بابهت: باشتر تایبەت مەندیەکانى Screen Time لە ناو سیستەمى ios (ئایفۆن) iphone
پرسارە باوەکان :.
چۆن بەرنامەیەک قوفل ئەکەم !؟
چۆن وابکەم بەرنامە دانەبەزێت !؟
چی بەرنامەکان بشارینەوە !؟
چۆن بەرنامەکان ڕێکخەین بە کات بەکارى بهێنین !؟
چۆن ماڵپەڕێک(سایت)بڵۆک بکەین بۆ ئەوەى کەس نەیکاتەوە !؟
ئەوانە پرسیارى کەسانى بەکار هێنەرانى ios وەک ڕونە سیستەمى ios وەکو android نیە هەرچى شتێک بتەوێت لە گۆگل بتوانى دایبەزێنیت کارێکى باشیشیان کردوە چونکە زانیارى ناو مۆبایلەکەت هەمووکات پارێزراوە هیچ کاتێک زانیاریەکانتان دزە پێکراو نابێت ، ئێستا باسێکى کەمى Screen Time ئەکەین کە چەندین گۆڕانکارى ئەتوانین لە ناو سیستەمى ios بکەین من ڕەنگە نەتوانم هەموو بەشەکانى وا بە ئاسانى باس کەم بەڵام ئەو بەشانە باس ئەکەم کە زۆر پێویستە.
١- کردنەوەى Screen Time
کاتێک settings مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە بڕۆ سەر بەشى Screen Time یەکەم شت کە بەرچاوت ئەکەویت زانیارى بەکارهێنانى ئەو بەرنامانەیە کە ڕۆژانە بەکارى دێنیت ، ئەگەر settings بکەیتەوە لە خوار ئەو ژمارانەى نوسراوە یەکسەر داتاى ئەو ڕۆژەت ئەداتێ کە تۆ چەند سەعات بەرنامەکانت بەکار هێناوە بە مەزبوتى پێت ئەڵێت ئەشتوانى داتاى هەفتەیەک ببینى ، تەنها زانیاریت ئەداتى ئەگینا زۆر گرنک نیە ، بۆ کەشف کردنى یەک شت باشە هههه تۆ بتەوێت بزانیت کەسێک چى بەرنامەیەک زۆر بەکار دێنیت ئەوا سەیرى بکەین .
٢-لە ناو Screen Time بەشی Downtime هەیە کە تۆ ئەیکەیتەوە داواى ڕەمزیک ئەکات تکایە ڕەمزێک داخل کە بۆ ئەوەى بەس تۆ بتوانیت گۆڕانکاریەکان بکەیت ، ئەتوانیت دەسەلاتى بەکار هێنانى بەرنامەکان بوەستێنیت کەس نەتوانیت بەکار بهێنێت واتا مۆبایلەکەت ئەدەیتە دەست یەکێک تۆDowntime چالاک کە بۆ ئەوەى نەتوانیت سەیرى شتەکانى ناو مۆبایلەکەت بکە ، ئەبێت بە کاتژمێر ڕێکى خەیت بۆ نمونەپێى ئەڵێت لە سەعات ٨ تەوە تا سەعات ٩ هیچ بەرنامەیەکم با نەکرێتەوە ، تەنها خۆت ئەتوانى لە بەینى کاتژمێر ٨ بۆ ٩ بەکارى هێنیت ئەویش پێویست ئەکات ڕەمزەکە داخل کەیت کە پێشتر وتم پێویستت ئەبێت .
ئەمەش ڤیدیۆى Downtime من چالاکى ئەکەم ئەوەى باسم کردوە بە چەند سانیەیەک ڤیدۆم کردوە بۆتان ، مۆ پاسۆردم سەیڤ کردوە بۆیە لە پیدیۆکە داواى ڕەمزم ڵێ ناکاتەوە .
