وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

دەست خۆش پڕۆژەیەکى گرنگە.. بەڵام پرسیارێک و پێشنیازێک...

ئایە سەرچاوەى داتاکان لە کوێیە یان ڕوونتر بڵێم لە کوێوە داتاکان دێنێت؟

چاکتر نەدەبوو ئەگەر لە جیاتى داواکردنى API بەکاربەر بیتوانیایە خۆى تۆماربکا و بێ دانانى دۆمەین بیتوانیبا API بەدەستبێنێ..

ماندوونەبن.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک پشتیوان سەرچاوەی داتاکان http://www.smhi.se و http://www.yr.no لەگەڵ http://www.slu.se کە داتاکانیان کراوەیە.
دیارە hewa.co داتای هەر سێ سەرچاوەکە تێکەڵاو ناکات، بەڵکوو ئەگەر هی یەکێکیان کێشەی هەبوو لە پشتەوە hewa.co داتا لە سەرچاوەی دووەم یان سێیەمەوە دەهێنێت.

داواکردنی دۆمەین تەنیا بە مەبەستی ئامارییە بۆ ئەوەی بزانین چەندە ماڵپەڕ بە شێوازی API سوود لە ڕاژەکە دەبینێت، کۆنترۆڵکردن و هتد... هەمووی بە API Key جێبەجێ دەبێت.

دواتر درووست نییە دۆمەینێک دەیان API Key هەبێت. ئەوە شێوازی درووست نییە بۆ ئەم کارە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ayman_kurd نووسی:

پرۆژەیەکی بە دڵمە زۆر API یەکە شازە  بەڵام پێم باشە کەش و هەوا بۆ چەند رۆژێک هەبێت بۆ نمونە  3 یان  4 رۆژ  یان یەک حەفتە
هەبوونی ئایکۆن سێت
هەبوونی زانیاری زیاتر لە   هەوا نەک تەنها کەش smile

لەبیرم کرد بنووسن

زۆر سوپاس و دەست خۆش بۆ ئەم کارە جوانە

سووپاس کاک ئەیمەن،
مەبەستی سەرەکی و ئێستایی پرۆژەکە ئەوەیە کەش و هەوای ئێستا بە شێوەیەکی خێرا و سادە بداتە بەکارهێنەر، بۆیە هەموو شارەکان لە پەڕەی سەرەتا دانراون و ئایکۆنێکی ڕوونیان هەیە بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەر کە ماڵپەڕەکەی کردەوە دەستبەجێ ئەو زانیارییە ببینێت کە دەیەوێت.

تایبەتمەندییەکانی دیکە تا ئێستا داوا نەکراون، ئەگەر هاتوو پێویستی کرد لە داهاتوودا بیری لێ دەکەمەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

دەستان خۆش بێت پرۆژەیەکی زۆر جوانە . پێشنیار ئەکەم api دابنێنن بۆ ئەوەی بتوانرێت بە یەک ڕیکوێست زانیاری چەند شارێک وەرگیرێت بۆ ئەوەی زەخت لەسەر ماڵپەر کەمبکاتەوە .دووەمیش ئەگەر کەسێک domain نەبێ بەڵام بیەوێت لە پرۆژەکانی بەکاری بێنێت وەک android و Ios چارەسەر چیە ؟ ئەگەر پەیجێکی تایبەت بە دیڤیلۆپەر دابنێن سودێکی زۆری دەبێ ... دووبارە دەستان خۆش

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک محەمەد، داواکردنی داتای هەموو شارەکان بە یەک Query، جێبەجێ کراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەستەرەکەی لە پەڕەی dev دادەنێم. ئەو کاتە بۆ خۆتان دەتوانن لای خۆتان فیلتەری وەڵامەکە بکەن و ئەو شارانە بەکار ببەن کە دەتانەوێت.

ئەگەر دۆمەینت نییە، ئاساییە، لە بەشی پەیوەندییەوە پەیامێک بنووسە و داوای Key بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

زۆر باشە دەستەکانتان خۆش ئینشەڵا بەکاری دێنم

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک ئاسۆ دەستتان خۆش بێت. زۆر سپاس بۆ کارە بە نرخەکانتان و وڵامەکانتان. بەردەوام سەرکەوتوو بن.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

دەسخۆش. زۆر سپاس.

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

من بەدڵم نیە ، کوا دوکان ؟ هههههه
ئەو خەڵکە هەمو ڕودەکەنە دوکان کەچی تۆش پێیان ناڵێێت کەشو هەوای دوکان چۆنە ، ئەمە غەدرێکی گەورەیە لە من و گەشتیارەکان دەکەیت .

دەستت خۆش سەرکەوتو بیت شتێکی زۆر جوانە

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

کاک فرمان، بەداخەوە دیارە لە دوکان ئامێری پێوانەی کەش و هەوا نییە، هیچ کام لە سەرچاوەکان نییانە.
جا لەوانەیە خراپ نەبێت ئەگەر دەستپێشخەری بۆ بکرێت، شارەوانی ئامێرێکی پێوانە دابنێت و داتاکان بنێرێت بۆ سەرچاوە جیهانییەکان بۆ ئەوەی دوکانیش بخرێتە لیستەکانیانە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئاسۆ نادری نووسی:

من زانیاریم نیە لەسەر ئەوە چیە و چۆن دەکرێت؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

پێویستە ئامێرێک بکڕن،
http://www.wunderground.com/weatherstat … gguide.asp

دواتر ئەو ئامێرە بۆ خۆی توانای ئەوەی هەبێت زانیارییەکان بە فۆرماتێک Output بکات کە بنێردرێت بۆ سەرچاوەکانی کەش و هەوا.

