بابهت: ڕای ئێوە لەسەر وەرگێڕانی bbPress و بڵاوکردنەوەی.
ماوەیەکە خەریکی وەرگێڕانی پێوەکراوی bbPressم کە تا ئێستاکە ٪٤١ پێوەکراوەکەم وەرگێراوە کە دەکاتە بەشێکی زۆری ڕووپۆش و بەشێکی ڕێکخستنەکان کە بەردەوامم لێی.
bbPress کە بەکاردێت بۆ دروسکردنی مەکۆیەکی جوان و خێرا و سادە لەسەر ئەو ماڵپەر و بلاگانەی کە بە سکریپتی وۆردپرێس دروسکراون و بنیادنارون، دەتوانیت کۆنتڕۆڵی مەکۆکان و بابەت و وەڵامەکان بکەیت و بە باشی لە ڕێگای هەمان بەڕێوبەرایەتی وۆردپرێسەوە بە ڕێوەیان ببەیت، بێگومان سیستەمی ئەندامی مەکۆکان هەمان سیستەمی ئەندامی وۆردپرێس دەبێت.
هەندێک لە خاسڵەتەکانی bbPress ئەمانەن:
* بەکارهێنەر دەتوانێت ببێتە شوێنکەوتەی بابەت و مەکۆکان.
* بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو بابەتانەی خواستیەتی بیخاتە لیستی خواستراوەکان.
* بەکارهێنەر دەتوانیت بابەت و وەڵام بنووسێت.
* دەتوانیت وای لێبکەیت بەکارهێنەر بێ بوونی هەژمار واتە بەشێوەی (پڕکردنەوە بە فۆڕم) بە شاراوەی بابەت و وەڵام بنووسێت.
* تایبەتمەندی (گەڕان)ی بۆ بابەتەکان هەیە.
* پشگیری لە سیستەمی تاگەکان دەکات بۆ بابەت.
چەندین تایبەتمەندی گرنگ و پێویست کە پێویست بێت لە مەکۆیەک هەبێت ئەوا لە bbPress هەیە.خاوەن بلاگەکان دەتوانن سوودی لێوەرگرن، من بۆ خۆم پێویستم بەو پێوەکراوە هەیە، جا بەشێکم لێکردۆتەوە کوردی و دامناوە دەمەوێت ڕا/بۆچوونی ئێوە وەرگرم لەسەر وشەکان یان هەڵەیەک کە هەبێت پێم بڵێن تا چارەسەری بکەم و دوای تەواو بوون لە ئێرە وێبچن پەڕگەی زمانەکان بڵاویبکەمەوە هەڵبەت ئەگەر خواستی لەسەر بێت.
لە ئێرە نموونەی زیندوو ببینن (چاوەڕێی ڕەخنە و پێشنیاری ئێوەم)،
http://androkurd.com/meko
سوپاس و ڕێز.