بابه‌ت: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

سلاو هاوری یان پرسیاریكم هه‌یه‌ له‌ پیشا  ئایا هه‌له‌ب پهپ له‌ ناو ستایلدا ده‌بیته‌ هۆی هاك كردنی سایت؟
ئه‌گه‌ر ده‌بیت چۆن هه‌له‌ی ستایله‌كه‌م بزانم؟ كه‌ هه‌له‌كه‌ی له‌ چ شوینیكدایه‌؟
هه‌ندیك روونكردنه‌وه‌ه‌م بۆ بكه‌ن سوپاستان ده‌كه‌م

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

لە پێشدا پهپ  فێربە، دواتر کە سەیری کۆدەکانی ستایڵێکت کرد دەزانیت کێشەی هەیە یان نە.
بەڵێ، هەڵەی کۆد نووسین لە نێو ستایڵدا دەکرێت ببێتە هۆکاری هاک کردن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

كاك ئاسۆ،  من ستایلیكی ئاماده‌كراوی عه‌ره‌بیم هیناوه‌ و ئه‌مه‌ویت بیكه‌م به‌ كوردی به‌لام په‌ره‌ی زۆر و كاتیكی زۆری ئه‌ویت پیدا چوونه‌وه‌ به‌ پهپ دا بكه‌م بۆیه‌ ئه‌پرسم چۆن بتوانم هه‌له‌ی ستایله‌كه‌م بزانم ئایا هیچ ریگه‌یه‌كی تر نیه‌ كه‌سیك كه‌ ستایلیك بكات به‌ كوردی ده‌بیت یه‌ك به‌ یه‌كی كۆده‌كان بپشكنیت؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

تۆ کە نەزانیت پهپ چۆن کار دەکات چۆن دەتەوێت بزانیت هەڵەکانی کامانەن؟

بە کوردی کردن پەیوەندی نییە بە کێشەی کۆدەوە. تۆ کاتێک وەرگێڕانی بۆ دەکەیت تەنیا وشە عەرەبییەکان وەردەگێڕیت بۆ کوردی و دەستکاری کۆدی دیکە ناکەیت.

ستایڵەکان جیاوازن، هەندێک ستایڵ هەیە پەڕگەی تایبەت بە زمانیان جیاوازە و تێکەڵاوی کۆدەکانی دیکە نەکراون، کە وەرگێڕانەکە ئاسانتر دەکاتەوە. بەڵام زۆربەی ستایڵەکان وشەکان و کۆدەکان تێکەڵاو دەکەن، بۆیە وەرگێڕانیان کاتی زۆرتری پێویست دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

برام قابیل نه‌زانم پهپ چیه‌! و چۆن كار ده‌كات
من ئه‌و ستایله‌ی هه‌مبوو تیكه‌ڵ بوو هه‌ندیك وشه‌ی عه‌ره‌بی هه‌بووله‌ نیو كۆدی پهپ دا بوون، مه‌به‌ستی من له‌وه‌یه‌ كه‌ بیت و عه‌ره‌ب ه‌كان كۆدی هه‌له‌یان تیدا دانابیت بۆ بردنی زانیاری
تیده‌گه‌یت له‌ مه‌به‌ستم؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

ئەگەر دەزانیت کۆدی پهپ بنووسیت. ئیدی بۆچی لە ئێمە دەپرسیت؟ چوونکە دۆزینەوەی هەڵە لە کۆدەکاندا زانستێکی تایبەتی خۆی نییە، تۆ هەر کاتێک بزانیت زمانەکە چۆن کار دەکات و چۆن کۆدی درووستیی پهپ بنووسیت، واتە ڕاستەوخۆ دەزانیت کۆدی هەڵەی پهپ چۆنە و چۆن چارەسەری بکەیت.

من تێناگەم، تۆ کاتێک دەڵێیت پهپ دەزانم، واتە دەزانیت کۆدێکی پهپ کە هەڵەی تێدابێت چۆنە و چۆن چارەسەری بکەیت. ئیدی نازانم ئەگەر مەبەستت لە شتێکی دیکە بێت.

هەبوونی وشەی عەرەبی لە نێو کۆدی پهپ هیچ پەیوەندییەکی بە ئەم باسی درووستیی و هەڵەی کۆدەوە نییە و ئەوە ناگەیەنێت کە کۆدەکە خراپە یان باشە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

وه‌كو ووتم  كۆده‌كان زۆرن و كاتیكی زۆری ده‌وی یه‌ك به‌ یه‌ك به‌دوای دا بچیته‌وه‌ وتم گه‌ر ریگه‌یه‌ك هه‌بیت راسته‌وخۆ هه‌له‌ت بۆ ده‌ر بخات له‌ نیو ستایل یان له‌ هه‌ر به‌شیكی تر سوودی ده‌بیت 
گه‌ر نیه‌ كیشه‌یه‌ك نیه‌ .

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

وایە بێگومان کات دەبات، چوونکە پهپ زمانێکی Dynamic ـە، ئامرازێک نییە کە کۆدەکانت سکان بکات و پێت بڵێت کە کێشەی لە کوێدایە، بەتایبەت کێشەی Security.

ئەگەر بتەوێت بەڕاستەقینە هەڵەکانی بدۆزیتەوە، بەڵێ پێویستە پێداچوونەوەی هەموو کۆدەکان بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

ده‌ستت خۆشبیت وزۆر سوپاست ده‌كه‌م برای به‌ریزم ئه‌زیتیش مدایت هه‌ر بمینی.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

پێویست دەکات debug چاڵاک بکەیت تا تەوای ئەو هەڵە بزرانەی کە ڕووئەدەن یاگاداریان بیت. بۆ کاراکردنى debug لە پەڕگەى wp-config.php دا constant ـی WP_DEBUG بکە بە true.

define('WP_DEBUG', true);

زانیاری زۆرتر
https://codex.wordpress.org/WP_DEBUG

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

بێگومان به‌شداری كردنت سوودی زۆر بوو بۆم كاك پشتیوان
ئه‌ی كه‌ ئه‌و كاره‌ی تۆ وتت ئه‌نجامم دا دواتر له‌ چ شوینیكه‌وه‌ هه‌له‌كان به‌ ده‌ر ده‌كه‌ون؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: چۆن هه‌له‌ی ستایل بزانم

ده‌ستتان خۆش سوودم بینی له‌ زانیاریه‌كانتان

ئه‌وه‌ی له‌ یه‌ك رۆژا له‌ ویبجین فیر بووم
ئه‌یكرده‌ ساڵیكی گه‌رانم له‌ گۆگل و سه‌رچاوه‌كانی تر