1

بابه‌ت: پێشاندنانی په‌ڕه‌ی سپی

هاوڕێیانی به‌ڕێز ماڵپه‌ڕه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌كڕین و فرۆشتن له‌ئێستادا هه‌ر كه‌س كاڵام بۆ بنێرێ بمه‌وێ ده‌ستكاری بكه‌م ده‌چێته‌ په‌ڕه‌یه‌كی به‌تاڵ و هیچی تێدا نییه‌، چاره‌سه‌ری جییه‌ سوپاستان ده‌كه‌م.
www.mamalle.com

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

2

وه‌ڵام: پێشاندنانی په‌ڕه‌ی سپی

ئه‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی كێشه‌كه‌م
http://www.webchinupload.com/f/2018-08/2b10dc694e6a8f0e712cc45b1b5bf413.png

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

3

وه‌ڵام: پێشاندنانی په‌ڕه‌ی سپی

سڵاو بەڕێز،
دیارە کە ڕوکارەکەت کێشەی تێکەوتووە و ئەو بەشە دەشارێتەوە، ئایە لە چیەوە وای لێهات؟ هیچ پێوەکراوێکت دامەزراندووە؟ یاخود دەستکاری کۆدەکانی ڕوکارەکەت کردووە؟ یان چی؟
هەوڵ بدە پێوەکراوەکان ناچالاک بکەی دانە دانە و تاقیبکەیەوە بزانە ئاخۆ هەر بەهەمان شێوازە...
کەمێک ڕونکردنەوەی زیاتر بدە تا هاوکاریت بکەین.

4

وه‌ڵام: پێشاندنانی په‌ڕه‌ی سپی

ده‌ستان خۆش كاك جه‌باری خۆشه‌ویست، كه‌سی ئازیزم دوای ماندووبنێكی زۆر بۆم ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ ته‌نیا پێوه‌كراوه‌ی SEO بووه‌، به‌گۆڕینی بۆ پێوه‌كراوه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ هه‌مان كار ده‌كات كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بوو، سوپاس بۆ هاوكاری به‌ڕێزتان.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...