1

بابه‌ت: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

سڵاو هاوێیان و دۆستانی وێبچن
وەک هەموو لایەک دەزانن کۆچی ناوەختەی بەڕێز ئاسۆ نادری خەمێکی گەورەی خستۆتە دڵیی هەمولایەکمان و ڕۆشتنێکی بە ئازارە بۆ هەموولایەک
بەڕێز ئاسۆ نادری ساڵانێکی زۆرە لێرە لە وێبچن و پێشتریش لە مەکۆکانی هەموو بۆ کوردان خزمەتی وێبی کوردی کردووە و دەستێکی باڵایی هەبووە لە بەرەو پێشچوونی وێبی کوردی، بۆیە بە نەمانی کاک ئاسۆ وێبی کوردی تاڕادەیەکی زۆر بێ ناز دەبێت، بەڕێز ئاسۆ نادری ماوە ٤-٥ ساڵ بوو نەخۆشییەکی درێژخایەنی گرتبوو کە لەو ماوەیەدا زۆربەی کات لە ڕێگەی نەخۆشخانەبوو وە لە هەمان کاتیشتا بەردەوام لەسەر خەت بووە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری هەر یەک لە ئێمە، کە ئەوەش گەورەی ئەو بەڕێزە بۆ ئێمە دەردەخات و خەمخۆری ئەومان نیشان دەدات کە چۆن ویستوویەتی هاوکاری هەموو ئەو کەسانە بکات کە پێویستیان بە هاوکارییە.
هەر بەڕێز‌ێک دوور و نزیک بەڕێز ئاسۆ نادری ناسیبێت لە توانی ئەو شارەزاببووە کە مامۆستاییەک بوو بۆ هەر یەک لە ئێمە، نەمانی بەڕێز ئاسۆ نادری کێشەیەکمان بۆ دروست دەکات کە چارەسەرکردنی وا ئاسان نابێت بۆ ئێمە.
کاک ئاسۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی بە پێزی تەواو کردووە و ئێمە و مانان سوودیان لێوەردەگرین، وە بە داخەوە کۆمەڵێک پڕۆژەشی بە ناتەواوی بەجێهێشت کە تەمەن ڕێگەی نەدا تەواویان بکات.
سەبارەی بە هەبوونی ناوی ئەو بە بەردەوامی لەسەرهێڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەردەوام کۆمپیوتەرەکەی بە هەڵکراوو بووە و نەیکوژاندۆتەوە وە تا ئەو ساتەش هەڵکراوە (گووتەی بەڕێز ئازاد نادری برایی).

هاوڕێیانی ئازیزی وێبچن، ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە زووترین کات ڕوونکردنەوە بڵاودەکەینەوە لەسەر پلانی وێبچن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وێبچن دوای بەڕێز ئاسۆ نادری.
داواکارم لە هەر ئەندامێکی وێبچن کە سەبر و ئارامیتان هەبێت لەو ساتەدا، هەموومان دەزانین کە نەمانی کاک ئاسۆ کۆسپێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ ئێوە، چونی ئەو توانایەی ئەو هەیبوو هیچکام لە ئێمە نیمانە.
ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەوڵدەدەین بە پێی توانای خۆمان بەگەڕێینەوە ئێرە و درێژە بەو ڕێبازە بدەین کە کاک ئاسۆ چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات و خزمەتی دەکات.

لە کۆتاییدا داواکارم هەر بەڕێزێک پەیامێکی هەیە بۆ کۆچی دوایی بەڕێز ئاسۆ نادری لەژێر ئەم بابەتە بینوسێت تا ئێمەش بتوانی هاوخەمی یەکتربین و لەیەکتر تێبگەین.
سوپاس بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕییەوە

سوپاس بۆ گشت لایەک
گەیلان
دەستەی بەڕێوەبەرانی وێبچن

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/b24da3ceb4e97762ead40a2a930b59e2.jpg

2

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

ئه‌ستێره‌یه‌كى پرشنگدارى ته‌كنه‌لۆژیا كۆچى دوایی كرد ..

بەداخەوە کاک ''ئاسۆ نادری''  له‌ ووڵاتى سووید ماڵئاوای لێکردین بەمەش وێبی کوردی کەلێنێکی گەورەی تێده‌کەوێت.

کاک ''ئاسۆ نادر''ی خاوەنی پێگە و مەکۆکانی "وێبچن" بوو، ساڵانێكى دوور و درێژه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كات به‌ تایبه‌تى بوارى وێب دارشتن، دوێنێش به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌‌ كۆچى دوایی كرد ..

بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هاک بۆ کورد
داواكارین له‌ پەروەردگارى مه‌زن به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات و سه‌بوریش به‌ كه‌س و كار و خۆشه‌ویستانى بدات ...

