بەڕیز hamarangmalpar کاتێك کە ناوی ماڵپەڕی وێبچن بە گشتی دەهێنی وە هەموو ئەندامان دەکەیتە یەك شوێنەوە و بەراوردی ماڵپەڕەکانی تری دەکەی ئەوە شتێکی هەڵەیە، چونکە بەڕێزتان بۆ ڕەخنەگرتن لە کۆی ماڵپەڕی وێبچن پێت شتێکی دروست و ئاساییە بەڵام کاتێك کە بەڕێزتان پرسیارێکی 100 دووبارە کراوە دەکەن من و ئەو بەڕێزانەی کە خۆبەختانە وەڵام دەدەینەوە تاقەتی ئەوەمان نامێنێت کە وەڵام بدەینەوە چونکە پێشتر وەڵاممان دایتەوە.
ئێوە وا هەست دەکەن لەو شوێنەی کە پرسیار دەکرێت دەبێ وەڵامەکەی ڕێك بەدڵی تۆ بێت یان هەر هیچ نەبێت دەبێت لەبەر چاوت بێت کاتێك کە دێیت بۆ وێبچن.
بۆ من شتێکی زۆر سەیرە کە ئێوە ڕەخنە لە وێبچن دەگرن بەڵام قەت جارێك بەخۆتاندا ناچنەوە بڵێن ئایا ئەوە منم نازانم پرسیار بکەم یان کەس وەڵامی پرسیارەکەی من نازانێت.
ئێوە زۆر بەلاتانەوە ئاساییە کە ڕەخنە لە هەموو مەکۆکانی وێبچن و ماڵپەڕی وێبچن بگرن بەڵام بەهیچ شێوەیەك بەلاتەوە ئاسان نیە و ناچی لەناو هەموو مەکۆکانی وێبچن و ماڵپەڕی وێبچن بگەڕێی بەدوای ئەو پرسیارەی کە تۆ دەڵێی وەڵام نادەنەوە پێش ئەوەی پرسیارەکەت بنووسی.
کاك ڕێنوار لەیەکەم وەڵامدا بۆی نووسی کە وەڵام درایتەوە بەڵام ئەوە تۆی کە نازانی لەناو ماڵپەڕی وێبچن بگەڕێی ، وە نازانی پرسیار بکەی،
فەرموو ئەوە لە مەکۆی جووملە بەو دواییانە وەڵام درایەوە، ئایا تاوانی وێبچن چیە کە تۆ تەنها دەتەوێ کەسێك شتەکان بێنێتە بەردەستت خۆت تاقەتت لێی نیە بەدوایدا بگەڕێی؟
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=30693
ڕێکخستنی ماڵپەڕ چ بە وۆڕدپرێس بێت چ بە جووملە یان هەر چ ماڵپەڕێك بێت هەمووی یەك یاسای هەیە بۆ دەرکەوتنی ڕوومەتی ماڵپەڕ ئیتر ئێوە بۆ تەنها لەمەکۆی ئەو پڕۆگرامۆکەیە پرسیار دەکەن و چاوەڕێی وەڵام دەکەن بەڵام لەماڵپەڕی وێبچن بەدوای پرسیارەکانتاندا ناگەڕێن؟
تکایە تۆزێك بە ویژدانەوە قسە بکەن، ڕەش و سپی تێکەڵ مەکەن لەکاتێكدا تۆ خۆت ئەو توانایەت نیە کە بتوانی بەئاسانی تێبگەی لە بواری وێبداڕشتن و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ.
ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست /
شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04
COD Advanced Warfare