1

بابه‌ت: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

سڵاو هاوڕێیان،

ماوەیەکە ئەم پرۆژەیە لەژێر کاردایە، پێشتر بڕیار وابوو ئەمە ببێتە وەشانی دووەمی ئەو کەش و هەوایەی ئێستا لە وێبچن دانراوە کە لە زۆر ماڵپەڕێکی کوردی بەکار براوە و بە پێویستمان زانی نوێکردنەوەیەکی باشی بۆ جێبەجێ بکەین.

ئێستا وەشانی نوێی و سەربەخۆ، بەبێ ڕێکلام و هتد... هەروەها بە کوردی نووسراو بۆ بەکارهێنەری کورد لە www.hewa.co هەیە.

کەش و هەوای شارەکانی کوردستان

هەروەها ئەو داتایەی کە هەمانە، وەک API سەرچاوەمان کردووەتەوە کە هەموو خاوەن ماڵپەڕێک بتوانێت تێکەڵاوی ماڵپەڕی خۆی بکات.

API بۆ وێبداڕێژان

جگە لەوەش ویجیت درووستکەرێکمان داناوە کە دەتوانن بە ئاسانی و بەبێ نووسینی کۆد Widget ی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکانتان درووست بکەن.

درووستکردنی ویجیتی کەش و هەوا بۆ ماڵپەڕەکەت

hewa.co بۆ ئێستا و تا ماوەیەکی دیکە مۆری Beta ی لەسەرە و ئەوە دەگەیەنێت کە لەوانەیە لە ئێرە و ئەوێ گۆڕانکارییەک پێک بهێنین بۆ باشتر کردنی. بە گشتیی ئەوەی کە هەیە تەواوە و ماوەیەکە تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە.

تکایە ئەگەر هەر کەم و کۆڕییەکتان بینی، لە ئێرە بینووسن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

خوای گەورە سەرکەتوتان کات ان شاء الله ، پڕۆژەیەکی زۆر جوان و پێویستە بۆ کوردستان کە یەکەم سایتی کوردییە لەو بوارەدا ، دووبارە دەستان خۆشبێت پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە.

3

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

شتێکی زۆر جوانە و بێ کەموکوڕیە لەڕووی داڕشتن و بەکارهێنانەوە دەستتان خۆش، بەڵام تێبینیەک لەسەر کەش و هەوا-کە خۆی، لەسلێمانی بە گشتی کەش و هەوا ٣٩ پلەیە! بەڵام لەوێ نوسراوە ٣٢! کە ڕێژەکەی نێوانیان زۆر جیاوازە!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک ڕێنوار، پلەی گەرما هەموو کات پلەی ناوەند دەژمێدرێت، واتە ئەمڕۆ ئەگەر لە سلێمانی نزمترین پلە ٢٠ بێت و بەرزترین ٤٠، ئەو کاتە پلەی ناوەندیان ٣٠ دەبێت جا چەند پلەیەک کەمتر یان زۆرتر بەپێی ئەوەی ڕۆژەکە بە تەواوی چۆن دیارە.

داتاکانیش کاتژمێرێک یەک جار نوێ دەکرێنەوە و زۆربەی کات ئەو گۆرانکارییانە بۆ خۆیان نوێ دەبنەوە بەپێی پێویست.

پرسیارێک، تۆ چۆن دەزانیت لە سلێمانی ٣٩ ـەیە؟ ئیستا؟ بە چ ئامێرێک پێوانەت کردووە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئەها سوپاس ئێستا ئەمەم زانیوە دەستتخۆش،
بە هۆی ئۆتۆمبێلەوە، بە دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز هەر هەمان پلەبوو.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

جێی ده‌ستخۆشییه‌ .

چۆنه‌ JSON ت له‌جیاتی xml به‌کارنه‌هێناوه‌ .

7

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

چۆنه‌ JSON ت له‌جیاتی xml به‌کارنه‌هێناوه‌

ئێستا کۆدی ئەوە دەنووسم smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

بە هۆی ئۆتۆمبێلەوە، بە دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز هەر هەمان پلەبوو.

تۆ بڵێی گەرمای ئۆتۆمبێلەکە خۆشی کاریگەری نەبێت smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک ئاسۆ هەموو شتێک Source of error ی هەیە smile بەڵام بەو ڕادەیە بیت بۆ سەیارەیەک، لەکاتێکدا بە ٢ ئۆتۆمبێلی جیاوازیش بکرێت، سەیارەکەش هی ئەڵمانیا بێت hhhhh

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

10

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

هه‌ڵکه‌وت نووسی:

جێی ده‌ستخۆشییه‌ .

چۆنه‌ JSON ت له‌جیاتی xml به‌کارنه‌هێناوه‌ .

ئێستا JSON ـیش چالاکە و دەتوانرێت بەکار ببرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئیشێكى جوانه‌ ده‌ست خۆش
بۆ كه‌ش و هه‌وا ته‌نها بۆ ماوه‌ى ٣ ڕۆژه‌ زیاتر نابێـت؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

12

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

kurdm84 نووسی:

ئیشێكى جوانه‌ ده‌ست خۆش
بۆ كه‌ش و هه‌وا ته‌نها بۆ ماوه‌ى ٣ ڕۆژه‌ زیاتر نابێـت؟

داتای تا ١٠ ڕۆژمان لایە، بەڵام هۆکارێکی باشم نەدۆزییەوە کە لە ٣ ڕۆژ زۆرتر بۆچی باشە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

كه‌ش و هه‌واى هه‌فته‌یه‌ك باشتره‌ بۆ نمونه‌ من دووشه‌مه‌ ده‌مه‌وێت بزانم هه‌ینى ده‌توانم بچم بۆ سه‌یران بۆ نمونه‌
ئه‌گه‌ر وێنه‌شى له‌گه‌ڵ بێت جوانتره‌ بۆ نمونه‌
سلێمانى بارانه‌ له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ وێنه‌یه‌كى سلێمانى له‌ كاتى باران بارین

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

14

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

كه‌ش و هه‌واى هه‌فته‌یه‌ك باشتره‌ بۆ نمونه‌ من دووشه‌مه‌ ده‌مه‌وێت بزانم هه‌ینى ده‌توانم بچم بۆ سه‌یران بۆ نمونه‌

بیرۆکەیەکی خراپ نییە، تەنیا کێشە لەوەدایە داتای کەش و هەوا هەرچەندە سەرچاوەی زۆریان هەیە، بەڵام جاری وایە درووست نین و پشت بەستنی ١٠٠% بە کەش و هەوای هەفتەی داهاتوو لەوانەیە کارێکی باش نەبێت. بە هەرحاڵ، بیرێکی تری لێدەکەمەوە.

هۆکاری کەم بەکاربردنی گرافیک لە ماڵپەڕەکە ئەوەیە کە خێرابێت، ئێستا زۆر خێرایە و ئەوەش گرینگە بە تایبەت کاتێک hewa.co بۆ خۆی سەرچاوەیەک دەبێت بۆ ماڵپەڕەکانی دیکەش لە داهاتوودا. پێم وایە لە باتی ئەوە وادەکەین کە Widget ـەکان بە ئەو شێوازە لێبکەین، کە هەر Widget ـێک لە پشتەوە وێنەی شاری خۆی هەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ڕێز و سڵاو کاک ئاسۆ و هاوڕێیان.
کارەکە زۆر جوانە بۆ کۆدی کەش و هەوا بۆ شارەکەنی تر چ بکەین (ئەوانەی لە لیستەکەدا نین)؟

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

16

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کە لیستەکەدا نەبێت، واتە یان شارەکە ئەوەندە گەورە نییە کە گرینگ بێت یان لە ئەو شارە ئامێری پێوانەی کەش و هەوا دانەنراوە.

چ شارێکت مەبەستە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

پیرانشار. وێستگەی هەواناسیشی لێیە و لە زۆربەی ڕاژەکارەکانی کەش و هەوادا (بۆ نمونە یاهوو!) ناسراوە.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

18

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئێستا پیرانشار لە لیستەی شارەکان دانراوە،
http://www.hewa.co/piranshar

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

19

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

هه‌ربژیت كاك ئاسۆ
جێگای شانازی .

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

20 (دەستکاری کراوە: ayman_kurd 2015-09-20 01:18:10)

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

پرۆژەیەکی بە دڵمە زۆر API یەکە شازە  بەڵام پێم باشە کەش و هەوا بۆ چەند رۆژێک هەبێت بۆ نمونە  3 یان  4 رۆژ  یان یەک حەفتە
هەبوونی ئایکۆن سێت
هەبوونی زانیاری زیاتر لە   هەوا نەک تەنها کەش smile


لەبیرم کرد بنووسن

زۆر سوپاس و دەست خۆش بۆ ئەم کارە جوانە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>