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

3

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

من لەناخمەوە دلگرانم بە کۆچی کاک ئاسۆ ،سەررای نیگرانیم بۆ کۆچی کاک ئاسۆ ،نیگەرانم لە تۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتی کە لەماوی رابردوودا کاک ئاسۆتان جێهلا بەتنیا خۆی ئەم مەکۆیەی بەریوە دەبرد ئێوە هیچ جالاکییەکتان نەماوە چۆن ئیستا رووتان دێ بەناوی بەریووەبەرایەتییی باباتە دەنووسن، ئەم نیگەرنییە لەم بۆچوونەی خودی کاک ئاسۆ بینن کە مەبستی ئەم  بەڕێوەبەرایەتییە ئیستایە وەکوو گەیلان و ئەوانی تر " زۆر کەسێکیش کە کاتی خۆی لە ئێرە چالاک بوون ئێستا ئیتر ئەوەندە لەسەر پێی خۆیان وەستاون کە پێویستیان نەبێت وەک جاران پرسیار بنووسن، بەڵام بەداخەوە لە هەمان کاتدا ئەوەشیان پشت گوێ خستووە کە بە وەڵام نووسینی پرسیارەکانی دیکە مەکۆکان بە چالاکی ڕاگرن. ئەمە بەشێکی زۆریان دەگرێتەوە کە کاری خۆیان جێبەجێ بوو، ئیتر کار و پرسیاری کەسانی دیکەیان بۆ گرینگ نییە کە بۆ خۆی لە شوێنێکی وەک وێبچن کە مەکۆیە Community ـە.
"
من هیوادارم ئەم بەریوەبرایەتییە کە خودی کاک ئاسۆ لێنا نیگەرنبوو دوربخرێنەوە بەریوەبرایەتییەک نوێ دابنریت لەلەیان کەسنی نزیک لە کاک ئاسۆ بیت

4

aawara نووسی:

بەڕێز کاک aawara،
من هەم بە بە ئیمەیڵ ئاگام لە کاک ئاسۆ بووە و هەم لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداری یەکتر بووین، ڕاستە تەواوی بەڕێوەبەرایەتی بە منیشەوە حەقی گلەییە بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناهێنێ کە ئێمە وازمان لا وێبچن هێناوە، لە ماوەی ڕابردوو من مەکۆی مۆبایلم کردەوە و چالاکیم لەوێدا دەبێت، بە دڵنیایەوە ژیانی هەمووان گۆڕاوە و ئەو گۆڕانەش بۆتە هۆی کەم کاتی، بەڵام بۆ لەمەودوا لە نەبوونی کاک ئاسۆ بەلای منەوە هیچ بیانوێک قبوڵکراو نیە.
چون نابێت ئەو هەموو خزمەتەی کاک ئاسۆ کردویەتی بە ئاسانی بە هیچ بڕوات و ناچالاک بێت.
ئێمە لێرە بەردەوام دابین بە پێی ئەو توانایەیی کە هەمانە.

سوپاس.

5

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

بە داخەوە، زۆر زۆر بەم هەوالە غەمبار بووین. منیش ئاگادار بووم لە نەخۆشیەکەی، خۆی بۆی باسکردم ماوەیەک بەر لە ئێستا،
گەر بمانەوێت یان نا. شوێنی کاک ئاسۆ هەرگیز پڕ نابێتەوە، هەرگیز بلیمەتێکی وا نابینینەوە لە ژیانماندا. بەلام وێبچن دەتوانێت بەردەوام بێت هەر هیچ نەبێت بۆ ئەو زانیاریانەی کە چەندین سالە لێرە نووسراون.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

6

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

Away la dastman bet abet btwanyn ba bashtrin shewa para ba rebazakay bayn, haryakekman lalay xomanawa btwanyn away pemana bigayanyn.
Ro7t shad  barasty birt akain

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

(ئاسۆ نادری)، ئەو گەنجەبوو کە هەرگیز نەمبینیبوو تەنانەت بەوێنەش!، بەڵام ئەو کەسێك بوو کە زانستێکی یەکجار سودبەخشی پێ بوو بۆ هەموو لایەك و لەگشت بوارەکاندا، بەکارامەیی و لێبوردەیی خۆی وەڵامی پێ بوو بۆ هەموومان، چ بەبابەتەکانی یاخود بە وەڵامە بەپێزەکانی، بەڵام لەگەڵ بیستنی هەواڵی کۆچی ئەو براخۆشەویستە بەڕاستی خەمبار و دڵگران بووم وناخمی هەژاند وەك ئەوەی کەسێکی نزیکم لەدەستدابێت، هیواداریشم وێبچن هەر بەردەوام بێت هەریەکەو بەپێی توانای خۆی خۆی چالاکی هەبێت،
ڕوحت شادبێت کاك ئاسۆ.

8

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

مال ئاوا زانای کورد لە تۆوە فێربون زانست و پێشکەوتن چیە روحت شاد گەردەن ئازاد بێت
بەلام زۆر حەیف و مخابن هیچ  مالپەر و پەیچی بواری ئایتی بۆ کۆچت تەنانەت پۆستێکیان نەکرد
لەکاتێکا تۆ گەورەترین سەرچاوەی زانیاری بووی بەردەوامین لەسەر رێچکە زانت پەروەرەکەت

9 (دەستکاری کراوە: am2nj 2017-08-08 18:35:51)

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

كاك گه‌یلان دوای كاك ئاسۆ كی وێبچن به‌ رێوه‌ ئه‌بات ؟؟

گه‌یلان نووسی:

