21

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

بەس کاک ئاسۆ یەک تێبینی لەکاتی نوسین لەڕێگەی کیبۆرد کەمێک درەنگ ڕیپلەیسی دەکات گەر لە کیبۆرد بنوسرێت و ڕاستەوخۆ ڕیپلەیسی بکات زۆر جوانترە واتە پیتە ئینگلیزیەکان نیشان نەدات.

22

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

کاک گۆڤار، جاڤاسکریپت کاری ئەو گۆڕینە دەکات، واتە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی چ وێبگەڕێک بەکار دەهێنیت و کۆمپیوتەرەکەت چەندە توانای هەیە، چەندە تابت کردووەتەوە و هتد... واتە کۆدەکە Client Side ـە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

23

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

ئە‌‌هـا ، یانی کاک ئاسۆ لەلایەن خۆتەوە ناتوانی لەڕێگەی جاڤاسکریپتەوە کۆنتڕۆڵی بکەیت؟ واتە پێش ئەوەی بنوسرێت کردارەکە ئەنجام بدات؟

24

وه‌ڵام: پرۆژەی نوێ، تەختەکلیلی کوردی سەرهێڵ

دەکرێت بە دەیان جۆری دیکەش درووست بکرێت، بەڵام سووکترینیان کە کاریگەریی و وردەکاریی دیکە بەدوای خۆیدا نەهینێت، جاڤاسکریپتی خاوێنە و تەنیا پیتەکان Replace بکات.

لە بوارێکدا سەیری دەکەمەوە کە لەوانەیە باتی Replace شتێکی دیکە بەکار ببەم کە ڕاستەوخۆ پیتە سۆرانییەکە بنووسێت، بەڵام یەک باشیی دەرکەوتنی پیتە لاتینییەکە ئەوەیە کە دەزانیت پەنجەت بە چیدا ناوە لەسەر تەختەکلیلەکەت، وەک Preview وایە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بۆ هەموو پیتێک سەیری تەختەکلیلەکەت بکەیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com