بابه‌ت: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

له‌ به‌شی زيادكراوه‌كان پله‌گ ئين ئينكم چالاك كرد به‌ ناوی ( زانياری تاكه‌ كه‌سی - به‌كارهينه‌ر ) كه‌ چالاكی ده‌كه‌يت له‌ فۆرمی خۆتۆماركردن چه‌ند خانه‌يه‌ك زياد ده‌بيت ، وه‌ك ناونيشان و شار و ولات و هتد ..

ده‌مه‌وی ئه‌و ناونيشانانه‌ بگۆرم به‌وه‌ی كه‌ خۆم ده‌مه‌ويت بو نمونه‌ خانه‌ی ناونيشان بگۆرم به‌ پاريزگا يان هتد..
له‌ كويوه‌ ده‌توانم ده‌ست كاری بكه‌م له‌ به‌شی زمانی سی پانيل كه‌ ده‌چيته‌ سه‌ر فايلی يوزه‌ر له‌وی نه‌بوو ؟ له‌ چ شوينيكه‌وه‌ ده‌توانری ئه‌م خانانه‌ بگۆردرين
وه‌ك ئه‌م وينه‌يه‌
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/62950bf87ea3d38a3bbb5d62b6c1efd3.png

سوپاس ده‌ستتان خۆش

وه‌ڵام: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

بەستەری Plugin ـەکەت دابنێ تکایە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

ئاسۆ نادری نووسی:

بەستەری Plugin ـەکەت دابنێ تکایە.

كاك ئاسؤ سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ت ، ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو مالپه‌ريكی جوومله‌ له‌ به‌شی به‌ريوه‌به‌رايه‌تی هه‌يه‌
ئه‌مه‌ وينه‌كه‌يه‌ ، به‌لام كاك ئاسۆ به‌سته‌ره‌كه‌م نيه‌ له‌وه‌يه‌ هه‌ر له‌ سی پانيل بيت
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/87307f2c470345cfbe4a5edf7a44a4e3.png

وه‌ڵام: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

هەر لەسەر پێوەکراوەکە کرتە بکە، پاشان لەدەستە چەپ بەشەکان دەتوانی هەڵبژێری.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

وه‌ڵام: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

كاك هه‌لبه‌ست مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ ده‌قه‌كان بگۆرم ، بۆ نمونه‌ ناونيشان بيكمه‌ پاريزگا
يان خانه‌يكی تر هه‌يه‌ بيكه‌مه‌ ناوی زانكۆ هتد ...

له‌سه‌ر فۆرمه‌كه‌ ده‌توانم خانه‌ زياد بكه‌م بۆ فۆرمی تۆماربوون به‌لام ئه‌وه‌ حازر بوو پيو باشتره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بيكه‌م
ئه‌وه‌ چووه‌ ناو پيوه‌كراوه‌كه‌ له‌وی ته‌نها ده‌توانی خانه‌يه‌ك چالاك بكه‌ی يان بيكه‌يه‌ داواكراو يان چالاك نه‌كراو به‌لام من ده‌مه‌وی ده‌قی خانه‌كه‌ بگۆرم وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باسم كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كريت ئه‌و شته‌ ؟ زۆر  سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ ت

http://www.webchinupload.com/f/2014-07/33e981af627a0af5d46171cd1706f0d5.png

وه‌ڵام: زانياری تاكه‌ كه‌سی له‌ فۆرمی تۆماربوون

ده‌ستتان خۆش زۆر سوپاس چاره‌م كرد ، له‌ ناو سی پانيل به‌شی به‌ريوه‌به‌رايه‌تی ئينجا له‌ ناو فۆلده‌ری زمان دواتر بۆ ناو فۆلده‌ری زمانی كوردی
له‌وی ئه‌و فايله‌ هه‌يه‌ كه‌ ده‌توانی ده‌سته‌واژه‌كان بگۆريت

http://www.webchinupload.com/f/2014-07/1588a3adc3a44cc13c483187dd792882.png

دووباره‌ سوپاس و ده‌ستتان  خۆش