سڵاو هاوێیان و دۆستانی وێبچن
وەک هەموو لایەک دەزانن کۆچی ناوەختەی بەڕێز ئاسۆ نادری خەمێکی گەورەی خستۆتە دڵیی هەمولایەکمان و ڕۆشتنێکی بە ئازارە بۆ هەموولایەک
بەڕێز ئاسۆ نادری ساڵانێکی زۆرە لێرە لە وێبچن و پێشتریش لە مەکۆکانی هەموو بۆ کوردان خزمەتی وێبی کوردی کردووە و دەستێکی باڵایی هەبووە لە بەرەو پێشچوونی وێبی کوردی، بۆیە بە نەمانی کاک ئاسۆ وێبی کوردی تاڕادەیەکی زۆر بێ ناز دەبێت، بەڕێز ئاسۆ نادری ماوە ٤-٥ ساڵ بوو نەخۆشییەکی درێژخایەنی گرتبوو کە لەو ماوەیەدا زۆربەی کات لە ڕێگەی نەخۆشخانەبوو وە لە هەمان کاتیشتا بەردەوام لەسەر خەت بووە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری هەر یەک لە ئێمە، کە ئەوەش گەورەی ئەو بەڕێزە بۆ ئێمە دەردەخات و خەمخۆری ئەومان نیشان دەدات کە چۆن ویستوویەتی هاوکاری هەموو ئەو کەسانە بکات کە پێویستیان بە هاوکارییە.
هەر بەڕێز‌ێک دوور و نزیک بەڕێز ئاسۆ نادری ناسیبێت لە توانی ئەو شارەزاببووە کە مامۆستاییەک بوو بۆ هەر یەک لە ئێمە، نەمانی بەڕێز ئاسۆ نادری کێشەیەکمان بۆ دروست دەکات کە چارەسەرکردنی وا ئاسان نابێت بۆ ئێمە.
کاک ئاسۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی بە پێزی تەواو کردووە و ئێمە و مانان سوودیان لێوەردەگرین، وە بە داخەوە کۆمەڵێک پڕۆژەشی بە ناتەواوی بەجێهێشت کە تەمەن ڕێگەی نەدا تەواویان بکات.
سەبارەی بە هەبوونی ناوی ئەو بە بەردەوامی لەسەرهێڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەردەوام کۆمپیوتەرەکەی بە هەڵکراوو بووە و نەیکوژاندۆتەوە وە تا ئەو ساتەش هەڵکراوە (گووتەی بەڕێز ئازاد نادری برایی).

هاوڕێیانی ئازیزی وێبچن، ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە زووترین کات ڕوونکردنەوە بڵاودەکەینەوە لەسەر پلانی وێبچن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وێبچن دوای بەڕێز ئاسۆ نادری.
داواکارم لە هەر ئەندامێکی وێبچن کە سەبر و ئارامیتان هەبێت لەو ساتەدا، هەموومان دەزانین کە نەمانی کاک ئاسۆ کۆسپێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ ئێوە، چونی ئەو توانایەی ئەو هەیبوو هیچکام لە ئێمە نیمانە.
ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەوڵدەدەین بە پێی توانای خۆمان بەگەڕێینەوە ئێرە و درێژە بەو ڕێبازە بدەین کە کاک ئاسۆ چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات و خزمەتی دەکات.

لە کۆتاییدا داواکارم هەر بەڕێزێک پەیامێکی هەیە بۆ کۆچی دوایی بەڕێز ئاسۆ نادری لەژێر ئەم بابەتە بینوسێت تا ئێمەش بتوانی هاوخەمی یەکتربین و لەیەکتر تێبگەین.
سوپاس بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕییەوە

سوپاس بۆ گشت لایەک
گەیلان
دەستەی بەڕێوەبەرانی وێبچن

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/b24da3ceb4e97762ead40a2a930b59e2.jpg

