  هه‌بێت

ئه‌وه‌نده‌  چاكتره‌     له‌ كۆتاى  برام  ئه‌مه‌ ده‌بێت  ده‌ستكارى  كۆده‌كان  بكه‌يت  من پێستر  بۆ  يه‌كێكم  ده‌ستكارى كرد  بۆ  ئه‌وه‌ى  په‌يامى تايبه‌تى

زياد  بكرێت   به‌لام  له‌گه‌ل  فۆرمات كردنى كۆمپيوتره‌ه‌كه‌م  كۆده‌كانم  له‌ ده‌ست  رۆى   بۆيه‌  ئه‌گه‌ر  ئێستا له‌بوايه‌  له‌وانيه‌  زيادت  كردبايه‌ 

به‌هيواى  سه‌ركه‌وتنت

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م

15 (دەستکاری کراوە: gullyjwan 2013-07-01 10:11:37)

وه‌ڵام: کێشەیەک لە ئینستاڵ کردنی مەکۆ لە کۆتا هەنگاو!

به‌هۆى  خاوى  نێت  په‌يام  2  دوباره‌وه‌  بۆوه‌  بۆيه‌  سريمه‌وه‌

ئه‌ی هاورێم من وه‌ك ئاوێنه‌وام
پێبكه‌نی له‌گه‌ڵت پێ ده‌كه‌نم ، بگری له‌گه‌ڵت ده‌گریم ، خه‌م بخۆیت خه‌مت له‌گه‌ڵ ده‌خۆم / به‌ڵام بمشكێنی بریندارت ده‌كه‌م