1

بابه‌ت: كۆرسی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ر گرافیك

سڵاو...
پێم خۆشه‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ( خۆشم سه‌ره‌تام له‌م بواره‌یه‌) هه‌نێ شت باس بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بواره‌ و چۆن ئیشی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ و هه‌نێ وانه‌ له‌گه‌ڵتان بم پشت به‌خوا ئه‌گه‌ر توانیمان به‌رده‌وام بین..

كۆمپیوته‌ر گرافیك :
لای زۆرێك له‌ ئێمه‌ گرافیك واتا فۆتۆشۆپ و وێنه‌یه‌ك یان لۆگۆیه‌ك كه‌ دروستی ئه‌كه‌ین  به‌ڵام وا نییه‌ ، له‌ڕێی كۆمپیوته‌ر گرافیكه‌وه‌ وێنه‌ ئه‌كێشین به‌شێوازی جیا جیا له‌ڕێی چه‌ن سۆفت وێرێكه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ openGL به‌كار ئه‌هێنین..

له‌وانه‌یه‌ وشه‌ی كۆمپیوته‌ر فیژن Computer Vison بیستبێت ئه‌و جیاوازه‌ له‌ كۆمپیوته‌ر فیژن كۆمه‌ڵێ Method به‌كار ئه‌هێنین بۆ
acquire , Process, analyze , understand  ی وێنه‌یه‌ك.

له‌ openGl پێویسته‌ باگراوندێكت هه‌بێ له‌ جاڤایه‌ پێویستت پێی ئه‌بێ.


نمونه‌یه‌كی ساده‌ به‌ به‌كارهێنانی openGl:
http://www.webchinupload.com/f/2015-11/2b7d31055cdfa2e970cf775c5395f5a1.png


أنشاءلله‌ ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ وانه‌كان چاوه‌ڕوان بن چه‌ند وانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و بناغه‌یی باس ئه‌كه‌ین

2

وه‌ڵام: كۆرسی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ر گرافیك

دەستتخۆش بێت، گەر نموونەیەکی تر دابنێیت بۆ ئەوەی بزانین ئامانجی کارەکە چییە
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: كۆرسی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ر گرافیك

كاك ڕێنوار كاری گرافیكی جۆراو جۆری پێ ئه‌كرێت + یاری پێ دروست ئه‌كرێت  به‌ڵام یاری ساده‌ بۆ نموونه‌ پێشبڕكێیه‌كی سه‌یاره‌ شتی له‌و بابه‌ته‌.
سه‌یرێكی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كی تیایه‌:
http://www.openglprojects.in/#gsc.tab=0

4

وه‌ڵام: كۆرسی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ر گرافیك

دەستتخۆش بێت، بەڵام پێت وانیە ئەم جۆرە دیزاینە گۆڕانکاری بەسەر هاتووە؟ یان ئایا ئێستاش هەر کار بەم بەرنامەیە ئەکرێت؟؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5 (دەستکاری کراوە: nechiraqili91 2016-03-03 05:42:31)

وه‌ڵام: كۆرسی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ر گرافیك

dastt xho   
waku am shewazash
https://www.youtube.com/watch?v=6CR7bKOV22k