Iam...Not....You

10

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

بەڕێز گەیلان هیوادارم ئەم پەیامەم بە دڵێکى گەورەوە لێ وەرگریت .
باسى کۆچى ناوەختى کاک ئاسۆ ناکەم چونکە هیچ وشەیەک بەدى ناکەم شایستەى وەسفى ئەو بێت .
چەند ڕاستیەکى تاڵ !!
* بەڵام ئەوەش بزانە تەواوى بەڕێوەبەرایەتى وێبچن هیچ شتێکیان دەسەڵات نى یە واتا لەگەل تەواوى ئەندامانى مەکۆى وێبچن یەک دەسەڵاتیان هەیە ، تاکە شت کە جودایە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتى وێبچن  ئەو مەکۆیەى بۆى دیارى کراوە ئەتوانێت بابەت بخاتە ئەرشیفەوە یان بیگوازێتەوە مەکۆى تایبەت بە خۆى .
* تا ئیستا هیچ کەس ئاشکرا نەبووە  زانیاریەکانى دۆمەین و هۆستى وێبچن لابیت تا بتوانین بەردەوام بین لە وێبچن کە جێگەى داخە .
* ئێوە لە بەڕێوەبەرایەتی  ئەوەندە ئاگادارى وێبچن بوون کە پێویستیتان بە شتێک هەبووە سەردانتان کردوە ، واتا وەک هەموو ئەندامێکى ئاسایى سەردانتان کردوە ، خۆت وتەنى ژیان و گوزەرانى خەڵکى بەجۆرێک گوڕاوە ڕەنگە کەسمان بەو شێوەى جاران دەرفەتمان نەبیت بینە وێبچن .
* وێبچن ئاسۆ نادرێکى ترى تێدا دروست نابێت لەم قوناغەى ئیستادا وە کەسیش ناتوانیت جگرەوەى ئەوبێت تا کارەکانى ئەو بگرێتە ئەستۆ.
* لە دەستانى کاک ئاسۆ ئەم پرۆژانەى خوارەوە کار ئەکەون کە کەسمان ناتوانین ڕێگریان لێ بکەین .
http://www.ar-fonts.com/
http://www.hewa.co/
http://www.download-free-fonts.com/
https://www.webchin.org/
https://www.fontify.me/
https://www.kurdfonts.com/
http://www.webchinupload.com/
وە چەندین پرۆژەى تەواو نەکراوى تر کە پیشتر لە پەیامى تایبەتدا قسەم لەگەڵ بەڕێزیان کردبوو باسى چەند شتێکى کردبوو کە لە قۆناغى کۆتایدان وەک ( لیستى دلخوازەکان و وەشانى نوێ بنکەى بارکردن و پرۆژەى پهپ .... چەند شتێکى تر) .
هیچ لەوانە کەسمان زانیاریەکانیمان لا نیە کە بەڕێزت باشتر ئەزانى مەبەستم چى یە چونکە ئیشت لە هۆست و دۆمەین کردوە ، جا کاک ئاسۆ سیرڤەرى تایبەت بە خۆى هەبووە .
* بەم شێوەى ئیستا ئەستەمە بتوانین پارێزگارى لە کارەکانى بکەین .

پێشنیار :.
ئێوە وەک بەڕێوەبەرایەتى وێبچن باشتر وایە لە ئیستاوە وردە وردە هەر یەکەو لاى خۆى دەستبکات بە ئەرشیف کردنى بابەتە گرنگەکانى وێبچن و کاک ئاسۆ بۆ ئەوەى نەفەوتێت خوانەخواستە کە ڕۆژێک وێبچن داخرا مەکۆیەکى نوێ لەسەر هۆست و دۆمەینێکى نوێ دروست بکرێت و بابەتەکانى تێدا بلاو بکرێتەوە ، هەر ئێوە نا بگرە پێویستە هەموان ئەو کارە بکەین بەلام بە ڕاوێژى هەمووان ، هەرکەسەو ئەرکێکى پێ بسپێردرێت .

وەهیوادارم مەرگى کتوپڕى کاک ئاسۆ ئەوەى لەبیر نەکردبێت زانیاریەکانى بە کەسێکى نزیکى خۆى دابێت چونکە لەناو چونى وێبچن جێگەى داخە .

سلاو لە ڕوحى کۆچ کردووە ، ئاسۆ نادرى هەمیشە بە زندووى ئەمێنێتەوە .

11

به‌راستى زۆر خه‌فتبارم بۆ گه‌وره‌ مامۆستاى كورد كاك ئاسۆ نادرى به‌تايبه‌تى له‌كاتى بينينى ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchinupload.com/f/2017-08/53acacc5f3b802b32605b2a6c8b65822.JPG

من پێشنيارێكم هه‌يه‌ له‌جياتى ئه‌وه‌ى بير له‌داخستنى بكه‌ينه‌وه‌ كه‌سێكى نزيكى له‌و شوێنه‌ى كاك ئاسۆ كارى كردوه‌ با چاوێكى پێداپخشێنێته‌وه‌
ئه‌وكه‌سه‌ نزيكانه‌ى كوێيه‌ له‌گه‌لى كارى كردوون باهه‌ر سه‌ره‌داوێكمان ده‌ست كه‌وێت هه‌رهيچ نه‌بێ پاك ئه‌پى مه‌كۆى وێپچن بكرێت له‌و داتاسه‌نته‌رى
كريويه‌تى يان هه‌ر رێگاو شێوازێك بێت گرينگ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م دۆمه‌ينانه‌ى سه‌ره‌وه‌ يان باك ئه‌پى مه‌كۆ و بنكه‌ى باركردن ئه‌م دوانه‌ زۆر گرينگن

أن شاء ألله‌ ئه‌م ڕۆژه‌ نابينين به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بێت
من ئاماده‌م بابه‌ته‌كان كۆپى بكه‌م به‌لام به‌تنها يه‌ك كه‌س ناكرێت هه‌موومان لاى خۆمانه‌وه‌ بابه‌ته‌كان كۆپى بكه‌ين به‌پێى رێزبه‌ندى ئه‌ندامان
كه‌س له‌خۆيه‌وه‌ بابه‌تێكى تر كۆپى نه‌كات يه‌كێكى تر كۆپى كردوه‌ نازانم ده‌بێت فكريه‌ك يا شێوازێك هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى كۆنترۆلى هه‌موو بابه‌ته‌كان بكرێت!

