1

بابه‌ت: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/c2b7bded382476fd99690082cb96c1b2.png


تکایە! پێش پرسیار کردن ئەو بابەتە هەمووی بخوێنەوە.

  سوپاس.


پێوەکراوی Bizir (بزر) کە بەشێوەیەکی گشتی بۆ بزرکردنی بەشێکی نووسراوە لەناو بابەتدا.
بزر بەکاردێت بۆ هەموو گروپی بەکارهێنەرانی جووملە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەستەواژەی دروست بۆ بەکاربەری دروست کە پێکهاتووە لە ١١ دەستەواژە کە هەریەکەو ئاماژە بە گروپێك دەدات.

ئەوانیش پێکهاتوون لە

  1. tom  = register

  2. gis = public

  3. nuser    = author

  4. cawdir   = editor

  5. blaw     = publisher

  6. berpirs  = manager

  7. berewber = admin

  8. padsa    = super

بەکارهێنانیان بەو شێوەیە دەبێت.

{tom}نووسینی دەق بۆ تۆماربووان{/tom}
{gis}نووسینی دەق بۆ میوانان{/gis}
{nuser}نووسینی دەق بۆ نووسەری ماڵپەڕ{/nuser}
{cawdir}نووسینی دەق بۆ چاودێران{/cawdir}
{blaw}نووسینی دەق بۆ بڵاوکار{/blaw}
{berpirs}نووسینی دەق بۆ بەرپرسان{/berpirs}
{berewber}نووسینی دەق بۆ بەڕێوەبەران{/berewber}
{padsa}نووسینی دەق بۆ سوپەر ئەدمین{/padsa}

ئەوەی کە زۆر پێویست دەبێت تۆمار و گشتیە، کە بەکاردێن بۆ بزرکردن و دەرخستنی بەشێکی نووسراو لەناو بابەتدا بە هەماهەنگی.
وە لە گروپەکانیتریشدا وەك (نوسەر، چاودێر، بڵاوکار، بەرپرس، بەڕێوەبەر و پادشا) دەتوانرێت کە پەیامی تایبەت بنووسرێت لەنێو بابەتدا بۆ هەریەك لەو بەکاربەرانە تەنها بە بەکاربردنی دەستەواژەی ناوبراو.

پێوەکراوی بزر زۆر سادەیە لە ڕووی بەکارهێنان و داڕشتنی بەڵام زۆر بەهێزە لە ڕووی بەکارهێنان و هەڵبژاردنی بەشەکان.


#******************
***دەربارەی پێوەکراو***

داڕشتنی پێوەکراو: هەڵبەست.
ڕاژەی داگرتن: وێبچن.
یەکەم وەشان: (1.0) لە 2014-01-01
ئەو پێوەکراوە ١٠٠% خۆڕایەو بێبەرامبەرە، دەتوانی بەهەر مەبەستێك بەکاری بهێنی.
ڕاژەی وێبچن سەرچاوەی پێوەکراوەکانە، واتە مافی پێوەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ماڵپەڕی وێبچن.
هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ وێبچن.

***بەهیچ شێوەیەك نابێت***

  • کاری بازرگانی پێ بکرێت

  • دوو دانە کۆد زیادبکەی لەژێر ناوی خۆت بڵاوی بکەیەوە

  • ناوی داڕێژەر بسریەوە ناوی خۆت بنووسی لە ماڵپەڕی خۆت یان شوێنێك بڵاوی بکەیەوە

  • خۆت بکەی بەخاوەنی پێوەکراوەکە

******************#

دامەزراندنی وەشانەکانی 1.6، 1.7، 2.5، 3.1، 3.2 هەر وەك یەك وان.
لە بەڕێوەبەرایەتی بڕۆ بۆ Extensions >Extension Manager

لە Install from URL تەنها بەستەری پێوەکراوەکە کۆپی بکە لە Install URL دایبنێ و کرتە بکە لە Install

http://www.webchinupload.com/f/2013-06/741316409-kwf_install31_2.png

هەموو کات دوا وەشان لێرەوە نوێ دەکرێتەوە بۆیە پێویست بەوە ناکات تۆ پێوەکراوەکە دابگریتە ناو PC و پاشەکەوتی بکەی.

سەرنج: لەوەشانی 1.6 بەرەو سەرەوە خۆکارانە لەبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداری نوێکردنەوەی پێوەکراوەکە دەبیت.