خۆ لە کوردستان شتێک هەیە بە ناوی "وەزارەتی کەش و هەوا و بومە لەرزە"؟، ئەوە کاری ئەوانە کە ئەو جۆرە ئامێرانە لە سەرانسەری کوردستان دابنێن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

دەست خۆش بۆ ئەم کارە جوانە

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

من یەك داواکاریم هەیە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکە بە تەواوی جێگای وێبسایتە بیانییەکانمان بۆ بگرێتەوە، پێویستە پێوانەی کەش و هەوای کاتژمێر بە کاتژمێریشمان بۆ پیشان بدات.
هەروەها ئەگەر کەش و هەوای شارە گرینگەکانی وڵاتانی تریشمان پیشان بدات خراپ نییە.
پڕۆژەکە تا بڵێی جوان و سەرکەتووە، دەستخۆش كاك ئاسۆ بۆ ئەم كارە جوانە.

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

پێویستە پێوانەی کەش و هەوای کاتژمێر بە کاتژمێریشمان بۆ پیشان بدات.

ئاستەکانی کەش و هەوا لە پەڕەی سەرەتا هەموو کاتژمێرێک یەکجار نوێ دەبێتەوە. جا نازانم مەبەستت ئەوە بێت یان نە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

مەبەستم Hourly forecast ـە.
بەڕێزت نووسیوتە داتاکان لە چەند شوێنێك وەردەگیرێت، یەکێکیش لەوانە www.yr.no یە.
من خۆم ڕۆژانە کە سەیری کەش و هەوا دەکەم گرینگییەکی زۆر بە گۆڕانی کەش و هەوای ڕۆژێك دەکەم، بۆ نموونە لە کاتژمێر چەند باران دەبارێت، یان خۆرەتاو دەبێت. جا لەو وێب سایتەش وردەکاری کەش و هەوای ڕۆژێك هەیە: http://www.yr.no/place/Iraq/Arbil/Arbil … _hour.html

بۆ من گرینگ نییە ئەمڕۆ بەرزترین پلە و نزمترین پلە چەند دەبێت، گرینگتر ئەوەیە وەردەکاری کەش و هەوای ڕؤژەکە بزانم.
هەر بۆیەشە زۆربەی ڕۆژەکان پێش ئەوەی دەربچم بۆ کارێك، سەرەتا سەیری ئێرە دەکەم: http://www.accuweather.com/en/iq/erbil/ … ast/206937 و تا ڕاددەیەکی زۆر باش داتاکانی درووستە.
بۆ من و هەموو کەسێك وا خۆشترە کە سەردانی وێبسایتێکی کوردی و خێرا بکات کە داواکارییەکانی بەجێ بگەیەنێت لەوەی کە سەردانی وێبسایتێکی بیانی و هێواش بکات.

بۆیە دەڵێم، مادام توانای هێنانی ئەم داتایانەمان هەیە، بۆچی تۆزێك زیاتر وردەکاری تریش نەخەینە ناو کەش و هەوای شارەکان کە ئەویش کەش و هەوای کاتژمێر بە کاتژمێری ڕۆژەکانە؟ smile

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

بێگومان ئەوەش بیرۆکەیەکی باشە، hewa.co مۆری Beta ی لەسەرە بۆ ئەوەی بەپێی کات پەرەی پێبدرێت.
لە لیستی کارەکانی داهاتوو دەینووسم. بۆ ئێستا چەند شارێکی نوێم لە بەردەستە کە زۆریان دەکەم بۆ لیستەی شارەکان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئه‌گه‌ر بكرێت ئایكۆنه‌كانیش بگۆڕێت به‌ شتی جوانتر و جوڵاو ، وه‌ ناوچه‌كانی وه‌ك كه‌لار و ڕانیه‌ و چۆمان زیاد بكرێ زۆر باش ئه‌بێ

وه‌ له‌ API وه‌بزانم هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئایكۆن پیشان نادات بۆ شاری سلێمانی له‌كاتێك پله‌ی گه‌رما سفره‌
http://www.webchinupload.com/f/2015-11/77595f2470c31f7a104dfb4702e8dd3f.png

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

سەیری دەکەم، بەڵام ئایکۆنەکان پەیوەست نین بە ژمارەی پلەی گەرما یان سەرما، ئایکۆنەکان پەیوەستن بە دۆخەکەوە. جا کە نووسراوە ئاسمان خاوێنە دەبێت هەمان ئایکۆنی هەبێت کە هەولێر هەیەتی.

بە هەرحاڵ، ئێستا کە سەیری کرماشانم کرد و ژمارەی سفری هەبوو، ئایکۆنەکەی بێ کێشە دەردەکەوێت،

{
shar_id: 3,
shar: "کرماشان",
shar_url: "kirmashan",
temp: "0",
temp_min: "0",
temp_max: "0",
icon: "khoretaw-shew",
icon_text: "ئاسمان خاوێنە"
}

بۆیە پێم وایە ئەوە شتێکی کاتیی بووە. ئەگەر ڕوویدایەوە تکایە ئاگادارم بکەوە.

لە داهاتوودا هەر ئەو ئایکۆنانەی کە هەن بە فۆرماتی High DPI ـیش بڵاو دەکەینەوە. دواتر چەند Icon Pack ـێکی نوێش دادەنێین کە بۆ خۆتان دەتوانن بڕیار بدەن کامەیان بەکار ببەن. بۆ مەسەلەی جووڵانەوە و هتد... ئەوەش خراپ نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: hewa.co کەش و هەوای شارەکانی کوردستان و پرۆژەیەکی نوێ

ئم ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ ڕوبدات به‌دڵنیایه‌وه‌ ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه‌ .... ده‌ستان خۆش بێت سوپاس