من هه‌ست ناكه‌م كاك ئاسۆ كۆچى كردوه‌ هه‌موكات به‌بينينى وێبچن به‌زيندووى ده‌يبينمه‌وه‌ روحت شاد نازانم چۆن وه‌سفت بكه‌م.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

12

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

هێدی سه‌رمۆردی نووسی:

بەڕێز گەیلان هیوادارم ئەم پەیامەم بە دڵێکى گەورەوە لێ وەرگریت .
باسى کۆچى ناوەختى کاک ئاسۆ ناکەم چونکە هیچ وشەیەک بەدى ناکەم شایستەى وەسفى ئەو بێت .
چەند ڕاستیەکى تاڵ !!
* بەڵام ئەوەش بزانە تەواوى بەڕێوەبەرایەتى وێبچن هیچ شتێکیان دەسەڵات نى یە واتا لەگەل تەواوى ئەندامانى مەکۆى وێبچن یەک دەسەڵاتیان هەیە ، تاکە شت کە جودایە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتى وێبچن  ئەو مەکۆیەى بۆى دیارى کراوە ئەتوانێت بابەت بخاتە ئەرشیفەوە یان بیگوازێتەوە مەکۆى تایبەت بە خۆى .
* تا ئیستا هیچ کەس ئاشکرا نەبووە  زانیاریەکانى دۆمەین و هۆستى وێبچن لابیت تا بتوانین بەردەوام بین لە وێبچن کە جێگەى داخە .
* ئێوە لە بەڕێوەبەرایەتی  ئەوەندە ئاگادارى وێبچن بوون کە پێویستیتان بە شتێک هەبووە سەردانتان کردوە ، واتا وەک هەموو ئەندامێکى ئاسایى سەردانتان کردوە ، خۆت وتەنى ژیان و گوزەرانى خەڵکى بەجۆرێک گوڕاوە ڕەنگە کەسمان بەو شێوەى جاران دەرفەتمان نەبیت بینە وێبچن .
* وێبچن ئاسۆ نادرێکى ترى تێدا دروست نابێت لەم قوناغەى ئیستادا وە کەسیش ناتوانیت جگرەوەى ئەوبێت تا کارەکانى ئەو بگرێتە ئەستۆ.
* لە دەستانى کاک ئاسۆ ئەم پرۆژانەى خوارەوە کار ئەکەون کە کەسمان ناتوانین ڕێگریان لێ بکەین .
http://www.ar-fonts.com/
http://www.hewa.co/
http://www.download-free-fonts.com/
https://www.webchin.org/
https://www.fontify.me/
https://www.kurdfonts.com/
http://www.webchinupload.com/
وە چەندین پرۆژەى تەواو نەکراوى تر کە پیشتر لە پەیامى تایبەتدا قسەم لەگەڵ بەڕێزیان کردبوو باسى چەند شتێکى کردبوو کە لە قۆناغى کۆتایدان وەک ( لیستى دلخوازەکان و وەشانى نوێ بنکەى بارکردن و پرۆژەى پهپ .... چەند شتێکى تر) .
هیچ لەوانە کەسمان زانیاریەکانیمان لا نیە کە بەڕێزت باشتر ئەزانى مەبەستم چى یە چونکە ئیشت لە هۆست و دۆمەین کردوە ، جا کاک ئاسۆ سیرڤەرى تایبەت بە خۆى هەبووە .
* بەم شێوەى ئیستا ئەستەمە بتوانین پارێزگارى لە کارەکانى بکەین .

پێشنیار :.
ئێوە وەک بەڕێوەبەرایەتى وێبچن باشتر وایە لە ئیستاوە وردە وردە هەر یەکەو لاى خۆى دەستبکات بە ئەرشیف کردنى بابەتە گرنگەکانى وێبچن و کاک ئاسۆ بۆ ئەوەى نەفەوتێت خوانەخواستە کە ڕۆژێک وێبچن داخرا مەکۆیەکى نوێ لەسەر هۆست و دۆمەینێکى نوێ دروست بکرێت و بابەتەکانى تێدا بلاو بکرێتەوە ، هەر ئێوە نا بگرە پێویستە هەموان ئەو کارە بکەین بەلام بە ڕاوێژى هەمووان ، هەرکەسەو ئەرکێکى پێ بسپێردرێت .

وەهیوادارم مەرگى کتوپڕى کاک ئاسۆ ئەوەى لەبیر نەکردبێت زانیاریەکانى بە کەسێکى نزیکى خۆى دابێت چونکە لەناو چونى وێبچن جێگەى داخە .

سلاو لە ڕوحى کۆچ کردووە ، ئاسۆ نادرى هەمیشە بە زندووى ئەمێنێتەوە .

کاک هێدی سوپاس بۆ پەیامەکەت،
سەبارەت بە داخرانی ئەو پڕۆژانە هیچ کات ئەوە ڕوونادات من قسەم لەگەڵ کاک ئازادی برای کردووە و ئەو زانیاری لایە، لە داهاتوویەکی نزیک تەواوی ئەو شتانە ڕووندەکەینەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست.
ڕاستە هیچ کام لە ئێمەوە ئەوەی کاک ئاسۆ کردوویەتی پێی ناکرێ، بەڵام ناشکرێ ئێمە ئاوا دانیشین و هیچ نەکەین، بە دڵنیاییەوە ئێمە هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی وێبچن بە زیندووی بهێڵینەوە و چالاکیی زیاتر بکەین.

