1

بابه‌ت: ئایا سکرێپتی وۆردپرێس بۆ کاری فرۆشتن بەکەڵک دێ؟

سڵاوتان لێبێ  سڵاو لە گیانی پاکی کاک ئاسۆ خودا رەحمی پێبکا

هاوڕێیان پرسیارێکم هەبوو ئەویش ئایا سکرێپتی وۆردپرێس بۆ ماڵپەری فرۆشتن یانی وەکو ئەمەزۆن و ئیبەی و ئەوانە دەکرێ ئەم سکرێپتە بەکار بهێنرێ ؟
وە ئەگەر نابێ یاخود بابڵێین چ سکرێپتێک باشترینە بۆ ئەم کارە؟

2

وه‌ڵام: ئایا سکرێپتی وۆردپرێس بۆ کاری فرۆشتن بەکەڵک دێ؟

سڵاو بەڕێز، بەڵێ بێگومان دەکرێت شتێکی هاوشێوەی پێ بکرێت بەڵام زیاتر ئەوە دەکەوێتەوە سەر توانا و شارەزایی خۆت بۆ دروستکردنی سیستەمێکی وا لەسەر وۆردپرێس، یان روکاری ئامادە هەیە دەتوانی بەکاری ببەیت نموونە Adforest بەڵام گەر بکرێت سکریپتی تایبەت بەو کارە دەست بخەیت باشتر و چاکترە.

3

وه‌ڵام: ئایا سکرێپتی وۆردپرێس بۆ کاری فرۆشتن بەکەڵک دێ؟

سوپاس کاک گۆڤار باشە ئەی سکرێپتی prestashop شتێکی چۆنە

4

وه‌ڵام: ئایا سکرێپتی وۆردپرێس بۆ کاری فرۆشتن بەکەڵک دێ؟

بەکارم نەهێناوە راستیەکەی، بەس سەیری بەشەکانی بکە گەر پێویستیەکەت ڕایی دەکەن بۆنا کاری لەسەر بکە.