1

بابه‌ت: ئاگاداری سەبارەت بە داهاتووی کوردۆید kurdoid.com

کاتێک پرۆژەی کوردۆیدمان ڕاگەیاند. ئەندرۆید وەک سیستەم بۆ زۆر کەسانێک نامۆ بوو، بە تایبەت لە نێوخۆی کوردستان کە تەنیا باس باسی ئایفۆن بوو.

هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ویستمان کوردۆیدمان هەبێت و بە هەمان شێوە گرینگیی نەدەین بە iOS ئەوە بوو کە ئەندرۆید سیستەمێکی سەرچاوە کراوەیە و ئەوەش لەگەڵ پەیام و چالاکیی گشتیی وێبچن باشتر یەک دەگرێتەوە. هەروەها هەوڵێک بێت بۆ باشتر ناساندنی ئەندرۆید بۆ بەکارهێنەرێکی کورد.

خۆشبەختانە ئەندرۆید ئەمڕۆ لە ئاستێکی دیکەدایە لە ئاستی جیهانیی و هەروەها کوردستانییش کە بەشێکی زۆری ئەو پێشکەوتنەیش بە سووپاسەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای وەک SAMSUNG, LG, SONY, HTC کە بە هۆکاری کارئاسانییەکانیان لە ئەندرۆیدا سیستەمەکەیان زۆرتر بە بەکارهێنەرانی ئاسایی ناساندووە.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیای گووگڵ کە ڕێکخەر و پەرەپێدەری سەرەکیی سیستەمی ئەندرۆیدە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆری داوە کە بەشەکانی ئەندرۆید کەمتر سەرچاوە کراوە بن، بۆ نموونە App ـەکانی وەک SMS و هتد.. لە پرۆژەی سەرچاوە کراوەی ئەندرۆید لابراون و گووگڵ وەک App ی سەرچاوە داخرا لە ژێر ناوی Google لە Play Store بڵاوی کردوونەتەوە. دیارە ئەمە هۆکاری سەرەکی نەبوو کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر کار و چالاکیی کوردۆید، بەڵام کاریگەرییی خۆی هەبووە.

ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڵێین کوردۆید لە ئێرەدا کار و چالاکییەکانی خۆی ڕادەگرێت ئەو هۆکارانەی سەرەوە و هۆکاری دیکەش وەک کەمیی کات هۆکاری ئەم بڕیارەن. ئەوەی لە کوردۆید بڵاو کراوەتەوە وەک ئەرشیفێک دەمێنێتەوە، دیارە ئەوەی ئێستا هەیە لە پشتەوە سیستەمی Dynamic ـە و پێویستیان بە نوێکردنەوە و هتد... هەیە، بەڵام هەموو ناوەڕۆکی کوردۆید دەگۆڕین بۆ Static و دواتر سیستەمە Dynamic ـەکان دەسڕینەوە.

دۆمەینی کوردۆید لای خۆمان دەبێت و ئەگەر کەسێک پرۆژەیکی باشتری هەبوو لەسەر دۆمەینەکە جێبەجێی بکات، دەتوانێت پەیامێکمان بۆ بنووسێت و ئەگەر پرۆژەکەمان بەدڵ بوو، لەوانەیە بتوانین ڕێگەی پێبدەن دۆمەینەکە بەکار بباتەوە. (دۆمەینەکە نادرێت بە کەسێک بۆ بڵاوکردنەوەی App ی کراک کراو، هەواڵی ئەندرۆید، یان ماڵپەڕێکی دیکەی وەک کوردۆیدی لەسەر درووست بکات، دەبێت کارەکە جیاوازتر بێت و باشتر بێت).

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com