بابه‌ت: دوو پرسیار سەبارەت بە دروستکردنی ماڵپەڕ

سلاو هاوڕێیان دوو پرسیارم هەبوو سەبارەت بەدروستکردنی ماڵپەڕ بە وردپرێس ، لەشتێک سەردەرناکەم ئایا دەکرێت بێ ئەوەی هۆست و دۆمەینی فری و پاڕە بکرم وەک بلۆگەر ماڵپەڕ بەوردپرێس دروست بکەم دواتر هۆست و دۆمەینی بخەمە سەر ؟

دوو هیچ ڕێگایەک هەیە ئەرشیفی ماڵپەڕی بلۆگەر بگوازرێتەوە سەر جوملە یان وردپرێس؟

سوپاس بۆ یارمەتیتان❤

...

وه‌ڵام: دوو پرسیار سەبارەت بە دروستکردنی ماڵپەڕ

بفه‌رموون ئه‌وه‌ش به‌سته‌ری فێركاری:
https://www.hostgator.com/blog/transfer … TsQAvD_BwE

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: دوو پرسیار سەبارەت بە دروستکردنی ماڵپەڕ

سڵاو، سەبارەت بەپرسیاری یەکەمت بەڵێ، وۆردپرێس دوو خزمەتگوزاری هەیە یەکیان wordpress.com و ئەوەی تریان wordpress.org یەکەمیان ئەوەیە کەتۆ باست کرد واتە خۆی هۆستت بۆ دەکات و بەپلانێکی سەرەتایی و سەب دۆمەینی خۆیانەوە بەڵام تواناکانت سنوردارن تێیدا ناتوانی هەموو پێوەکراو و ڕوکارێک بەکاربهێنیت بەدڵی خۆت، هەرچی دووەمیانە سەرچاوەکراوەیە و خۆت دەبێت لەسەر هۆست/سێرڤەرەکەت دای بمەزرێنیت.
هەرچی پرسیاری دووەمتە من بەپێچەوانەوە کردومە بۆیە دەبێت ئەوەش هەبێت کە تۆ داوای دەکەیت.
https://soliloquywp.com/how-to-import-b … 91k4_5ksei