1

بابه‌ت: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

یەکێک لە ئەو ماڵپەڕانەی کە بۆ بەڕێوەبردن پشتی بە CuteNews RU بەستبوو و پاش ماوەیەک لە بابەت نووسین و بەناوبانگ بوون (پاش گەیشتن بە ٥ هەزار بابەت) و ٢٠ هەزار Page Views لە ڕۆژێکدا، پەڕەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ خاودەبوونەوە و لە کۆتاییدا گەیشتە ئاستێک کە کردنەوەی ماڵپەڕەکە لە زۆربەی کاتەکاندا ٢٠ چرکەی پێویست دەبوو.

پاش لێکۆڵینەوە و وردەکاریی دەرکەوت کە کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی نووسینی کۆدەکانی پەیوەندیدار بە MySQL لە پرۆگرامۆکەی ناوبراو کە بە شێوەیەکی هەڵە داڕێژراون و Load ی زۆر درووست دەکەن بۆ ڕاژەکار/سێرڤەری MySQL.

کێشەکان لەوەدا خۆیان دەگرنەوە کە بۆ لیست کردنی بابەتەکانی هەر هاوپۆلێک CuteNews RU پێویستی بە سکانکردنی هەموو Table ـەکە دەبوو بە شێوەیەک کە هاوپۆلەکانی بەراورد دەکرد لەگەڵ ئەو ژمارانەی کە بوونیان نییە. ئەمەش هەڵەیە، باشتر وایە بە پێچەوانەوە بێت. لە هەمان کاتدا Index بۆ ژمارەی هاوپۆلەکان درووست بکرێت، ئەم Index ـە هاوکاری باش دەکات لە کاتێکدا بابەتێک لە یەک هاوپۆلدا بڵاو کرابێتەوە.

جا بۆ پەڕەیەک بە تایبەت پەڕەی سەرەتای ماڵپەڕێک کە دەیان هاوپۆلی لە خۆ گرتبێت CuteNews RU هەمان پرۆسەی بۆ هەر هاوپۆلێک دووبارە دەکاتەوە و لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی بابەتەکان، کاتی پێویست بۆ سکانکردن زۆرتر دەبێت و دەبێتە هۆکاری خاوبوونەوەی ماڵپەڕ.

کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕاژەکاری MySQL داناخرێن پاش کرانەوەی پەڕە، ئەوەش وا دەکات کە بە شێوەیەکی خێرا و زوو ژمارەی پەیوەندییەکان max_connections پڕ بێت و ماڵپەڕ توانای درووستکردنی پەیوەندی زۆرتری نەبێت.

چارەسەریی،
باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لە پەڕەی سەرەتا بە فرمانی ئاسایی MySQL Select هەواڵەکان بانگ بکرێن و بۆ خۆت ئەو زانیارییانە بانگ بکەیت کە پێویستن، بۆ نموونە بۆ بانگکردنی هەواڵ/بابەتەکانی هاوپۆلی ژمارە ٥٠ پێویست بە نووسینی فرمانی خوارەوە دەکات،

$news = mysql_query("SELECT id, title, avatar FROM news WHERE category LIKE '%50%' order by id DESC LIMIT 5");
    while($row = mysql_fetch_array($news))
    {
    echo'
    <div class="news">
<img src="'.$row['avatar'].'" alt="'.$row['title'].'" />
<h1 class="news-header">
<a href="index.php?id='.$row['id'].'">'.$row['title'].'</a>
</h1>
</div>
        ';
    }

کە زۆر خێراتر کارەکان جێبەجێ دەکات بە بەراورد لەگەڵ فرمانەکانی CuteNews RU.

