بابهت: گواستنەوەو گۆڕینی ماڵپەر بۆ وۆردپرێس ؟
سڵاو هاورێیان ...
دەمویست ئەوە بزانم ئەگەر ماڵپەرێک دارێژراوی php بێت ئیستا بمانەوێ دیزاینەکە بگۆڕین بۆ سکریپتی وۆردپرێس، چۆن بکرێ بابەتەکان نەفەوتێن ؟
ئەگەر رێگایەکی هەبێ ...
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » گواستنەوەو گۆڕینی ماڵپەر بۆ وۆردپرێس ؟
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
سڵاو هاورێیان ...
دەمویست ئەوە بزانم ئەگەر ماڵپەرێک دارێژراوی php بێت ئیستا بمانەوێ دیزاینەکە بگۆڕین بۆ سکریپتی وۆردپرێس، چۆن بکرێ بابەتەکان نەفەوتێن ؟
ئەگەر رێگایەکی هەبێ ...
WordPress دادهمهزرێنیت و دواتر به SQL بابهته كۆنهكان به پێی خانهكانیان Import دهكهیت.
ئێستا هەموو ماڵپەرەکەم کۆپی کردیە وە یەک فایلیش sql ـە کە داتابەیسەکەیە ..
ئێستا کرداری ئیمپۆرتەکە لام روون نیە ، داتابەیسی وۆردپرێس خۆت دەزانی زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو داتابەیسەی کە بۆ ئەم مالپەرە داندراوە ئەو زۆر سادەیە ؟!
دیزاینی داتابەیزی WordPress لەگەڵ سکریپتەکانی دیکە جیاوازە، یان جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە بۆ خۆت داتڕشتبێت. سەیری نموونەی خوارەوە بکە،
وا دابنێین ماڵپەڕی پێشوو بابەتەکانی لە نێو Table ـێکدا پاشەکەوت کردووە کە خانەکانی خوارەوەی هەبووە،

دەزانین کە ئەوەش جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ Table ی بابەتەکانی WordPress، بۆ نموونە Table ی بابەتەکان لە WP بە شێوازی خوارەوەیە،

ئەوەی کە گرینگە بیری لێ بکەیتەوە ئەوەیە کە تۆ دەتەوێت سەردێڕی بابەت لە خانەی serderr بگوێزیتەوە بۆ post_title، ناوەڕۆکی بابەت لە nawerrok بۆ post_content و هتد... ئەوەی من نموونەیە، تۆ باشتر دەزانیت Table ی خۆت چی هەیە و چی نییە.
شێوازی گواستنەوەش دەگەڕێتەوە سەر توانای خۆت، بۆ نموونە دەتوانیت SQL ی Table ی کۆن لە Notepad++ بکەیتەوە و تەنیا ئەو Field ـانە ڕوونووس بکەیت کە پێویستن بۆ گواستنەوە بۆ WP.
یان دەتوانیت پرۆگرامێکی وەک NaviCat For MySQL بەکار ببەیت کە کاری پێکەوە بەستنی Field ـەکان ئاسانتر دەکاتەوە. لە هەر حاڵەتێکدا بێت پێویستی بە هەندێک وردە کاری دەبێت، هەندێک چەندە؟ دەگەڕێتەوە سەر کارەکەت.
شێوازی گواستنەوەش دەگەڕێتەوە سەر توانای خۆت، بۆ نموونە دەتوانیت SQL ی Table ی کۆن لە Notepad++ بکەیتەوە و تەنیا ئەو Field ـانە ڕوونووس بکەیت کە پێویستن بۆ گواستنەوە بۆ WP.
واتە دەبێ هەموو 'serder' ـەکان بگۆرم بۆ 'post_title' و هتد .. ئینجا داتابەیسەکە ئیمپۆرت بکەم ؟
نهك گۆڕین، بهڵكوو هێنانی زانیارییهكانی نێو serderr بۆ post_title.
ئهو پرۆگرامه تاقی بكهوه كه ئاماژهم پێداوه، ئهگهر نه باشتر وایه كهسێك كارهكهت بۆ جێبهجێ بكات كه ئهزموونی ههبێت لهگهڵ بهڕێوهبردنی بنكهی دراوه.
تێگەیشتم ،، دەست خۆش .
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » گواستنەوەو گۆڕینی ماڵپەر بۆ وۆردپرێس ؟