1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی punbb 1.3 + دامه‌زراندن

سڵاو

هاوڕێیان سه‌ره‌تا بمبورن ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ هه‌بێت له‌ مه‌كۆ چونكه‌ من نه‌مبینی بۆیه‌ هاتمه‌ نووسین ....


چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی هه‌ر سكرێپتێكی جیهانی هیچ ئیشێكی قورس نیه‌ و ته‌نها كاتی پێویسته‌ ئه‌گینا مێشك و زیره‌كی و دانایی پێویست نیه‌ لێره‌شدا باس له‌وه‌ ئه‌كه‌ین چۆن بتوانین سكرێپتی punbb 1.3 بكه‌ینه‌ كوردی هه‌رچه‌نده‌ ڤێرژنی 1.4 هه‌یه‌ به‌ڵام هیچ فه‌رقێكی وایان نیه‌ و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ نیه‌ ، ئێستا په‌رگه‌ی punbb له‌ سایتی سه‌ره‌كی خۆیان دابگره‌

http://punbb.informer.com/downloads.php


ئه‌و ڤێرژنه‌ دابگره‌ كه‌ من ئامانجم پێكاوه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ، پاش ئه‌وه‌ی داتگرت ئینجا له‌ ناو Zip ده‌ری بهێنه‌ په‌ڕگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌یه‌


http://www.webchinupload.com/f/2013-08/e009ece651e945c8b75110f114c9b98d.jpg


پاشان بچۆره‌ په‌ڕگه‌ی " lang " ئه‌بینیت ته‌نها په‌ڕه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ ناوی English چونكه‌ ته‌نها زمانی ئینگیلیزیت دابه‌زاندووه‌ ئێستا هه‌ر له‌ ناو خۆیدا ئه‌و فۆڵده‌ره‌ كۆپی بكه‌ره‌وه‌ و له‌وێدا دایبنێ و ناوه‌كه‌ی بگۆڕه‌ بۆ Kurdish یان هه‌ر ناوێكی تر كه دوای له‌ ڕووكار ده‌رئه‌كه‌وێت ، ئه‌بینیت ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ به‌ چه‌نده‌ها فایلی تێدایه‌

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/bd992f11f04d9d84b3cd4ddd15e9ffa9.jpg

هه‌ر یه‌كێك له‌و فایلانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌شێكی ڕووكاره‌كه‌ بۆ نموونه‌ ئێستا ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی مه‌كۆ واته‌ index بكه‌ینه‌ كوردی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی ده‌ستكاریكه‌ر كۆده‌كانی بكه‌ره‌وه‌ من لێره‌ Notepad ++ به‌كارئه‌هێنم ، لێره‌دا تۆ ته‌نها ئه‌وانه‌ ئه‌گۆڕیت كه‌ له‌ نێوان تاك كۆته‌یشن دانراون بێجگه‌ له‌وانه‌ ده‌ستكاری هیچ شتێكی تر ناكه‌یت به‌ لابردنی ته‌نها خاڵێك ئه‌وه‌ تێك ئه‌چێت و كێشه‌ت بۆ دروست ئه‌بێت ، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ ئه‌بینیت كه‌ نموونه‌یه‌كی زۆر ساده‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/a576c2e269a74571dddb45f7823ebb88.jpg


پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ له‌ په‌ڕگه‌ی Lang هه‌یه‌ بیانكه‌یته‌ كوردی به‌و شێوه‌یه‌ ، پاشان یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی FTP بكه‌ره‌وه‌ هه‌موو فایلی kurdish بگوازه‌ره‌وه‌ په‌ڕگه‌ی Lang به‌م شێوه‌یه‌


http://www.webchinupload.com/f/2013-08/924a1f6da139041d31528744fa2d77ac.jpg



به‌ هیوای سوود

2

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی punbb 1.3 + دامه‌زراندن

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی punbb 1.3 + دامه‌زراندن

كاك ئاسۆ ئه‌وه‌ی من فێركاریه‌ ئه‌وی تۆ داتناوه‌ كردووته‌ كوردی و ئه‌توانین به‌كاری بهێنین واته‌ حازرخۆرین  smile  به‌ڵام من لێره‌ فێركاری چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردینم باس كردووه‌ !


بژیت ...

4

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی punbb 1.3 + دامه‌زراندن

وێنه‌كان چاك بكه‌

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

5

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ كوردی كردنی punbb 1.3 + دامه‌زراندن

یاسا و فێركاریه‌كان بخوێنه‌ره‌وه‌ ئینجا وه‌ره‌ ناو بابه‌ت