بابه‌ت: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

سلاو رێز

بەرێزان ماڵپەرەکەی داتابێسم Backup  کردبوو ئێستا هۆستەکەم گری بۆ هۆستێکی تر گشت فایلەکانم گەران دووە ئێستا دەمەوێ داتابێس داخل کەم ئەو کێشەم بۆ دەردەکەوێ

http://www.webchinupload.com/f/2016-06/bace89f17bb7d71ebd34972713a5bad5.jpg

هەمان ئەو داتابێسە کە کیشەی بۆ درووست کردووم لە سێرڤەری ناوخۆیی localhost هیچ کیشەی نیە کاری خۆی دەکات ئایا ئەو کێشەیە لای من ە لە هۆستەکەم دەتوانم چاکی کەم یان لەلای سێڤەرە

سوپاس بۆ خێرا وەلام دانتان

وه‌ڵام: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

تۆ هۆستی ناوخۆیت هه‌بووه‌ پێشتر، ئێستاش هۆستت كڕیوه‌.؟ ئه‌ته‌وێ داتاكانی نێو هۆسته‌ داخلیه‌كه‌ بگوازیته‌وه‌ نێو هۆسته‌كه‌ی كڕیوته‌ ؟
كه‌مێك ڕوونتر تاكوو بتوانین هاوكاریت بكه‌ین.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

وه‌ڵام: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

پێشتر هۆستم هەبوو داتابێسی م باک ئەپ کردبوو ئێستا هۆستێکی ترم کری فایلەکانم گواستیتەوە ناو هۆستە نوێیەکە لێرەدا دەمەوێ داتابێسەکە بیخەمە سەر هۆستە نوێیەکە کێشەم دەداتێ .... بۆ تاقی کردنەوە هەمان ئەو داتابێسەی لە سێرڤەری ناوخۆییم بەکار هێنا کێشەی نەبوو

وه‌ڵام: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

کاتێک داتابەیزەکەت Export دەکەیت لە لۆکاڵ هۆست، بە فۆرماتی utf8 ی ئاسایی جێبەجێی بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

هەر وام کردیە کاک ئاسۆ کە دایدەبەزێنم بە utf-8 وە بەرز دەکەمەوە هەمان شت بەڵام کێشەی من ئەوەی من بزانم ( character  ) ئایە لە phpmyadmin شوێنیک هەیە ئەوەی چاک بکەم وەک زانیاریت هەبێ

گەرام بە دوای لە گۆگل ئەوەم هاتە بەرچاو وتی ئەو رێگایە بکە بەڵام لەناو داتابێسی من ئەو بەشە نیە تا ئەنجام بدەم

Log into phpMyAdmin.
Select your database from the list on the left.
Click on "Operations" from the top set of tabs.
In the Collation box, choose your new collation from the dropdown menu. utf8_general_ci is the most common utf8 collation.
Select your database from the list on the left.
Click on "Operations" from the top set of tabs:

وه‌ڵام: کێشەم لە داتابێسی وۆردپرێس هەیە ؟

سوپاس بەرێزان  ئەو کیشەیەم لەلایەن خاوەن سێرڤەرەوە چارەسەر کرا