لە کۆتایی پەڕەی سەرەتادا پەیوەندیی بۆ بنکەی دراوە دابخە بە شێوەیەک کە ژمارەی max_connection زوو پڕ نەبێت،

<?php
mysql_close($connection);
?>

ئەگەر ماڵپەڕەکەت خاو نییە و لە ئەم بابەتە تێناگەیت، واتە کێشەت نییە، بیری لێ مەکەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەست خۆش کاک ئاسۆ  ئەو کێشەیەم بەسەر هاتووە بەڵام زۆر بەکەمى

گۆران کاریەکان دەکەم لە گۆران کاریەکان ئاگادارت دەکەمەوە

سوپاس بۆ بابەتەکەت

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

3

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەستخۆش کاک ئاسۆ ، زانیارییەکان جوانە

هەروەها ئەو کێشەیە بۆ هەموو سکرێپتێک  دروست دەبێت  ، باشترە  زۆر بنکەی دراوە بەکاربهێنیت لە سەر  راژە  واتا کاتیک بنکەی دراوە لە راژەی ١  گەیشتە ئەو نرخە کە دانراوە بۆ نمونە ١٠  هەزار بابەت ئەوا  بابەتی نوێ لە بنکەی دراوەی دیکە دابنێت و لە لاپەرەی سەرەکی یان هەر لاپەرەیەکی تر کردارێ  بەکاربەریت کە بزانێت ئەم بابەتە لە کام بنکەی دراوە دانراوە ،

هەروەها کرداری mysql_close   باشترین شتە  بۆ خێراکردن  ، کە زۆربەی راژەکان  connection   سنوردار کراوە big_smile

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

4

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

وایە کاک ئەیمەن،
دیارە پرۆژە گەورەکانی وەک جووملە و وۆردپرێش بە هۆکاری ئەوەی کارمەندی زۆرتریان هەیە توانای باشتریان هەیە بۆ بیرکردنەوە لە درووست داڕشتنی MySQL، بۆیە ئەوان لەوانەیە ئەو کێشەیان نەبێت کە پرۆگرامۆکەیەکی بچووکی وەک CN RU هەیەتی.

بەڵام لە کۆتاییدا هەر Query ـەک کە زۆر بکرێت بێگومان Load ی زۆرتر درووست دەکات و کاتی زۆرتری پێویست دەبێت بۆ کردنەوەی پەڕەکان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەست خۆش کاک ئاسۆ جوانت ڕون کردوەتەوە
پرسیارێکم هەیە فرمانى LIMIT 5 بۆچى بەکاردێت ؟ ئەگەر لە جیاتى 5 ژمارەى تر دابنێیت چى روو دەدەات ؟
سوپاس

6

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

mhamad.rebaz نووسی:

دەست خۆش کاک ئاسۆ جوانت ڕون کردوەتەوە
پرسیارێکم هەیە فرمانى LIMIT 5 بۆچى بەکاردێت ؟ ئەگەر لە جیاتى 5 ژمارەى تر دابنێیت چى روو دەدەات ؟
سوپاس

limit =  سنور   ,  واتا دەرهێنانی تەنها ٥ بەرهەم لە بنکەی دراوە  یان ئەو نرخە کە دادەنێت

وایا کاک ئاسۆ سکرێپتە گەورەکان پاڵپشتی هەموو شتێک ئەکەن و فراوانن لە داڕشتنی

ئەوەی راستی بێت بەکارهێنەری cutenews  نیم و  سەیری کۆدەکانم نەکردوە big_smile

بەڵام قسەکانت جوانە و هەموو جۆرە ماڵپەرێک یان پرۆگرامۆکە ئگرێت

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

7

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەست خۆش کاک ئەیمەن
ئەى چۆن ئەکرێت بە بێ سنور واتە چەند زانیارى لە بنکەى دراوەکەدا هەبوو ئەوەندە زانیارى پیشان بدات ؟

8

limit ــەکە لابە    هیچ سنورێک دانانێت بۆت ، بەڵام باش نیە هەموو زانیارییەکان بهێنیتە دەر ،وەک کاک ئاسۆ باس دەکات   زۆر لۆد دروست دەکات

