بابه‌ت: کێشەم بۆ دروست دەبێت دوای دامەزراندن ناتوانم بچمە ژورەوە

دوای  سڵاو

بەڕێزان ئەوم کێشەیەم هەیە مەمنونم بۆ هاوکاری کردنتان دوای دەست خۆشی
ئەوە ٤ م جارە دای ئەمەزرێنم تاکو کۆتای بێ کێشە دا ئەمەزرێت  لاپەرەی سەرەتای ئەکاتەوە

کە نوسراوە
به‌خێربێیت بۆ وۆردپرێس. ئه‌مه‌ یه‌که‌م بابه‌تته‌.ده‌ستکاری بکه‌ یان بیسڕه‌وه‌، پاشان ده‌ست بکه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی بڵاگه‌که‌ت!
بەڵام ناتوانم وەکوو ئەدمین بچمە ژورەوە

wp-login.php کاتێك کیلی ئەکەم لاپەرەی بەتاڵ نیشان ئەدات واتا بەشی لۆگین و پەسوەرد نیشان نادات
https://ku.wordpress.org/wordpress-4.5.3-ckb.zip

دوای دامەزراندن  ئەو ئیملەم بۆ هات  ئەڵی نوێ کراوەتەوە بەڵام کلیکی لینکەکانیش ئەکەم بەڵام هیچ نیشان نادات
For more on version 4.5.6, see the About WordPress screen:
http://www...........com/wp-admin/about.php

وۆردپرێسی 4.7.2 ئێستا بەردەستە. نوێ کردنەوە ئاسانە و تەنیا چەند خولەکێک دەخایەنێت:
http://www.............com/wp-admin/update-core.php
ماك بووك بەکاردێنم  هیچ نیشان نادات
بەڵام لە سەر ویندۆس ئەڵی
in currently unable to handle request .
HTTP ERROR 500
لە مام گۆگیلش پرسیارم کرد خەڵکێکی زۆر ئەو کێشەی توش بووە بەس من سەرم لێ دەرنەکرد
دووبارە مەمنونم بۆ هاوکاریتان

وه‌ڵام: کێشەم بۆ دروست دەبێت دوای دامەزراندن ناتوانم بچمە ژورەوە

بە زمانی ئینگلیزی دایبمەزرێنە بزانە چۆن دەبێت.
https://wordpress.org

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشەم بۆ دروست دەبێت دوای دامەزراندن ناتوانم بچمە ژورەوە

دەست خۆش مامە ئاسۆ
بە ئینگلیزی تاقیم کردۆتەوە هیچ کێشەی نیە
بەس کێشە لەوە دەبوو نەم ئەزانی چۆن کوردی بۆ زیاد بکەم 
ئەگەر ئەوە بزانم چۆن کوردی بۆ زیاد ئەبێت کێشەم نامێنێت

مەبەستم ئەوەیە دوای دامەزراندن  بەئینگلیزی ئەبێت چی بکەم بۆ ئەوەی  کوردی بۆ زیاد بکەم

وه‌ڵام: کێشەم بۆ دروست دەبێت دوای دامەزراندن ناتوانم بچمە ژورەوە

ئەگەر بیکەیت بە کوردی دووبارە کێشە درووست دەبێتەوە، کێشە لەوەدایە کە فایلی زمانی کوردی نوێ نەکراوەتەوە. بۆیە بۆ ئێستا هەر ئینگلیزی بەکاربێنە ئەگەر کێشەت ناوێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: کێشەم بۆ دروست دەبێت دوای دامەزراندن ناتوانم بچمە ژورەوە

دەست خۆش براگیان
ئێستا دام  بەزاند بەینگلیزی دوای لە سیتینگ گۆریم کردم بە کوردی بێ کێشە یە

دوو بارە دەست خۆش