سوپاس
گەیلان

13

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

am2nj نووسی:

كاك گه‌یلان دوای كاك ئاسۆ كی وێبچن به‌ رێوه‌ ئه‌بات ؟؟

گه‌یلان نووسی:

سڵاو هاوێیان و دۆستانی وێبچن
وەک هەموو لایەک دەزانن کۆچی ناوەختەی بەڕێز ئاسۆ نادری خەمێکی گەورەی خستۆتە دڵیی هەمولایەکمان و ڕۆشتنێکی بە ئازارە بۆ هەموولایەک
بەڕێز ئاسۆ نادری ساڵانێکی زۆرە لێرە لە وێبچن و پێشتریش لە مەکۆکانی هەموو بۆ کوردان خزمەتی وێبی کوردی کردووە و دەستێکی باڵایی هەبووە لە بەرەو پێشچوونی وێبی کوردی، بۆیە بە نەمانی کاک ئاسۆ وێبی کوردی تاڕادەیەکی زۆر بێ ناز دەبێت، بەڕێز ئاسۆ نادری ماوە ٤-٥ ساڵ بوو نەخۆشییەکی درێژخایەنی گرتبوو کە لەو ماوەیەدا زۆربەی کات لە ڕێگەی نەخۆشخانەبوو وە لە هەمان کاتیشتا بەردەوام لەسەر خەت بووە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری هەر یەک لە ئێمە، کە ئەوەش گەورەی ئەو بەڕێزە بۆ ئێمە دەردەخات و خەمخۆری ئەومان نیشان دەدات کە چۆن ویستوویەتی هاوکاری هەموو ئەو کەسانە بکات کە پێویستیان بە هاوکارییە.
هەر بەڕێز‌ێک دوور و نزیک بەڕێز ئاسۆ نادری ناسیبێت لە توانی ئەو شارەزاببووە کە مامۆستاییەک بوو بۆ هەر یەک لە ئێمە، نەمانی بەڕێز ئاسۆ نادری کێشەیەکمان بۆ دروست دەکات کە چارەسەرکردنی وا ئاسان نابێت بۆ ئێمە.
کاک ئاسۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی بە پێزی تەواو کردووە و ئێمە و مانان سوودیان لێوەردەگرین، وە بە داخەوە کۆمەڵێک پڕۆژەشی بە ناتەواوی بەجێهێشت کە تەمەن ڕێگەی نەدا تەواویان بکات.
سەبارەی بە هەبوونی ناوی ئەو بە بەردەوامی لەسەرهێڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەردەوام کۆمپیوتەرەکەی بە هەڵکراوو بووە و نەیکوژاندۆتەوە وە تا ئەو ساتەش هەڵکراوە (گووتەی بەڕێز ئازاد نادری برایی).

هاوڕێیانی ئازیزی وێبچن، ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە زووترین کات ڕوونکردنەوە بڵاودەکەینەوە لەسەر پلانی وێبچن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وێبچن دوای بەڕێز ئاسۆ نادری.
داواکارم لە هەر ئەندامێکی وێبچن کە سەبر و ئارامیتان هەبێت لەو ساتەدا، هەموومان دەزانین کە نەمانی کاک ئاسۆ کۆسپێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ ئێوە، چونی ئەو توانایەی ئەو هەیبوو هیچکام لە ئێمە نیمانە.
ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەوڵدەدەین بە پێی توانای خۆمان بەگەڕێینەوە ئێرە و درێژە بەو ڕێبازە بدەین کە کاک ئاسۆ چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات و خزمەتی دەکات.

لە کۆتاییدا داواکارم هەر بەڕێزێک پەیامێکی هەیە بۆ کۆچی دوایی بەڕێز ئاسۆ نادری لەژێر ئەم بابەتە بینوسێت تا ئێمەش بتوانی هاوخەمی یەکتربین و لەیەکتر تێبگەین.
سوپاس بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕییەوە

سوپاس بۆ گشت لایەک
گەیلان
دەستەی بەڕێوەبەرانی وێبچن

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/b24da3ceb4e97762ead40a2a930b59e2.jpg

بەڕێز am2nj،
ویبچن موڵکی هەموومانە، ڕاستە بە نەمانی کاک ئاسۆ کەلێنێکی گەورە درووست دەبێت، بەڵام من و تۆ و هەموو ئەو هاوڕێ و ئازیزانەی لێرەن ئەتوانین بەردەوامی بەو ڕێبازەی کاک ئاسۆ بدەین و وێبچن بەرین بەڕێووە.

سوپاس
گەیلان

14

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

سەبارەت بە داخرانی ئەو پڕۆژانە هیچ کات ئەوە ڕوونادات من قسەم لەگەڵ کاک ئازادی برای کردووە و ئەو زانیاری لایە، لە داهاتوویەکی نزیک تەواوی ئەو شتانە ڕووندەکەینەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست.

دەستت خۆش بێت لە ڕاستیدا منیش پەیامێکم ئاراستەى کاک ئازاد کردبوو ، هیچ نەێت بە هەموان بتوانین وێبچن و بنکەى بارکردنەکە بپارێزین .

15

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

ئاسۆ نادری فێری کردین کە لە جێگەی ئەوەی دوای کۆچمان هیچ بەجێ بێڵین - دونیایێک لە زانیاری بە نرخ لە بوارەکەی خۆماندا بەجێ بێڵین - وێبچن واتە رووحی ئاسۆ نادری وێبچن واتە ئاسۆ هەر لێرەیە - سڵاو لە هەموتان

welcome to the earth

16

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

ئه‌ستێره‌یه‌كى پرشنگدارى ته‌كنه‌لۆژیا زانا و بیلمه‌ت و ئه‌ندازیار و پرۆفیسۆر (كاكه‌ ئاسۆ نادری) كۆچى دوایی كرد.

بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ناوه‌خته‌ و له‌ ناكاوی (كاكه‌ ئاسۆ) تاساندمی و خه‌مێكی زۆری كرده‌ دڵمانه‌وه‌
ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان كاكه‌ ئاسۆی بۆ یه‌ك خوله‌ك ناسیبێ ده‌زانێ كه‌ چه‌نده‌ یارمه‌تیده‌ر و لێهاتو بووه‌ هه‌میشه‌ حه‌زی به‌ هاوكاری خه‌ڵكی تر بووه‌ وه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدابوه‌ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی وێبی كوردی زانایه‌كی ماندونه‌ناس بووه‌ سه‌ره‌رای نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌لام هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدابوه‌ بۆ یارمه‌تی دان و به‌ره‌وپێشبردنی وێبی كوردی كاكه‌ ئاسۆ پرۆژی گه‌وره‌ی جێبه‌جی كردوه‌ و جێ په‌نجه‌ی دیاره‌..كه‌س ناتوانێ جێگه‌ی كاكه‌ ئاسۆی بلیمه‌ت پڕبكاته‌وه‌ ..ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌ كۆچی دوایی كاكه‌ ئاسۆ وێبی كوردی توشی بۆشایی و ته‌نگه‌ژه‌ ده‌بێـته‌وه‌..وه‌ له‌ ئێستا به‌دواوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ پارێزگاری له‌ پرۆژه‌ و فێركاریه‌ به‌نرخه‌كانی بكه‌ین و به‌تایبه‌تی (وێبچن) كه‌ جێگای هه‌زار كه‌سی فێرخواز بوه‌
ناسینی مه‌كۆكانی وێبچن و كاكه‌ ئاسۆ وای لێكردم گرینگێكی زۆر به‌ بواری ئایتی بده‌م ..كاتێ من بووم به‌ ئه‌ندام له‌ وێبچن هه‌مووكات حه‌زم ده‌كرد بابه‌ته‌كان و په‌یامه‌كانی كاكه‌ ئاسۆ ببینم
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا كاتێ خه‌ریك كارێك ده‌بووم خوا خوام بوو زوو كاره‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و سه‌ردانی وێبچن بكه‌م ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك چركه‌ش بوایه‌ هه‌میشه‌ وێبچن لای من كراوه‌ بوو جێگه‌ی فێرخوازان بووه‌ هه‌رگیز له‌ وێبچن بێزار نه‌بووه‌ چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری بوو ..كاكه‌ ئاسۆ حزمه‌تێكی زۆری گه‌یاندوه‌ به‌ وێبی كوردی و فێرخوازان مامۆستایه‌كی بێ وێنه‌ بوو ..هه‌میشه‌ له‌ یادمانی مامۆستا ئاسۆ تۆ زانای وێبی كوردی.

رووحت شاد زانا و بلیمه‌ت و ئه‌ندازیار (كاكه‌ ئاسۆ نادری) ئه‌ستێره‌ی پرشنگدارى ته‌كنه‌لۆژی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

وێـــــــبــــچــــــن
شـــاهــۆ أبــوبـــكــر (mubeb)

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

17

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

كاك گەیلان، هیوادارین زوو ئەم ڕونکردنەوەیە بدەم کە باسی دەکەن، ان شاء الله لەناوچونی وێبچن نابینین،
بەڵام گەر بڕیاربێت شتێکی واش ڕوبدات، با بەپێی توانا دەست بکەین بە ئەرشیف کردنی بابەتەکان...

18

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

کۆچی دوای کاکە ئاسۆ نادر خەمیکی زۆر گەورە بوو
ئاسۆنادر بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد نەیتوانی بەردەوام بیت لە ژیاندا ..::.. من تۆ بە ستیڤ جۆبزی  کوردیت دادەنێـم
ئەو کەسیکی زۆر لیهاتوو بوو لە بواری ئای  تی و تەکنەلۆژیای سەردەم خاوەنی چەندین پرۆژە و بابەتی بەسوود بوو لەم بوارە
ئەو دەیوست هەموو کوردیک فێری زانیاری تەکنەلۆژیای سەردەم بێت تەمەنیکی زۆر خزمەت بە ئای تی کرد لە بوارە جیا جیایەکانی بە زمانی کورد
بۆ گەلی کورد تا بتوانن سوودمەندبن لی، بەلام نەخۆشی نەیهیشت بەردەوام بیت
من وەک وەفایەک کە زۆر سوودمەند بوومە لی و فێری زۆر شت بوومە ئەم پەیامە بلاو دەکەمەوە ئەو مامۆستای من بوو لەم بوارە
کاکە ئاسۆ نارد کەسیکی بەتوانە بوو دڵ سوز بوو بۆ هەودارانی بواری ئای تی کە چەندین سالە خزمەتی کردوە و چەندین کەسیش لی سوودمەند بوونە
ئیمە هەموومان هەر بەندەی خوداین وە خوداش دەمان ژینیت و دەمان مرینیت انشاءللە جیگات بەهەشت دەبیت خودا سەبووری کەسوکارتبدات
بەداخەوە بۆ کۆچی دوایت هیشتا زوو بوو بەجیهشتنی وێبچن
من تۆ بە ستیڤ جۆبزی  کوردیت دادەنێـم

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::

19

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

زۆر بەداخەوەم بەڵام ئەمە ژیانە هەموومان دەمرین کاک ئاسۆ خزمەتێکی بێ پایانەی کردووە من هەمیشە شانازیم بەو کردووە بۆیەش دەبێت تەواوی برادەرانی وێب چین خزمەت بەو وێب چین بکەن دەزانم سەختە بەڵام بەراستی بەس بە قسە ناکرێت من خۆ خاوەنی پرۆژەیەکی تەکنەلۆژیم  ئەوە بۆ ٦ شەەمین ساڵ دەروات خزمەتی تەکنەلۆژیا دەکەین لە kitn دا قوربانی زۆرمان داوە بۆیەش هەر کەسیک ببیەوێت کارێک بکات دەبیت قوربانی بدات کاک ئاسۆ تەنیا بوو زۆر خزمەتی باشی کرد بەلام ئیستا کە ئەو نەماوە دەبیت ئێمە و مامان بیکەین من هەمیشە دەلێمەوە خزمەت کردنی ئاسۆ تەنیا ئەوە نیە بلی ئەوە دەکەین هێشتنەوەی ئەم پرۆژەنە بەزویندوی  بۆ نەوەکانمان نەک ئیستا بلین دەیکەین و دواتر بلین نایکەین من خۆم ئامادەی هەموو شتم هەیە بۆ خزمەت کردنی هەتا هەتای ئەرکی ئەم پێگەیە بخەمە سەرخۆم ئیوە خۆشەویست رێبازەکەی بەرنەدەن من دواتر قسەی زیاترمان دەبیت لەگەل کەس و کاری و هاورییانی

20

وه‌ڵام: پەیامێک بۆ کۆچی دوایی ئاسۆ نادری

زۆر بەداخەوەم بۆ کۆچی هاوڕێی ئازیزم ،
من لە نزیکەوە تێکەڵ بوم لەگەڵیا هەموو جار دەیوت فرمان من دوای خۆم کارێک دەکەم کە وێبچن بەردەوام بێت سێرڤەری وێبچن ئەپلۆد لای خۆی بو لە ماڵەوە بەتەمابوو سێرڤەرێکی ئەمەریکی بەکرێ بگرێت بۆ ماوەیەکی زۆر وتی من بمرم با بەردەوام بێت هەروەها گشت دۆمەینەکانیش پلانی درێژی دانابوو .

هاوڕێیان ئەو خۆی پزیشکەکان پێیان وتبوو کە تەنها مردن چاوەرێیەتی هەتا منیش لە کوردستانەوە هەندێک پێشنیارم بۆی کرد بەڵام بەداخەوە جێ بەجێی نەکرد کە شەخسی بوو ، هەمو جار کە قسەمان دەکرد بە سکایپ ئەیوت باشین هەر ئەوەندەی کە ماومە بەڕێی دەکەم بروابکەن هیچ ترسی لەمردنەکەی نەبوو زۆر بەلایەوە ئاسایی بوو هەموو جار ئەموت ئاسۆ چی تازە هەیە دەیوت هەر وەک خۆمم تا دواجار ئیمەیلێکم بۆی نارد وەڵامی نەبوو ئیمەیلی کاک ئازادم دەست کەوت وتی لەنەخۆشخانەیە زۆر ترسام وتم بەخوا ساتەکەیە کە هات ، ئەوەبو من لە سەفەرێک بوم لە دەرەوەی وڵات برادەرێکم نامەیەکی نارد کە ئاسۆ کۆچی دوایی کردوە بەڕاستی زۆر تاساندمی .
لێرەوە داوا لەیەزدانی مەزن دەکەم بەبەهەشتی خۆی شادی بکات ڕوحی شاد بێت بەڕاستی مامۆستا و هاوڕێم بوو .

تێبینی : بۆ لەسەر هێڵ بونیش تکایە ئەوەبزانن کاتی خۆی ئەمە قسەی خۆی بوو پێش دوو ساڵ وتی وێبچنم وا ڕێکخستوە کە ماوە ماوە ئەکاونتەکەم لەسەر هێڵ بێت و بچێتە دەرەوە پەیوەست نیە بە کۆمپیوتەرەکەیەوە (ئەمە قسەی خۆیەتی من نازانم )  .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه