1

بابه‌ت: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

تەختەکلیلی کوردی سۆرانی سەرهێڵ

ماوەیەکە ئەم پرۆژەیە لەبەر نەبوونی کات چالاک نەکراوە، بەڵام ئەمڕۆ چالاک کرا و هیوادارم هەر کەسێک پێویستی پێی هەیە سوودی لێ ببینێت.

تەختەکلیلی کوردی سۆرانی سەرهێڵ

تەختەکلیلێکی کوردی سۆرانی سەرهێڵە کە دەتوانیت بەکاری ببەیت بۆ نووسینی کوردی سۆرانی بەبێ پێویست کردن بە دامەزراندنی پرۆگرامی تەختەکلیل لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

تکایە ئەگەر هەر هەموو کۆڕییەکتان دۆزییەوە، لە ئەم بابەتەدا ئاماژەی پێبدەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەستت خۆش بێت مامەئاسۆگیان بەڕاستی کارێکی زۆرجوانت کردووە سەرکەوتوو بیت

مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو و دانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ده‌می خۆى داده‌خات پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گوێیان دابخه‌ن ، وه‌ گوێیه‌کانى ده‌کاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ده‌مییان بکه‌نه‌وه‌.

3

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

ده‌ست خۆش زۆر ناوازه‌يه‌
به‌لام يه‌ك تێبينى ئه‌م دوگمه‌يه‌ هه‌يه‌ داييان ده‌گرم هيچ شتێك نيشان نادات
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/ … 66d040.JPG

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

4

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

وایە، دووگمەکان چالاک دەکەم. سووپاس.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەست خۆش.

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

6 (دەستکاری کراوە: Rawan 2016-05-28 06:43:48)

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەستخۆش، پێویستە زۆر.
هەندێ جار هەبووە لەسەر کۆپیوتەرێکی هاوڕێ یەک بم و کارم بە فۆنتی کوردی بیت، کیبۆردی یونی نەبووە، پیت بە  پیتم کۆپی کردووە! تا وشەکە دەرهاتووە!

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

ئەگەر لە مۆبایل دوگمەکان تۆزێك گەورەتربن باشتر دەبێت. چوونکە بەکارهێنەرانی مۆبایل زیاتر سوود لەم پرۆژەیە وەردەگرن.

8

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەستخۆش کاک ئاسۆ بەس چەند تێبینیەک:

زۆر پێویستە کە بیکەیت بە ڕیسپۆنسیڤ.
هەروەها پیتی ( ئ ) وا جوانترە بەم شێوەیە بینوسیت ( ئـ ) لەسەر کیبۆردەکە.
وە هەروەهاهێمایەک هەیە بۆدرێژکردنی بەشێک لە پیتەکان ئەمە ( ـــــ ) کە پیتەکان بەم شێوەیە لێ دەکات نموونە ( وێـــــبــــــــچــــن ).

دووبارە دەستخۆش بەهیوای سەرکەوتن.

9

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

بێگومان هەر لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای Responsive درووستکراوە و چالاک کردنی ئاسانە، تەنیا لە بیرکردنەوەی ئەوەدام کە باشترین شێوە بۆ دەرکەوتنی دووگمەکان چۆن بێت. ئەوە تەنیا شتێکی کاتییە.

بۆ نووسینی هێمای ___ سەیری دەکەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

زۆر پێویست بوو، دەست خۆش
یەک پرسیار.. ئەگەر فۆنتی کوردیم لەسەر کۆمپیوتەر نەبێ، دەتوانم لەسەر Keyboardـەکەم Type بکەم لەوێ بە کوردی بنووسرێت؟
واتە بە کرتە کردن لەسەر دووگمەکان نەبێت.

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

11

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

شاخەوان نووسی:

زۆر پێویست بوو، دەست خۆش
یەک پرسیار.. ئەگەر فۆنتی کوردیم لەسەر کۆمپیوتەر نەبێ، دەتوانم لەسەر Keyboardـەکەم Type بکەم لەوێ بە کوردی بنووسرێت؟
واتە بە کرتە کردن لەسەر دووگمەکان نەبێت.

بۆ ئێستا چالاک نییە، بەڵام بەڕێوەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕوانی بە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

شاخەوان نووسی:

زۆر پێویست بوو، دەست خۆش
یەک پرسیار.. ئەگەر فۆنتی کوردیم لەسەر کۆمپیوتەر نەبێ، دەتوانم لەسەر Keyboardـەکەم Type بکەم لەوێ بە کوردی بنووسرێت؟
واتە بە کرتە کردن لەسەر دووگمەکان نەبێت.

ئێستا ئەو تایبەتمەندییە چالاکە و گرینگ نییە بە دووگمەکان دەنووسیت یان بە تەختەکلیلی خۆت، هەردووکیان هەمان کار دەکەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

ئاسۆ نادری نووسی:

کاک ئاسۆ ئەو تایبەتمەندییە لاى من هیشا چالاک نیە ، ئایە چالاکە یاخود نا ؟

14

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

کاک هێدی لە تابێکی Private تاقی بکەوە.
Ctrl+Shift+N

بەڵام چالاکە و نابێت پێویست بە هیچ بکات.

