بابه‌ت: پرسیاریک لەسەر Google Photos - free photo and video storage

سلاو ..

ئەگەر appـى Google Photos - free photo and video storage داگرم بۆ ئەوەى وینەکانم بارکەم ئایە دیقەى وینەکان هیچ گۆڕانکارى بەسەر نایەت ؟ ئایە هەڵگرتنى وینە لە ناو هاوشیوەکانى ئەم app هیچ زەرەریکى هەیە ؟

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر Google Photos - free photo and video storage

ئایە دیقەى وینەکان هیچ گۆڕانکارى بەسەر نایەت ؟

ئەوەیان بە دەستی خۆتە، دوو هەڵبژاردەت هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە گووگڵ شوێنی بێسنوورت پێدەدات، بەڵام ئەگەر وێنەکانت لەسەرەوەی ١٦ مێگاپیکسڵ بن، ئەو کاتە گووگڵ تەنیا Version ی ١٦ مێگاپیکسڵی لای خۆی پاشەکەوت دەکات.

شێوازی دووەم ئەوەیە کە شوێنی سنووردات پێدەدەن، بەڵام دەتوانیت وێنەکانت بە کوالیتی ئەسڵی پاشەکەوت بکەیت. کە شوێنی زۆرترت پێویست بوو پێویست دەکات پارەی بۆ بدەیت.

شێوازی یەکەم سنوورەکەی زۆر باشە و بۆ زۆرینەمان دەگوونجێت. بۆ نموونە تۆ کە بە مۆبایلەکەت وێنە دەگریت وێنەکەت زۆربەی کات ٨ تا ١٢ مێگاپیکسڵە، ئیدی ناگاتە ئەو سنوورەی کە گووگڵ دایناوە. جا ئەگەر وێنەکانت لەو سنوورەدا خۆیان دەبیننەوە، بێگومان ئەمەیان هەڵبژێرە.

ئەگەر ئیش و کاری وێنەگرتن دەکەیت وەک پیشە و بۆت گرینگە کە فایلە ئەسڵییەکانت وەک خۆیان پاشەکەوت بن (ئەگەر لە سەرەوەی سنووری یەکەم دا بن). ئەو کاتە هەڵبژاردەی دووەم باشترە چوونکە تا ١٥ گیگابایت خۆڕاییە و دواتر پارەی بۆ دەدەیت کە گران نییە. بەڵام دیسانەوە گەیشتن بە ئەم سنوورە بۆ هەموو کەسێک پێویست نییە. کەسێک کە بگاتە ئەم هەڵبژاردەیە بە تەنیا پشت بە یەک ڕاژەی وەک Google Photos نابەستێت، بەڵکوو وێنەکانی لە چەندین شوێن و بە شێوازی جیاواز پاشەکەوت دەکات.

ئایە هەڵگرتنى وینە لە ناو هاوشیوەکانى ئەم app هیچ زەرەریکى هەیە؟

هیچ کاتێک درووست نییە وێنە و فایلی تایبەت لەگەڵ هەموو ئەو جۆرە App ـانە Upload بکەیت پێش ئەوەی بزانیت بۆچی و چۆن بەکار دەبرێت. لە ئەم پرسیارەدا کە لەسەر Google Photos ـە، کێشەیەکت نابێت، چوونکە Google Photos داخراوە و تەنیا تایبەت بە خۆتە، ئەگەر ویستت وێنە Share دەتوانیت، بەڵام لە سەرەتاوە لەسەر ئەوە بنیاد نەنراوە.

لە ڕووی زیانەوە، نەخێر، من بۆ خۆم لە یەکەم ڕۆژەوە بەکاری دەهێنم و کاری زۆر ئاسان کردوومەتەوە هەم بۆ پاشەکەوتکردن و هەم بۆ دەست گەیشتنم بە وێنەکانم لە هەموو شوێنێک. بەڵام ئەگەر وێنەی تایبەت و خۆماڵیی بڵاو دەکەیتەوە کە ناتەوێت کەسی دیکە بە ئاسانی دەستی کەوێت، گرینگە کە Google 2-Step Verification ـت لەسەر هەژمارەکەت لە گووگڵ چالاک کردبێت. (ڕاستی ئەوەیە دەبێت ئەمەت هەر چالاک کردبێت دوور لەوەی چ ڕاژەیەکی گووگڵ بەکار دەهێنیت).
https://www.google.com/landing/2step

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر Google Photos - free photo and video storage

دەستت خۆش بیت سوپاس بۆ زانیاریەکانت .

کاتیکى خۆش