بابه‌ت: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

سڵاو هاوڕێیان،
ئایفۆنێکی ٤ هەیە داوای ئەپدەیتی کرد بۆ وەشانی 9.3.2 کردم کە تەواو بو ڕیستارتی کرد هەڵنابێتەوە تەنها وێنەی کێبڵ و لۆگۆی ئایتونسەکەی دێتە سەر چۆن چاکی بکەمەوە؟ یاخود چۆن وەشانەکەی نزم بکەمەوە و بە چی بەرنامەیەک؟ ویستم ڤێرژنەکەی بە فایل داگرم دواتر بە ئایتونس داینێمەوە بەڵام بە فایل دەستم نەکەوت لەکوێ دەستم بکەویت
سوپاس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

کاک فەرمان لەو بەستەرەی خوارەوە ئەتوانی firmeware دابەزێنیت، دواتر بە کۆمپیوتەر بە restore بیکە کێشەی نابێت.
http://www.getios.com

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

کاک فرمان ئایفۆن ٤ تەنیا تا وەشانی iOS 7 پاڵپشتی لێکراوە، جا چۆن و بۆچی ٩.٣.٢ ـت دامەزراندووە، نازانم، ناتوانیت دایبمەزرێنیت. بۆ ئەو Hardware ـە نابێت، جا سەیر نییە کە لۆگۆی iTunes و کێبڵ پیشان دەدات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

ئاسۆ نادری نووسی:

کاک ئاسۆ 4G تا وەشانی ٧ پاڵپشتی کراوە بەڵام 4S تا وەشانی ٩ پاڵپشتی کراوە.

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

دەزانم کاک فرمان نووسیوویەتی ٤، ئایفۆنی 4G بوونی نییە  کاک گەیلان، ئەپڵ ئایفۆن 4 & 4s ی هەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

ئاسۆ نادری نووسی:

دەزانم کاک فرمان نووسیوویەتی ٤، ئایفۆنی 4G بوونی نییە  کاک گەیلان، ئەپڵ ئایفۆن 4 & 4s ی هەیە.

ههه ئەزانم بوونی نیا بەڵام ئیدی بەو شێوەیە لە ناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە.

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

ببورن (4s )ە من بەهەڵە نوسیبوم ، فایلەکەشم داگرت ئێستا هەڵەی (3194) نیشان ئەدات ئایا ئەگەر وەشانی کۆنتر داگرم هەر هەمان کێشەی دەبێت؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: ئایفۆن ٤ دوای ئەپدەیت ئیش ناکاتەوە

ناتوانیت وەشانی کۆنتر دابمەزرێنیت. Apple پەسەندیان ناکات. تەنیا دەتوانیت نوێترین وەشان دابمەزرێنیت.

پەیوەستی بکە بە iTunes ـەوە و کرتە لە Restore بکە، لێی گەڕێ کە iTunes بیگەڕێنێتەوە. هەروەها دڵنیا بە کێبڵی ئەسڵی بەکار دەهێنیت، لەسەر کۆمپیوتەرێک کە کۆن نەبێت و پۆرتەکانی USB لاواز بن.