کارەکە لە پشتەوە جێبەجێ کراوە، واتە لە نێو ماڵپەڕ هیچ گۆڕانکارییەک نابینیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەستت خۆش بیت کاریکى ناوازەیە ، هەربژى بەس لە firefox , Internet Explorer کەمیک خوار و خیچى  هەیە .
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/37cd5f9be707c52f739dd6c67099c4f8.png
http://www.webchinupload.com/f/2016-05/accc0c97ef3f6fa6b6b20d8a88801278.png

16

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

چاکیان دەکەم. سووپاس.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

ئاسۆ نادری نووسی:
شاخەوان نووسی:

زۆر پێویست بوو، دەست خۆش
یەک پرسیار.. ئەگەر فۆنتی کوردیم لەسەر کۆمپیوتەر نەبێ، دەتوانم لەسەر Keyboardـەکەم Type بکەم لەوێ بە کوردی بنووسرێت؟
واتە بە کرتە کردن لەسەر دووگمەکان نەبێت.

ئێستا ئەو تایبەتمەندییە چالاکە و گرینگ نییە بە دووگمەکان دەنووسیت یان بە تەختەکلیلی خۆت، هەردووکیان هەمان کار دەکەن.

زۆر زۆر نایابە! بژیت smile

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

18

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەستەکانت خۆشبێت زۆر نایابە

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

19 (دەستکاری کراوە: فرمان 2016-06-01 21:55:26)

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەست خۆش شتێکی زۆر نایابە ، بەڵام یەک دوو تێبینی یاخود بڵێین پێشنیار .

دەتوانیت بە تەختەکلیلی کۆمپیوتەری خۆت بنووسیت و ئێمە ڕاستەوخۆ بۆت دەگۆڕین بۆ کوردی سۆرانی. بۆ نووسینی هەندێک لە پیتەکان کە پێویستیان بە Shift ـە، بە شێوازی خوارەوە بە جۆری گەورە دەنووسرێن، Capital.
چ = C، ع = I، غ = G، ڵ = L، ش = S، ڕ = R، وو = W.

ئەمە بخەیتە تەنیشتەوە باشترە لای ڕاستی تێکست ئێریاکە یاخود چەپ تا کلیلەکانی کیبۆردەکە کەمێک بێنە سەرتر . هەروەها سڕینە و چاپکردنەکەش .

تێکست ئێریاکە کەمێک پانتر بکە و لە بەرزیەکەی کەمتر بکەوە ئەمیش بۆ زیاتر هاتنە سەرەوەی کیبۆردەکە

چونکە بەکارهێنەر زۆر حەز بە سکڕۆل ناکات .

باکگراوندی سپی سەر کلیلەکان لابەرە جوانترە

وەک دەبینین چەند کلیلێکت زیاد کردوە و لەهەمان کاتیشدا کلیلی (Shift) لابراوە ، ئایا نەدەکرا لەجیاتی زیاد کردن بە دەست ڕاگرتن بکرایە (Hold) لەسەر کلیلەکان؟ چونکە زۆر کیبۆرد بەو شێوەیەیە بەتایبەت ئەوانەی تابلێت بەکار دێنن ئاسانترە بۆ نمونە (S) ( س ) بنوسێت بەڵام (Hold) (ش) بنوسێت چونکە هەمومان بە جۆرێک کیبۆرد ڕاهاتوین ئەم زیادانە سەرتێکدەر دەبن .

بە کیبۆردی سەر هێل نوسیم پاشان بە کیبۆردی ئایپادەکە بەڵام سەرهێلەکە خاویەکی تیادا هەبوو هەندێجار پیتەکەی نەدەنوسی لە حاڵەتێکدا بە خێرایی بنوسیت لەکاتێکدا بە کیبۆردی ئایپادەکە خۆی کێشەی نەبوو .

لەکۆتاییدا کارێکی زۆر باشت کردوە و ماندوو نەبیت .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

20

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

کاک فرمان، خێرایی و خاویی نووسین بە دووگمەکان یان بە تەختەکلیلی خۆت دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی چ وێبگەڕێک لەسەر ئایپادەکەت بەکار دەبەیت.
بۆ نموونە Apple هەر لە سەرەتاوە بە ئەوە شێوەیە ئایپادی داڕشتووە کە Safari دەستی باڵاتری هەیە لە خێراییدا لە وێبگەڕەکانی دیکە. بۆیە ئەگەر Benchmark ـت کرد، پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە بیکەیت.

جگە لەوەش ئەو تەختەکلیلەی ئایپاد خۆی ڕاستەوخۆ لەسەر هاردوەیری ئایپادەکە کار دەکات (لە دەرەوەی وێبگەڕ)، واتە بەکارهێنانی Memory و توانانی دیکەی سیستەمی باشتر بۆ کراوەتەوە. Native ـە. بەڵام ئەوەی ئێمە Virtual ـە، واتە لەسەر هێڵە و هەر ئەوەندە خێرا دەبێت کە وێبگەڕەکەت خێرایی پێبدات، ئەگەر لە وێبگەڕەکەتدا تابی دیکەت کردبێتەوە کاریگەریی دەبێتە خێرایی ئەو تەختەکلیلەی Virtual و هتد...

کرداردی Hold بۆ ئامێری Touch زۆر نەگوونجاوە، چوونکە ئەو شوێنەی کە پەنجەی لێ دەنێین، وەک کۆمپیوتەر نییە بە Pointer ڕوون دیاریی بکەین.

خاڵەکانی دیکەم لە ڕاستیدا تاقی کردووەتەوە لە کاتی داڕشتنیدا، بەڵام زۆر گوونجاو نەبوون، یان دەبوو دەقەکان بچووک بکەمەوە زۆر، بۆ ئێستا بە ئەم شێوەیە لەسەری دەڕۆین، بزانین چۆن دەبێت، هەموو شتێک قابیلی گۆڕینە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com