1

بابه‌ت: رۆحت شاد کاک ئاسۆ

بەداخێکی زۆرەوە لەم چەند رۆژەدا و درەنگ هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک ئاسۆ نادری م بیست، لەڕاستیدا لە دڵەوە ئازاری دام وە تووشی شۆکی کردم، هەرچی بڵێم ئەستەمە بتوانم وەسفی ئەو ئازارەبکەم،
ویستم پەیامێک بنووسم بەڵام بەداخەوە تێپەڕەووشەکەم بیر نەمابوو وە کەداواکاریشم ئەنارد مەیڵم بۆ نەئەهات، دواجار ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەیان تێپەڕە ووشەم تاقی کردەوە توانیم بێمە ژوورێ.
لێرە ئەمەوێت چەند ووشەیەک بڵێم وەک کەسێک کە رۆژگارێک بەشێک بووم لەوێبچن.
کاک ئاسۆ جێگای شانازیە بۆ هەریەکێک لە ئێمە من بەش بەحاڵی خۆم شانازی ئەکەم پێوەی کە ئەم ئەرشیفە جوانەی جێ هێشتووە، بێ دوو دڵی ئەڵێم هۆکاری ئەوەی کە دوو بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسم لە زانستی کۆمپیوتەرا بە دەست هێناوە هۆ کارەکەی ئاشنابوونم بوو بە وێبچن بووە بەهەموو برادەرانی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەوساوە،  ئێرە بۆ من سەرەتا بوو،
پاش ماوەیەکی زۆریش کە لێرە نەمام هەر جار جار مەیڵم بۆ کاک ئاسۆ ناردووە و هەواڵی یەکمان پرسیەوە بەڵام زۆر بەداخەوە لەم چەن ساڵدە ئیدی ئاگام لێی نەماوە و نەشم زانیوە نەخۆشە چونکە بۆ ئێستێکیش ڕێگای نەداوە نە خۆشکەوتنی ڕێگربێت لە بەردەوام بوونی.
دواجار ئەتوانم بڵێم هەنێک مرۆڤ ئەگەر دە هێندەی تەمەنی کاک ئاسۆ بژین ناتوانن ناویان بەم جۆرە لە مێژوودا تۆ ماربکەن و ئەستەمە بتوانن ئەرشیفێکی وەها دەوڵەمەند بە جێ بهێڵن لەو تەمەنە کورتەدا کە بۆ ئەبد ئەمێنێتەوە.
رۆحی شاد و جێگای بەهەشت بێت پشتیوان بەخوا.

زۆرسوپاس بۆئەوەی وێبچن پێی بەخشیم ، ببورە گەر ئەوەندەم پێ نەبخشیبیتەوە

2

وه‌ڵام: رۆحت شاد کاک ئاسۆ

هەموومان بەداخین بۆکۆچی کاك ئاسۆ،
بەڵام لەوە زیاتر بۆ ناچالاكبونی وێبچن دوای کۆچی کاك ئاسۆ کە تەواو پێوەی دیارە،
من وەك خۆم، کە ڕەنگە تازە بم لە وێبچن، بەڵام، بەهیوام بەگەڕانەوە بۆ ئەوانەی گەر ڕۆژێكیشبێت لە وێبچنەوە پێگەشتبن،
ئەمڕۆ بتوانن وەڵامی پرسیارێك یان شتێك بدەنەوە، و هاوکاربن بۆ بەردەوامبونی وێبچن...، گەر بە وەڵامدانەوەی پرسیارێك یان نوسینی بابەتێکیش بێت.

3

وه‌ڵام: رۆحت شاد کاک ئاسۆ

کاک گۆڤار ئەمە دوو لایەنەیە،
ساڵانی پێشوو هەنێک جار فریا نە ئەکەوتیت وەڵام بدیتەوە ئەمەنە پرسیارەکان زۆربوون، بەڵام ئێستا بەهۆی سۆشیەڵ میدیا وە مەکۆ وەک جاران نییە، چالاک بوونی مەکۆش بەوە ئەبێت خەڵک پرسیار بکات،
سەبارەت بە بەشی دووهەم ئەستەمە جێگای کاک ئاسۆ پڕبکرێتەوە، بەڵام ئەکرێت درێژە بە کارەکانی بدرێت کە  بەشی زۆری تەواو کردووە ئەتوانین بڵێن هیچی ئەستەمی دوای خۆی جێ نە هێشتووە،
من بەش بەحاڵی خۆم ئەگەر هەر شتێک هەبێت و بە من بکرێت چ لە ڕووی مادی و مەعنەوی وەڵامدانەوە وە ئامادەم دڵنیام هەموو برادەرانی کەش هەمان ئامادەیی یان هەیە تا ئێرە بمێنێتەوە.

ڕێزی زۆرم بۆت.

زۆرسوپاس بۆئەوەی وێبچن پێی بەخشیم ، ببورە گەر ئەوەندەم پێ نەبخشیبیتەوە