1

بابه‌ت: به‌كورتی و پوختی

هاورێیان سڵاو ... با زۆر كاتتان نه‌گرم ...  من كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه‌ له‌مهۆستی ماڵپه‌ڕه‌كانمدا بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێكم ١٠٠ سه‌ردانیكه‌ری هه‌بێ له‌یه‌ك كاتدا ئه‌وا ماڵپه‌ڕه‌كه‌م ده‌وه‌ستێ تا كاتێكی دیاریكراو ئه‌مه‌ش بۆ من كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و نازانم چ بكه‌م سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌م..
به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كانم: mamalle.com
www.gerran.online
زانیاری زیاتر :
ئێستا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانم له‌سه‌ر هۆستی هۆستگاتۆرن، ئه‌و كێشه‌م بۆ دێته‌ پێش و ده‌ڵێن چه‌ند پێوه‌كراوێك رابگرن چاك ده‌بێت له‌راستیدا من ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌ر بووه‌ له‌ هۆسته‌كانی بلوهۆست  و گۆدادی و ...هتد ، نازانم چ بكه‌م؟ سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌م..
به‌ڕاستی بێزار بووم...

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

2

وه‌ڵام: به‌كورتی و پوختی

کەواتە خەتاکە لە هۆستی ماڵپەڕەکەی خۆت نییە.
٢ شتی تر هەیە کە وا دەکات ئەوە ڕو بدات.
لەوانەیە ماڵپەڕەکەت پیوەکراوێکی سەرەکی بەکاربهێنیت لە کاتێکدا پێوەکراوەکە لە سێرڤەرەکانی تۆدا نییە، لە شوێنێکی تروە، ئەوەش وا دەکات کە ماڵپەڕەکەت تێکبدات و هیچ پشان نەدات.

یاخود، تۆ چ پێوەرێکت هەیە کە لەدوای سەردانی بۆ نمونە ١٠٠ بینەر ئەوە ڕو دەدات؟
چونکە ئەگەر وابێت بابەتەکە هێزە، بەسەر DNS ی Domain ەکاندا بڕۆڕەوە تا بزانیت DNS ێکی کەمتر یان زیاترت نییە؟

- پێوەکراوەکان یاخود یەکە یەکە لایان بدە لەو کاتانەی دەزانی کە سەردانت زۆرە تا تێستی بکەیت و بزانیت کێشە ئەوانەن.
/ گرنگتین شت لەو کیشانە ئەوەیە کە پڕۆگرامەکانت، پێوەکراوەکانت بە دایمی Update بکەیتەوە. لەوانەیە ئەو کیشەیە لە Versionە کۆنەکانتتدا هەبن و ئێستە چارە کرابێت.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

3

وه‌ڵام: به‌كورتی و پوختی

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ هاوكاری و روونكردنه‌وه‌كه‌تان به‌ڵام برام من دۆمه‌ینه‌كه‌م له‌ بلوهۆسته‌ و هۆسته‌كه‌شم له‌ هۆستگاتۆره‌ و لیستی dnsكانم هیچی تێدا نییه‌ هاوكارم بن سوپاستان ده‌كه‌م.
فه‌رموو ئه‌ویش وێنه‌ی dnsكانم
http://www.webchinupload.com/f/2018-07/f2968f67937bf8f5f484f6ae58948aa3.png
http://www.webchinupload.com/f/2018-07/e13b0716d8c106cc6e63e731f23751cf.png
دنیایه‌ك رێز

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

4

وه‌ڵام: به‌كورتی و پوختی

ناکرێت هیچی تێدا نه‌بێت. که‌واته‌ ئه‌وه‌ کێشه‌که‌یه‌؟ ئه‌ی چۆن کار ده‌کات؟
هه‌موو هاوکارییه‌کان لێره‌وه‌ ده‌کرێت به‌پێی کاتیخۆمان. له‌وانه‌یه‌ هاوڕێیانی تریش کاتیان هه‌بێت وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری تر. پێویست به‌ نامه‌ی تایبه‌ت ناکات.

قسه‌ له‌گه‌ڵ هۆسته‌که‌ت بکه‌، ئه‌وان له‌وانه‌یه‌ باشتر بزانن هۆکاره‌که‌ چییه‌. ئه‌وان باشی و خراپی خۆیان ده‌زانن.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

5

وه‌ڵام: به‌كورتی و پوختی

سڵاو بەڕێز،
وەک خۆت وتت کە چەندنین هۆستت تاقیکردۆتەوە کەواتە پێویست ناکات چیتر جێگە بگۆڕیت چونکە وا هەست دەکەم کە باشترینەکانت تاقی کردۆتەوە دیارە کە کێشەکە لە سیستەمەکەتە و بەتایبەت قاڵب و پێوەکراوەکانت، وەک ئەو بەڕێزە ئاماژەی پێکرد هەوڵ بدە کە دانە دانە ناچالاکیان بکەیت بزانە هیچ گۆڕانکاریەک ڕودەدات...