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

9

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

سوپاس کاک ئەیمەن تێگەیشتم

10

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

ده‌ستت خۆش

11

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەستخۆش کاک ئاسۆ بۆ زانیارییەکەت، کەواتە دەبێت هەردوو پەڕگەی

mysql.class.php

و

mysql.inc.php

پشتگوێ بخرێن ؟

12

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

بەڵێ، چوونکە تۆ ئەو کاتە خۆت Query ـەکان دەنووسیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

سوپاس بۆ وەڵامەکەت، بەڵام ئەمە ئەرکەکە زۆر قورس دەکات، ئەو کاتە چی لە پەڕەی head.php بکەین ؟ ئەگەر لایبدەین ئەوا هەموو تایبەتمەندییەکانی تر لەدەست دەدەین، چار چیە؟

14

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

چ جۆرە ئەرکێک؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

خۆت دەزانیت کلاسێکمان هەیە بەناوی MYSQL  و لەکوێ بتەوێت Object دروست دەکەیت، بەڵام ئێستا دەبێت خۆت ئەو کارە بکەیت، پاشان ئەو فایلانەی include کراون لەناو head.php دا ئەوانیش call نابن، لەگەڵ ئەوەش functions.inc.php هەندێ کاریتر جێبەجێ دەکات ئەویش بانگنەکراوە کەواتە هیچ فەرمانێک جێبەجێ ناکات

16

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

ئەو گۆڕانکارییەی من ئاماژەم پێداوە تەنیا بۆ دەرخستنی داتاکانە، واتە لە بەشی دەرەوەی ماڵپەڕ. CuteNews بۆ خۆشی تەنیا هەواڵ پیشان دەدات. واتە توانای ڕووکارکردن و هتدی نییە وەک CMS ـەکانی دیکە. جا نووسینی Query ـەیەک یان چەند دانەیەک بۆ پیشاندانی کۆمەڵێک هەواڵ شتێکی ئەو تۆ نییە.

ئەو کارەش تەنیا لە پەڕەی سەرەتادا پێویستە کە هەموو Query ـەکان دەنێردرێن، بۆ پەڕەی درێژە و هاوپۆل و هتد... دەتوانیت هەر ئەوانەی CN RU خۆی بەکار ببەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەستخۆش کاک ئاسۆ ئێستا تێگەیشتم
سودم لەپێشنیارەکەت وەرگرت، سوپاس بۆ وەڵامەکانت

18

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

کێشەیەکم بۆ هاتۆتە پێش ئەویش ئەوەیە کە کاتێک بانگی بابەت دەکەم لە بنکەی زانیاری وەک ئەمە:

SELECT id,title,avatar,date FROM KM_news WHERE category =3 ORDER BY id DESC LIMIT 3

کاتێک ئەو بابەتانەی لەناو دوو هاوپۆل بڵاو بۆتەوە بانگی ناکات

لەم وێنەدا رونە :

http://www.webchinupload.com/f/2014-06/9cdbfa94560ddc8e3d2b9ab9b75d30d7.JPG

19

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

بە ئەو شێوە بینووسە،

SELECT id,title,avatar,date FROM KM_news WHERE category LIKE '%3%' ORDER BY id DESC LIMIT 3
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: ئەگەر CuteNews RU بەکار دەبەیت بۆ ماڵپەڕێکی ترافیک دار، ئاگاداربە...

دەستخۆش کاک ئاسۆ بەڵام ئەوەی بەڕێزتان بۆ ژمارە 3 و 13 و 33 ...هتد دەبێت
بیرم لەبەکارهێنانی REGEXP کردەوە بەمشێوە:

SELECT id,title,avatar,date FROM KM_news WHERE category REGEXP '3' ORDER BY id DESC LIMIT 3,3

بەڵام ئەمیش کوتومت ژمارە 3 وەرناگرێت ، لە REGEXP کەمێک کڵۆڵم