بابه‌ت: گۆڕینی (Security Questions) لە ئەپل ئایدیدا گرفتێکم هەیە

سڵاو بەڕێزان ،
ویستم شتێک بکڕم لە ئایفۆنێکی نوێدا کاتی کڕینەکە داوای (Security Questions) دەکات چونکە یەکەم  جارە تیایدا بەکار هاتوە ئێستا ئەو وەڵامانەم بیرنەماوە بەڵام کاتێک (Reset Security Questions) دەکەم کۆدێک دەنێرێت بۆ ئایپادەکەم بەڵام ئایپادەکەم ئیش ناکات  و تێکچوە چی بکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەو کۆدە بەبێ ئایپاد؟
ڕێز

http://www.webchinupload.com/f/2017-01/32cfa7304b3531f3e8a3e92f2c1ea98b.png

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: گۆڕینی (Security Questions) لە ئەپل ئایدیدا گرفتێکم هەیە

یان دەبێت بنێردرێت بۆ ئامێرێکی دیکە کە هەمان Apple ID لەسەری چالاک بێت یان ئایپادەکەت چاک بکەوە. دیارە لەوانەیە چاک کردنەوەی ئایپادەکەش چارەسەری نەکات و هەر لەسەر ئایپادەکەش داوای هەمان کۆد بکاتەوە ئەگەر ماوەیەکی زۆر بێت کوژابێتەوە.

چارەسەری دیکە ئەوەیە لە بەشی سەپۆرتی Apple ـەوە Ticket ـێک بکەوە و داوای هاوکارییان لێبکە، بەڵام وەک ستاندارد داوات لێدەکەن تەلەفۆنیان بۆ بکەیت لە ئەو ژمارە تەلەفۆنەوە کە پەیوەستە بە Apple ID ـەکەوە.

واتە دەبێت بە شێوەیەک تۆ بتوانیت خۆت پەیوەست بکەیت بە ئەو Apple ID ـەوە بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاریت بکەن، ئەگەر نە ناتوانن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: گۆڕینی (Security Questions) لە ئەپل ئایدیدا گرفتێکم هەیە

دەست خۆش ئایپادەکەم هەرچۆنێک بوو ماوەیەکی کاتی کەوتەوە کار