بابه‌ت: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

سڵاو ھاوڕێیان ...

ئایفۆنەكەم ڤێرژنی نوێی بۆھات نوێم كردەوە ، بەس زۆر زۆر قوڕس بووە و جام دەكات ، ڤێرژنی ١١،٣،١ ئایفۆن ٦ S وە ٦٤ گێگا بایتە ،  چارە چیە یان ئەگەر نیە چۆن بیگەڕێنمەوە دۆخی پێشووی چونكە بەڕاستی بێزاڕ بووم لێی زۆر قوڕس بووە ، وە زۆریش داتا و ئەپی تێدا نیە ھێشتان ٤٠ گێگایی خاڵیە .

سوپاس لۆ ھاوكاریتان.

وه‌ڵام: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

سڵاوت لێبێت، بەداخەوە کۆمپانیای ئەپڵ پشتگیری وەشانەکۆنەکانی خوارو ١١.٣.١ ناکات چیتر، واتە ناتوانیت وەشانەکەی دابگریت، وەک لەم وێنەشەوە دیارە...

http://www.webchinupload.com/f/2018-05/60c68ad03b90ed7626ff716d39bd43c9.png

بەڵام هەوڵ بدە سیستەمەکە داونلۆد بکەی لەو وێبسایتەی لەوێنەکەوە دیارە، یاخود هەر لە ئایتونسەوە ڕیستۆری بکەیت و سفری بکەیتەوە،
بێگومان پێشتر باک ئەپێک بکە بۆ  ئەوەی شتەکانت نەفەوتێ، ڕەنگە خێراییەکەی باشتر بێت، گەر هەر باشتر نەبوو دەبێت چاوەڕێی ئەپدەیتی تازەبکەیت کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن،
بژیت.

وه‌ڵام: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

سڵاو هاوڕی گیان سوپاس بۆ وەڵامەکەت بەڵام ئەو ڕێکارەی دەڵێیت لە ئاتونس ستۆری چۆن بیکەم و پێشتریش باک ئەپ بکەم ئەگەر ئەزیەت نەبێت چۆن بتوانم ئەو کارانە ئەنجام بدەم

وه‌ڵام: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

برام ئاسانە، بەکەیبڵ ڕەبتی کۆمپیوتەرەکەتی بکە و ئایتونس بکەوە، لەوێ مۆبایلەکەت نیشان دەدات، لەوێ بەک ئەپ بکە دواتر هەر هەمان پەڕە ریستۆری تێدایە و لێی بدە.

وه‌ڵام: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

چار ئەوەیە بیفرۆشیت و مۆدێلێکی نوێ بکڕیت! iPhone 6م هەیە وەک iPhone 4ی لێ هاتووە! گەر لە دەرەوە بیت ئۆفەرێکیان هەیە کە هەموو ساڵێک بە پارەیەکی کەم نزیکەی ٣٠٠$ دەتوانیت مۆبایلی تازەی ئەپڵ وەرگریت، واتە ساڵانە ٣٠٠$ ئەدەیت و لەگەڵ هاتنی هەر مۆبایلێک ئەوەی خۆت ئەگەڕێةیتەوە و تازەکە وەرئەگریت، بەداخەوە ئەمە لە کوردستان ناکرێت، گەرنا باشترین چارەسەر.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: سڵاو کێشەیەکم هەیە لە ئافۆنەکەم

زۆر جار کێشەی خاوبەنەوەی ئایفۆن دەگەڕێتەوە بۆ پاتری موبایلەکە، پاتریەکەی بگۆرە ئەگەرێکە بۆ چاکبوون، من 6s بەکاردێنم کێشەی نیە لە وەشانی 11.3.1