1

بابه‌ت: جۆن دەتوانم سایتەکەم لە هاک کردن بپارێزم ؟

بەرێزان سڵاو رێز

من تازە وێبسایتێکی وۆردپرێسم دامەزراندوە دەمەوێت  سیستەمی پارێزگاری بەهێز بکەم، ئایە جۆن دەتوانم بەهێزی بکەم بۆ ئەوی دوور بێت لە سپام هەروەها لە هاک کردن.


سوپاس بۆ هاوکاریت

"گەردەزانیت هەردەمریت هەوڵبدە زانیاری بەخش بیت"
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: جۆن دەتوانم سایتەکەم لە هاک کردن بپارێزم ؟

Mohammed Taha نووسی:

بەرێزان سڵاو رێز

من تازە وێبسایتێکی وۆردپرێسم دامەزراندوە دەمەوێت  سیستەمی پارێزگاری بەهێز بکەم، ئایە جۆن دەتوانم بەهێزی بکەم بۆ ئەوی دوور بێت لە سپام هەروەها لە هاک کردن.


سوپاس بۆ هاوکاریت

سڵاو بەڕێز،
بۆ پاراستنی ماڵپەڕەکەت، زۆر ڕێگە هەیە دەیگریتە بەر. ئەوانەش لە ڕاژە/سێرڤەرەوە بۆ چونیەتی دامەزراندنی PHP و هەمووی ڕۆڵی خۆی هەیە. ئەوانەت لەلا چۆن کراوە؟

بژین

3 (دەستکاری کراوە: MAYAN 2020-01-22 22:11:09)

وه‌ڵام: جۆن دەتوانم سایتەکەم لە هاک کردن بپارێزم ؟

قسەکەی کاک سیا تەواوە، بەڵام ئەگەر وێبسایتەکەت لەسەر هۆستێکی بیانی باش بێت ئەوا تەنها پێویستە بە چەند پێوەکراوێك و چەند دەسکارییەکی تر وۆردپرێسەکەت بپارێزی، لەوانە دامەزراندنی ئەم پێوەکراوانە بۆ:

گۆڕینی بەستەری چوونەژوورەوە: https://wordpress.org/plugins/rename-wp-login/
reCaptcha بۆ پاراستنی وێبسایتەکە لە سپام و (Brute Force)ـ: https://wordpress.org/plugins/invisible-recaptcha/

چەند خاڵێکی تری گرینگ هەن لەم لینکە ئاماژەی پێ کراوە: https://www.codeinwp.com/blog/secure-yo … s-website/

چاوی لێ بکە ئەگەر هەر بەشێك لەلات ڕوون نەبوو بۆت شی دەکەینەوە.

لەگەل ڕێزم.