بابه‌ت: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

سڵاو و ماندوونه‌بن.
که‌مێک پێش ئێستا خه‌ریک بووم ۆردپرێسم نوێده‌کرده‌وه بۆ 4.3، به‌ هه‌ڵه‌ له‌ نیوه‌ی نوێکردنه‌وه‌که‌دا دامخست. ئیستا نوێکردنه‌وه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتووی ته‌واو نه‌بووه‌و کێشه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌م دروستکردووه. کاتێک دووباره‌ دایده‌به‌زێنمه‌وه ئه‌و کۆده‌ی خواره‌وه‌ دێت.
ئایا ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌ک ۆردپرێسه‌که‌م نوێبکه‌مه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی پۆسته‌کانم نه‌فه‌وتێن؟ ڕێگا چاره‌ چییه؟

سوپاسی پێشوه‌خت بۆ هاوکاریتان!

https://www.webchinupload.com/f/2015-08/c530b9a48ffa9f8211dd67922e3961e4.jpg

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

https://www.facebook.com/kurdanony ئەوە لینکی فەیسبووکم ئادم بکە ان شااللە بە پی توانا یارمەتیت دەدەم برا

دابینکردنی هۆست ، دۆماین،  ڤیپی ئێس، سێرڤەری گەورە، درووست کردن و دیزاینکردنی ماڵپەڕ و یانە بە هەرزان ترین نرخ، ڕیکلامی فەیسبووک، ڕاژەی پەیپاڵ تەنها لە زیرەک بۆ ئایتی --> Www.Zirak4IT.com <---  لەگەڵ ئێمە هەموو کات پێشەنگ بە

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

سوپاس کاک ڕۆژگار، بەڵام من فەیسبووکم نییە، ناکرێت لێرە بۆمان باسبکەیت؟ ڕەنگە سوودی بۆکەسێکی دیکەش هەبێت !

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

شێوازی چارەسەرکردن زۆرە، بەڵام پێم وایە ئەوە ئاسانترە.

١، پێش هەموو شتێک لە PhpMyAdmin بنکەی دراوەکەت پاشەکەوت بکە، Database Backup.
٢، بوخچەی wp-content کە ڕووکار و وێنەبارکراوەکان لە خۆ دەگرێت، ڕوونووس بکە شوێنێکی دیکە بۆ ئەوەی هیچیان نەسڕێنەوە.
٣، فایلی wp-config.php دابگرە نێو کۆمپیوتەری خۆت.

دواتر WordPress بە خاوێنی باربکەوە و فایلی wp-config.php ـیش بار بکەوە، بزانە چۆن دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

سڵاو کاک ئاسۆ

- به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ فه‌رمووت، جێبه‌جێمکرد. فایلی wp-config.php ـیشم دیسان بارکرده‌وه. نووسینه‌کانم ماون.
- ئێستا ده‌توانم بچمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ڕووکاره‌کان بگۆڕم.
- فایلی wp-content بارنه‌کردۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌ ڕووکاره‌ کۆنه‌کانم به‌رده‌ست نییه، (گرنگ نییه) ئه‌کرێت ڕووکارێکی دیکه‌ دابنێم.
- ۆردپرێس م  نوێکرده‌وه بۆ 4.3
- به‌ڵام له‌ شوێنێکدا هه‌ڵه‌م کردووه ( سه‌یری وێنه‌که‌ بکه) که‌ نازانم چییه!

ده‌بێت چیترم بکردایه‌ که‌ نه‌مکردووه؟

http://www.webchinupload.com/f/2015-08/54c34991ef0e1bb6a2618598d6b25af1.png

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

دیارە پێوەکراوێک یان Widget ـێک دامەزراندووە کە بە تەواوی لەگەڵ وەشانی ٤،٣ کار ناکات. یان ڕووکارەکەت بۆ ٤،٣ ڕێکنەخراوە.
سەیری Widget ـەکان بکە و ئەگەر دەکرێت بیسڕەوە.

هەروەها ئەوە تەنیا Notice ـە، واتە ئاگادارییە، نەک کێشە.

جا ئەگەر بتەوێت تەنیا پەیامەکە بشاریتەوە، لە wp-config.php ئەو دێڕە زۆر بکە،

define('WP_DEBUG', false);
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌ له‌ نوێکردنه‌وه بۆ ۆۆردپرێس 4.3

زۆر ڕاسته، هه‌ڵه‌ له‌ پێوه‌کراوه‌کاندابوو. ئه‌وانه‌م سڕییه‌وه‌و پێویستی به‌ دانانی ئه‌و کۆده‌ نه‌کرد.
ئێستا ته‌نها که‌مێک وورده‌کاری له‌ ڕووکار و فۆنت گۆڕیندا ده‌وێت، پێموابێت ده‌توانم بۆخۆم ڕێکیان بخه‌م.

سوپاس، هه‌میشه‌ وه‌ڵامه‌کانت پیاو ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئامانج smile