1

بابه‌ت: کاک ئاسۆ نادری هه‌رگیز له‌بیرت ناکه‌ین

من ساڵێک پێش ئێستا به‌ وێبچن شاد بووم به‌ڵام خۆزگه‌ زووتر پێی ئاشنا بوومایه‌
من که‌ تازه‌ هاتمه‌ وێبچن  توشی شۆک ببووم کاک ئاسۆ منی تووشی شۆک کردبوو
سه‌یرم ده‌کرد هه‌ر پرسیارێک کرابایه‌ کاک ئاسۆ به‌ دوور و درێژی جوابی ده‌داوه‌
من ئه‌موت چۆن تاقاتی هه‌بوهوه‌ له‌ ۲۰۰۵ تا ئێستا ئه‌م هه‌موو پرسیارانه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌
به‌ڕاستی پیاوێکی مه‌زن بوو زۆر زیراک بوو و هه‌میشه‌ خزمه‌تی کوردی ده‌کرد
ئه‌مه‌ نه‌ک له‌ناو کورد که‌س وه‌ک ئه‌و نیا ، له‌ ناو ئینگلیزاکانیش زۆۆر که‌م که‌س هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌و خزمه‌تی کردبێ
به‌ڕاستی من زۆۆر سوودم له‌ بابه‌ته‌کانی بینیوه‌ ، هێشتان زۆۆۆۆر بابه‌ت و په‌یامی کاک ئاسۆ ماوه‌ تا سه‌یرکه‌م ئه‌مه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ سه‌یری بابه‌تاکان و په‌یامه‌کانی بکه‌م چوونکه‌ به‌ڕاسته‌ بابه‌ته‌کانی هه‌مووی زێڕ و گه‌وهه‌رن له‌لام


کاک ئاسۆ گیان هیچم نیه‌ بیڵێم به‌س داو له‌ خوا ده‌که‌م جێگات به‌هه‌شت بێت و له‌ناو گۆڕ بۆنی به‌هه‌شت بکه‌یت
تۆ هه‌میشه‌ مامۆستای ئێمه‌ی هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنیه‌وه‌ له‌ناومان هه‌میشه‌ بابه‌تاکانت له‌پێش چاومانه‌

خودای گه‌وره‌ له‌ گوناحه‌کانت خۆشبه‌ێ . خودا حافیز مامۆستای کورد . مامۆستای مه‌زن و زانا...

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

2

وه‌ڵام: کاک ئاسۆ نادری هه‌رگیز له‌بیرت ناکه‌ین

Inshallah jegay bahasht abet sad

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: کاک ئاسۆ نادری هه‌رگیز له‌بیرت ناکه‌ین

کەسی وا دڵسۆز مەحاڵە جارێکی تر بێتەوە ناو وێبی کوردی و ئەو خزمەتە بکاتەوە.

إنا لله وإنا إليه راجعون.