1

بابه‌ت: پاسوەردی بەشی ئادمینم لە بەر کردووە

دوای سڵاو بەرێزانم من پاسوەردی بەشی ئەدمینم لە بیر کردووە و شوێنێکیش دانەنراوە بۆ گەرانەوەی پاسسوەرد ئایا چارەسەرم چیە ، ئەم مالپەرە کاتی خۆی بە رەحمەت بێت کاکە ئاسۆ نادری دروستی کردووە
http://www.sarbast.com/a/

2

وه‌ڵام: پاسوەردی بەشی ئادمینم لە بەر کردووە

سڵاو بەڕێز، پێویستە لە داتابەیسەوە پاسوۆردەکەی وەربگریت یان لە کۆدەکان چۆنیەتی هاشەکە وەربگری و پاسوۆردێک بخەیتە جێگەی بەهەمان هاشەوە.

3

وه‌ڵام: پاسوەردی بەشی ئادمینم لە بەر کردووە

زۆر گەرام لەوێدا نەبوو بەرێزتان بتوانن هاوکاریم بکەن بە هیمەت یان قیمەت لە خزمەتتدام ئەگەر نا دەبێت ئەو مالپەرە جوانە دابخەم کە بەراستی پیم خۆش نی یە

4

وه‌ڵام: پاسوەردی بەشی ئادمینم لە بەر کردووە

زۆر سوپاسی برای زۆر بەرێزم کاکە گۆڤار دەکەم ئەمرۆ توانی پاسوەردەکەم بۆ بهێنێتەوە و بۆم چارەسەر بکات .
خوای گەورە پاداشتی بداتەوە

5 (دەستکاری کراوە: Ranja Hseen 2019-02-25 19:35:21)

وه‌ڵام: پاسوەردی بەشی ئادمینم لە بەر کردووە

ئەوە بۆ باری سكویریتییە، ئەتوانیت خۆشت دای بنێیتەوە بۆ وێب سایتەكەت گەر مەبەستت بوو سكویرییەكەی وەكوو خۆی بمێنێتەوە، هەر كەسێكی تریش ویستی بەم شێوەیە دای بنێت، بەشێك هەیە لە نێو سی پانێڵ بە ناوی  Directory Privacy
http://www.webchinupload.com/f/2019-02/ … e9f9df.png
لەوێوە بچۆ پەڕەی (a) لە نێو ماڵپەڕەكەت، پاشان پاسۆردێك درووست كراوە ڕیمووڤی بكەو تەواو. هەر كەسێكیش ویستی دای بنێت لەوێوە دا دەنرێت.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!