https://bit.ly/2YWGCd2
٣- لە دووەم بەشى ناو Screen Time بەشی app Limits هەیە جیاوازى لەگەڵ Downtime تەنها ئەوەیە ئەتوانى بەرنامەکان دەست نیشان بکەیت ئایە چى بەرنامەیەک بوەستێت لەو سەعاتەى دیاریمان کردوە واتا ئەتوانى (سەرجەم بەرنامەکانى نیتۆڕک یان تۆڕەکۆمەڵایەتى یان بەرنامەى دەستکارى کردن یان یارىى .....هتد) خۆتان سەیرى کەن ڕیزبەندەکە دیارى کراوە بە ڕونى دیارە
https://bit.ly/3gsaZOe
٤- بەشێکى تر هەیە کە زۆر گرنگە و گۆڕانکارى باش ئەتوانى لە ناو مۆبایلەکەت بکەیت Content & Privacy Restrictions دواى چالاک کردنى یەکەم بەشى ناو بەرنامەکە نووسراوە iTunes & App store Purchases دەست ئەگرێت بەسەر App store ئەکەر installing apps ناچالاک بکەین ئەبینین لەسەر شاشە ئەپى App store ئەشاردرێتەوە ناتوانین هیچ دا بەزێنین بۆ ئەوە بەشە ئەگەر مۆبایلەکەت دایە دەست کەسێک یان منداڵێک نەتوانیت بەرنامە دا بەزێنیت هەروەها Deleting apps هەیە ئەویش ڕێگرى ئەکات لە سڕینەوەى بەرنامەکان بۆ هەمان مەبەست باشە منداڵ نەتوانیت بەرنامە بسڕێتەوە .
ببورن بەهێوى هیلاکى پرۆسیسەرى مۆبایلەکەم کەمێک تاخیر هەنگاوەکە جێ بەجێ ئەبێت لە ڤیدیۆکە دیارە کە لە کۆتایەکەى کارەکە سەرکەوتوو ئەبێت.
https://bit.ly/31JY7Px
٥- لە هەمان بەش Allowed apps هەیە کە ئەتوانیت ئەو بەرنامانە بشاریتەوە کە هی شەریکەیە وەک (کامێراو و سەفەرى و مەیل و فەیستایم .....هتد ) تەماشایەکى بکەن بەرنامەکان دیارە .
٦- دینە سەر بەشى content Restrictions لە ناو ئەو بەشە چەند شتێک باس ئەکەم .
یەکێک لەوانە apps بۆ شاردنەوەى بەرنامەکانە سەرجەم بەرنامەکان پێکەوە ئەشارێتەوە یاخود بە پێى + ئەیشاریتەوە ، مەبەستم چى یە لە + کاتێک بەرنامە دا ئەبەزێنت کە نیوەمان زیاتر دیقەتمان نەداوە نووسراوە +٤ یان +٩ یان +١٢ یان +١٧ واتا بۆ ئەو تەمەنانە گونجاوە بەکارى بهێنیت ، بەڵام من هەموو بەرنامەکان ئەشارمەوە وەک ئەوە وایە تازە ئەو مۆبایلەم کڕیبێت .
https://bit.ly/31JhKr1
٧- لە content Restrictions شتێکى گرنگى هەیە ئەویش کۆنتڕۆک کردنى سایتەکانە ئەویش بەشى web content هەیە بۆ ئەوە باشە هەموو جۆرە ساتێک نەتوانرێت بکرێتەوە بۆ منداڵ واى لێکەن سایتەکانى porn نەکرێتەوە کاتێک web content کردەوە ٣ بەش هەیە .
١- دانەیان نووسراوە Unrestricted Access خۆى لەسەر ئەوەیە واتا بێسنور سایتەکان بەکار بهێنە هەموو سایتێک ئەکاتەوە .
٢- دانەیان Limit Adult websites کاتێک ئەوە هەڵئەبژێریت ڕاستەو خۆ دوو بەش ئەکرێتەوە
یەکەم :. Always allow پێویستمان نیە .
دووەم :. Never Allow ئەو سایتەى ئەتەویت بینوسە بەم شێوەیە https://www.facebook.com ئەگەر لەسەفەرى یان هەر پرۆگرامێکى وێب گەڕ بنوسیت فەیسبوک ناتوانى بیکەیتەوە ، بەڵام بۆ سایتەکانى porn ئەگەر ١ سایت بنوسیت خۆى ئۆتۆماتیک هەموو سایتەکان بلۆک ئەکات و ناکرێتەوە .