بابه‌ت: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

سلاو ،


مۆبایلیکى برادەریکم لایە لە جۆرى galaxy s7582 بەلام کایک هەلى ئەکەیت ئەنوسیت unfortunately stopped youtube واتا مەجالى ئەوەت نادات بچیتە ناوپرۆگراوەکان هەر زوو زوو ئەنوسیت nfortunately stopped youtube هیچ چارەسەریکى هەیە بە کۆمپیوتەر چارەى کەیت ؟ ویستم فۆڕماتیشى کەم بەڵام فۆڕماتیش نابیت .

سەرکەوتووبن

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

سه‌یرى ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ بزانه‌ هاوكاریت ده‌كات
http://www.fixedbyvonnie.com/2014/01/ho … DDGQaIrLVo

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

دەست خۆش وەک باسمکرد ڕێگە بەوە نادات بچیتە ناو Settings  لە ١ چرکە جاریک ئەو کیشە ئەنوسیت .

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

كاك هێدی هەوڵ بدە لەڕێگەی ڕیکۆڤەری مودەوە فۆڕماتی بکەیت ، سەرەتا مۆبایلەکە بکوژێنەوە گەر وەك باست کرد مەجالی ئەوەشی نەدایت ئەوا پاتریەکەی دەرکە بۆماوەی چەند چرکەیەك مەیخەوە سەری دواتر، پەنجە بنێ بە دوگمەی هۆم + ڤۆلیوم ئەپ + پاوەر ، شاشەیەکی شینت نیشان دەدات،
ئەمە چۆنیەتی چون بۆ ناو ڕیکۆڤەری مود بە وێنە:
http://www.webchinupload.com/f/2016-11/72b7015fb0417eb441d432d7feee4204.jpg

ئەمەش ڕیکۆڤەری مود:
http://www.webchinupload.com/f/2016-11/330c6a0acdfdaa550c661e0bcdf9e579.jpg
وەرە سەر wipe data/factory reset، پاشان  یەس،
http://www.webchinupload.com/f/2016-11/bed2deac1091efd0a9aa26d80c148a45.jpg

* ئەمە یەكێکە لە ڕێگەکان گەر بەمە کێشەکەت چارە نەبوو ڕێگەی تر هەیە با باسی بکەم...

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

ئەتوانی بە دوو ڕێگا چارەسەری بکەیت
1- فۆرمات کردن بەو شێوەیەی کاک گۆڤار باسی کردوە
2- گۆڕینی ڕوومەکەی واتە چارێکتر رومی بۆ دابگریتەوە
ئەویش بەم شێوازە دەکڕێت
بەرنامەی ئۆدین دابگرە لەم بەستەرەی خوارەوە باشتر 3.09 دابگریت
http://odindownload.com
دواتر رومەکەلێرەوە دابگرە https://goo.gl/zsyzG1

دوای ئەوە بچۆ ناو سەیڤ مۆدەوە  -home + power + volume
دوای ئەوە تەنها 10 خولەکی پێویستە تا ڕوومەکە بگۆڕیت ئەگەر نەتزانی بە ڤیدیۆ  ڕوونی ئەکەینەوە

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

كاك هێدی کێشەکەت چارەسەر بوو؟ گەر نا ڕێگە چارەی تریش هەیە بەڵام گەر بە فۆڕمات چاك نەبێت ١٠٠ لە ١٠٠ بە سیستەم لێدانەوە چارەسەر دەبێت، گەر چارەش نەبووە با ڕێگە چارەی ترت نیشان بدەین.

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

دەستان خۆش چارەسەر بوو ، هەرچۆنیک بوو فۆڕماتم کرد بەڵام هەر کیشەکە بەردەوام بوو ، هەرچونیک بیت چومە ناو Settings  لەوێوە youtube  ناچالاک کرد کیشەى نەما دەستان خۆش بیت .

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

سەرت خۆش برام ، گەر بتەوێت یەکجاری خۆتی لێ نەجات بدەیت ، دەتوانی مۆبایلەکەت ڕۆت بکەی و بەیەكجاری بیسڕیەوە.

وه‌ڵام: کیشەى unfortunately stopped چۆن چارە ئەکریت

لەناو بازاڕ یان خۆت دووبارە ڕومێکی لەسەر دابمەزرێنەوە چارەسەر ئەبێت (مەبەستم فلاشکردنەوەیە بەزمانە بازاڕیەکەی خۆمان بەرنامەی لێبدەرەوە)

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک