بابه‌ت: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

سڵاو ئەم كێشەیەم بۆ دروست بووە لە كاتی وەرگێڕانی ماڵپەڕێك بە لۆكۆ وەرگیڕ تكایە چۆن چارەسەری بكەم .؟ چەند پێوەكراوێكم دابەزاند سوودی نەبوو بۆ سڕینەوەی كاش .

Warning: admin.js is the wrong version (2.4.2). Please empty all relevant caches and reload this page.

arning: Scripts on this page are not running as expected. Please empty all relevant caches and refresh the screen. If the issue persists, try disabling other plugins that may be modifying the functionality of Loco Translate.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

سڵاو، ئەو حاڵەتە زۆرکات لە تێکگیرانی پێوەکراوەکانەوە دروست دەبێت ڕەنگە پێوەکراوێکی تر هەمان پەڕگە بەکار ببات وەشانی کۆنتر ئەمەش کێشە بۆ لۆکۆ دروست بکات، پێوەکراوەکانت هەموی ناچالاک بکە دواتر کاشی وێبگەڕەکەت بسڕەوە بەتەواوی بزانە کاردەکات.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

دەست خۆ ش كاك گۆڤار كردم بەس چارەسەر نەبوو !

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

بژیت، کێشەکە لە چیەوە پەیدابوو؟ کە پێوەکراوەکەت دامەزراند یەکسەر ئەو کێشەیی هەبوو یان دوای ماوەیەک دروست بوو؟
ڕوکارەکەشت بکە بە یەک لە ڕوکارە سەرەکیەکان.
ڕەنگە ئەوانەی دەیڵێم چارەسەرنەبن بۆ کێشەکەت بەڵام پێویستە پێیدا بڕۆیت تا دەگەیت بە چارەسەر.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

ئێستا چارەسەر بوو دەستەكانت خۆش بێت ، لە كاتی كاركردن وای لێ هات دڵنیانیم چیم دابەزاند و هۆكاری چی بوو . ..
هیچ ڕێگایەكی خێراتر هەیە بۆ وەرگێرانی سایت بۆ كوردی لە فارسییوە .؟!

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

لۆکۆ بەئاسانی کارەکەت بۆ جێبەجێ دەکات و ئاسانیشە و خۆڕاییە لەسەر سایتەکەتەوە، دەتوانی WPML String Translationـیش بەکاربهێنیت بەڵام ئەویان بەپارەیە، وە لە سەر کۆمپیوتەرەکەشتەوە واتە لەدەرەوەی سایتەکەت ئەتوانیت Poedit بەکاربهێنیت بەڵام ئەمیشیان بەپارەیە گەر بتەوێت تەواوی تایبەتمەندیەکانی بەدەست بخەیت https://poedit.net/download بەڵام ئەوەیە کە ئیشی خێراترە بەبەراورد بە ناوەوەی سایت.
بژیت.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

زۆر سوپاس كاك گۆڤاری ئەزیز .دەست خۆش

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

كاك گۆڤار چۆن لە ڕێی وەرگێڕی مایكرۆسۆفت بة API ئۆتۆماتیكی لە لۆكۆ ئیش پێ بكەم ؟بۆ كوردی ؟ زمانی عەرەبی كێشەی نیە بەس كوردی ناكات . ئەمە ئەنووسێت
error: Microsoft Translator text API: The target language is not valid.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

hogrk نووسی:

گەر بۆ عەرەبی کێشەی نەبێت کەواتە کێشەکە لای تۆوە نییە، تا ئێستا بەکارم نەهێناوە ئەو خزمەتگوزاریەی ڕاستیەکەی، جا بزانە هەوڵ بدە لەپەیوەندیدابیت لەگەڵیان، بەڵام پێش ئەوە دڵنیابەرەوە کە ئایە بۆ ئێستا زمانی کوردی پشتگیری کراوە بۆ بەکارهێنان بە api ؟

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

دەست خۆش برا هەڵەكەم دۆزیەوە ، بەڵێ پشتگیری كراوە ڕێگەیەكی زۆر خێرایە تەنها پێویستی بە چاككردنی ووشەكاری كوردی هەیە .

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

hogrk نووسی:

دەست خۆش برا هەڵەكەم دۆزیەوە ، بەڵێ پشتگیری كراوە ڕێگەیەكی زۆر خێرایە تەنها پێویستی بە چاككردنی ووشەكاری كوردی هەیە .

بژیت، ڕاستی یەکجار سودم لێوەرگرت بۆ وەرگێڕان بەڵام لە لۆکۆوە نا، گەر بتوانرێت لەڕێی سایتەکەیانەوە وەرگێڕان بکرێ باشترە، بۆچی؟
من وەک خۆم سود لە سایتەکەیان وەردەگرم، گەر هەڵەیەک لە وەرگێڕانەکە یان ناڕێکیەک هەبێت ڕاستەوخۆ هەر لەوێوە چاکی ئەکەم و پێشنیار دەکەم ئەوانیش چاکی بکەم، بەم شێوازە لەدوولایەنەوە سود دەکەین.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

زۆر سوپاس ، ڕاستە بەڵام پێوەكراوەكان كاتێكی زۆری ئەوێت تا وەری بگێڕێت ئەم بە 2 خولەك 8000 ووشەی وەرگێڕا ووشەكانیش دەتوانم بە خێراتر هەر لە لۆكۆوە پێداچوونەوەیەكی خێرای بۆ بكەم و چاكی بكەم ،دەستەكانت خۆش بێـت

ڕاستە بۆ خێرا ڕایکردنی ئیش ڕەنگە ئەوەیان باشتر بێت، بەڵام مەبەستەکەی من لەوە بوو کە ڕاستکردنەوەکە سود بە وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بگەیەنێت و لای خەڵکیش ڕاست بێتەوە چونکە پێداچونەوەکە لای خۆتەوە سودەکەی تەنیا بۆخۆتە.
هەرچۆنێکبێت، بژین، گرنگ ڕایی بونی ئیشەکەتانە.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

زۆر ڕاستە كاك گۆڤار دەست خۆش ،
برا ئێستا كێشەیەكم هەیە لە وەرگێڕانی چەند تێكستێك بەڵام شوێنەكانیان نادۆزمەوە بە لۆكۆش نیە ،بەڵام لە inspect element دەكرێت ، چۆن فایلە سەرەكییەكان بدۆزمەوە تا وەری بگێڕم .؟؟؟

ڕاستە ئەو حاڵەتەش هەیە، فایلەکە دابگرە دواین گۆڕانکاری و لە کۆمپیوتەرەوە بە Poedit ئەو وشانەی ماون وەری بگێڕە و بیخەوە هەمان جێگە کە لەلۆکۆ نیشانتی ئەدا، گەر نا شوێنەکەی بگۆڕە لە لۆکۆوە.

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

كێشەكەم ئەوەیە نازانم كام فایلە چۆن لە inspect ەوە بیدۆزمەوە فایلەكان تا دەستكاری بكەم ،مەبەستم لۆكەیشەنەكەیە چونكە زۆرن وە پێوەكراوە ئەمەوێت وەری بگێڕم .!

لە ئینسپێکتەوە نادۆزرێتەوە، بزانم دواتر لای خۆمەوە هەوڵ ئەدەم لۆکۆ دابمەزرێنم پێت ئەڵێم چۆن چۆنی چاکی بکەیت.
سەرەتا سەیرێکی ئەمە بکە
https://youtu.be/uMJHNWgPcJ4

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

دەست خۆش كاك گۆڤار ئەوە زۆ سوودی هەبوو بەس ئەو بەشەی كە پێویستمە تێدای نیە ؟ هەموو پێوەكراوەكانیشم وەرگێڕاوە

وه‌ڵام: كێشەی كاش چۆن چارەسەر بكەم

hogrk نووسی:

دەست خۆش كاك گۆڤار ئەوە زۆ سوودی هەبوو بەس ئەو بەشەی كە پێویستمە تێدای نیە ؟ هەموو پێوەكراوەكانیشم وەرگێڕاوە

نازانم ڕاستیەکەی لای تۆوە کێشەکە چییە، لەپەیامی تایبەتیەوە زانیاریەکانی چونەژورەوە بنێرە گەر زۆر زەروریت بۆیت و بەدیاریکراوی باس بکە کێشەت لە چ بەش/پێوەکراو/ڕوکاردا هەیە و لە چ دێڕێک.