بابه‌ت: پەڕەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن چالاکە

سڵاو هاوڕێیان،
ماوەیەک پێش ئێستا ئامادەکاریمان کرد بۆ دەستکردن بە بڵاوکردنەوەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن بە شێوازی ڤیدیۆیی.

پەڕەی کۆرسەکان ئێستا چالاک کراوە و بە کۆرسی HTML دەستمان پێکردووە،
http://www.webchin.org/index.php?besh=ferbun

هەموو ڤیدیۆکان لە کەناڵی وێبچن لە یوتیوب دادەنرێن، بۆ ئەوەی ئاگاداری ڤیدیۆی نوێ بیت دەتوانیت Subscibe بکەیت.
https://www.youtube.com/user/WebchinOrg

هەروەها ڤیدیۆکانی هەموو کۆرسەکان ئامادە دەبن بۆ داگرتن بە شێوەیەکی ئاسان وەک بۆ ئێستا لە خوارەوەی پەڕەی کۆرسی HTML5 دانراوە.
یان دەتوانیت ڤیدیۆکان ڕاستەوخۆ بنێریتە نێو هەژمارەکەی Google و Google Drive ئەو کاتە ئەگەر Google Drive لەسەر کۆمپیوتەر و ئامێرەکانت دامەزرابێت، خۆکارانە ڤیدیۆکان ڕوونووس دەکاتە سەر هەموویان. هەروەها بۆ داهاتوو لە نێو هەژمارەکەی خۆت دەبێت لە گووگڵ.

ئەو کۆرسانەی کە ئێستا کاریان لەسەر دەکەین، CSS, PHP, MySQL.
ئەگەر هەر ئەندامێکی دیکەی وێبچن دەیەوێت کۆرسی خۆی هەبێت و لە لیستی کۆرسەکان دەربکەوێت دەتوانێت بێگومان بەشدار بێت،

١، هەموو ڤیدیۆکان دەبێت لە کەناڵی وێبچن لە یوتیوب باربکرێن (خۆمان باریان دەکەین).
٢، دەبێت پەیڕەوی لە یاساکانی بەرهەم هێنانی ڤیدیۆکان بکەیت بە مەبەستی ئەوەی هەموو کۆرسەکان هەمان شێواز و پرۆسەیان هەبێت کە بۆ بینەر ئاسان بێت.

ئەگەر دەتەوێت بەشدار بیت، تکایە کە پەڕەی پەیوەندییەوە پەیامێک بنووسە و هەروەها ئاماژە بدە کە دەتەوێت چ کۆرسێک بکەیتەوە. لە وەڵامدا زانیاری زۆرترت بۆ دەنێرین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پەڕەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن چالاکە

وانەی ژمارە ٥ لە ژێر ناوی [تاگەکانی Div, Span و P] بڵاو کراوەتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پەڕەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن چالاکە

وانەی ژمارە ٦ لە ژێر ناوی [دابەشکردنی پەڕەیەکی HTML بۆ بەشی تایبەت] بڵاو کراوەتەوە.
http://www.webchin.org/index.php?besh=ferbun

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پەڕەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن چالاکە

وانەی ژمارەی ٧ لە ژێر ناوی [چەند تاگێکی نوێی HTML5 کە گرینگن] بڵاو کراوەتەوە.

http://www.webchin.org/index.php?besh=ferbun-html-video

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پەڕەی کۆرسەکانی فێربوونی وێبداڕشتن چالاکە

وانەی ژمارەی ٩ لە ژێر ناوی [فۆرم لە HTML5] بڵاو کراوەتەوە.

http://www.webchin.org/index.php?besh=ferbun-html-video

تێبینی: ڤیدیۆی ژمارە ٨ بۆ ئێستا تۆمار ناکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com