وەك بەکارهێنەر تۆ زیاتر پێویستت تەنها بە دوو هاوبەش دەبێت وەك tom و gis
tom کە کورتکراوەی tomarـە
gis کورتکراوەی gishtiـە
دەتوانم بڵێم gis تەنها بۆ میوانە نەك بۆ ئەندامان، واتە ئەگەر بتەوێ دەقێکی نووسراو لەناو بابەتدا بشاریەوە، دەبێ دەستەواژەی tom بکاربهێنی، وە gis تەواوکەری tomـە. کە دەقێك بشاریەوە لە میوانان بە دەستەواژەی tom ئەوە بۆ میوان ئەو دەقە دەرناکەوێت، واتە میوانان ناتوانن ئەو دەقە ببینن، لەهەمانکاتدا بۆ ئەوەی میوان بزانێت کە دەقێكی شاراوە هەیە ئەوە دەبێ دەستەواژەی gis بەکاربهێنی بۆ ئەوە میوانان بزانن کە دەقێکی شاراوە هەیە، وە لەگەڵ بەکارهێنانی gis  دەتوانی پەیامێك بنووسی بۆ ئەو مەبەستە. زانیاری زیاتر لە خوارەوە هەیە کە دەتوانرێت هەروەها بۆ بەستەری داگرتن بەکاربهێنرێت.

بەکارهێنان
نمونەی زیندووی ئەو کارە.
دەتوانی ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنی.

<p style="color:red">{gis}داگرتن تە‌نها بۆ ئە‌ندامانە‌! تکایە ببە‌ بە‌ ئە‌ندام تا بتوانی بە‌ستە‌ری داگرتنە‌کە‌ ببینی{/gis}</p>
<p>{tom}<a href="http://malper.com/dagirtin.php?id=1832440">بەستەری داگرتن</a>‌{/tom}</p>

ئەگەر وەك میوان سەردانی ماڵپەڕ بکەی ئەوە بەو شێوەیە دەنووسرێت لەشوێنی بەستەری داگرتن.
داگرتن تە‌نها بۆ ئە‌ندامانە‌! تکایە ببە‌ بە‌ ئە‌ندام تا بتوانی بە‌ستە‌ری داگرتنە‌کە‌ ببینی
ئەگەر وەك ئەندام لە ژوورەوە بیت ئەوە بەستەری داگرتنەکە بەو شێوەیە دەردەکەوێت.
بەستەری داگرتن.
*****************************


هیوادارم سوودی هەبێت.

هاوپێچەکان.
بۆ وەشانی 1.6، 1.7، 2.5، 3.1، 3.2
بەستەر:
http://www.webchinupload.com/O72d4/34147702515357205%20copy2.gif تکایە تەنها بەستەرەکە کۆپی بکە باشان لە جووملە بەشێوەی Install from URL دایمەزرێنە.

http://www.webchin.org/Meko/files/bz/webchin_bizir_plugin_j25v.1.0.zip

پرسیار: پێوەکراوەکە دانەگرم و پاشەکەوتی نەکەم لەلای خۆم؟
وەڵام: نەخێر! چونکە ئەو پێوەکراوە نوێدەکرێتەوە و بەکارهێنەر ئاگادار دەکرێتەوە بۆ نوێکردنەوەی وەشانی نوێ، بۆیە ئەگەر لەلای خۆت پاشەکەوتی بکەی ئەوە دوورنیە کە کارنەکات ئەگەر وەشانی نوێ ئامادەبێت.


http://www.webchinupload.com/O72d4/34147702515357205%20copy2.gif بۆ وەشانی 1.5 ئامادە نیە! بەڵام ئەگەر زیاتر لە ١٠٠ داواکاری هەبێت لێرە، ئەوە دەتوانم بۆ وەشانی 1.5 یش ئامادە بکەم.

2014-01-07 وەشانی ئێستای پێوەکراو  1.0

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

2

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

ده‌ستت خۆشبێت کاک هه‌ڵبه‌ست به‌ڕاستی کاره‌کانت نمونه‌یین

3

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

دەستت خۆش بێت هەڵبەست گیان بەهیوای کاری باشتر و پێشکەوتنی زیاتر.

لە ڕێکەوتی 2014-03-01 چیتر هەژماری dilankalary بەکارناهێنم
بەم هەژمارە نوێیە بەردەوام دەبم.

4

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

ده‌ستت خۆشبێت کاک هه‌ڵبه‌ست به‌ڕاستی کاره‌کانت نمونه‌یین

5

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

نازداره‌ به‌ڕاستی به‌كه‌ڵكه‌ ده‌ستت خۆش.

چارنیه‌...نیه‌ چار هه‌ر هه‌یه‌ مه‌گه‌ر مردن...

6

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

دەست خۆش کاک هەڵبەست بەسودە

7

وه‌ڵام: پێوەکراوی Bizir بۆ شاردنەوەی دەقی نووسین (plugin)

دەستخۆش