بابه‌ت: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

سڵاو چۆن ستایلی ژمارە لە ئینگلیزیەوە بگۆڕم بۆ كوردی ؟

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

سڵاو برام، سەیری ئەم بەستەرە بکە ڕونی کردۆتەوە https://www.abuyasmeen.com/arabic-indic … wordpress/

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

but leaves the numbers unchanged.
كاك گۆڤار ئەڵێت تەنها بۆ مانگ و ڕۆژە بۆ ژمارە نابێت ، پێوەكراوەكشم دابەزاند هەمان شتە .

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

hogrk نووسی:

but leaves the numbers unchanged.
كاك گۆڤار ئەڵێت تەنها بۆ مانگ و ڕۆژە بۆ ژمارە نابێت ، پێوەكراوەكشم دابەزاند هەمان شتە .

دروستە برام بۆ ئەو شتانەیە کە لەلایەن وۆردپرێس خۆیەوە زەخیرەکراوە، بەنموونە تۆ لەناو بابەت بە ئینگلیزی دەنوسیت هیچ دروست نیە بەکۆد هەموو ژمارەی بابەتەکان بکەی بە عەرەبی یان بە پێچەوانەوە، بۆیە کیبۆردی یونیکۆد بەکاربێنە بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکان تا ژمارەکان کوردی بن، پڕۆسەکە ئەستەم نییە، بەڵام دروستتر وایە کە لەلایەن خۆتەوە بکرێت.

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

دەست خۆش برا ،من تازە کار لەسەر ۆردپرێس و کۆد نووسین دەکەم  بۆیە هەندێ شت شارەزا نیم لێی ، ئێستا من نرخی ووکۆمێرس ئەمەوێت بیگۆڕم بۆ کوردی ،پێوەکراوەوێکی فارسیم دابەزاندووە نرخەکان دەبێت بە فارسی تەنها گۆڕینی بۆ کوردی دەمەوێت ، ئەبێت دەستکاری پێوەکراوەبکەم پێم وابێت ئاسانترە لەوێ ستایلی ژمارەکان بکەم بە عەرەبی یان کوردی .

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

مەبەستت زیادکردنی (دینار) یان چی؟

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

برا دینارم نووسیوە ، نرخەکان هەمووی ئینگلیزیە دەمەوێت بیگۆڕم بۆ عەرەبی
123456789 بۆ
١٢٣٤٥٦٧٨٩

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

برام ئەو پێوەکراوە دابنێ کە باست کرد، تا کۆدەکەی لێدەرکەین و ئیشەکەتی پێ جێبەجێ بکەین.
سەیرێکی ئەمەش بکە بزانە سودی هەیە بۆت؟
https://www.cloudways.com/blog/change-w … e-display/

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

https://easyupload.io/bn2z43
برا ئەم پێوەكراوە بوو
ئێستا دووبارە ژمارەكان بووە بە فارسی هەموو پێوەكراوەكانیشم ناچالاك ئەكەم ناگۆڕێت .

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

hogrk نووسی:

https://easyupload.io/bn2z43
برا ئەم پێوەكراوە بوو
ئێستا دووبارە ژمارەكان بووە بە فارسی هەموو پێوەكراوەكانیشم ناچالاك ئەكەم ناگۆڕێت .

سڵاو، ئەم بەستەرە کارناکات، دواتر کە پڵەگینەکەت ناچالاککردوە و شتەکانی لەسەر ماوە دیارە کە ڕیپلەیسی کردون، دەبێ کردارەکە پێچەوانە بکەیەوە.

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

https://wordpress.org/plugins/wp-parsidate/
ئەم پێوە كراوە بوو برام ،
چۆن ڕیپلەسی بكەم بۆ ژمارەی كوردی یان عەرەبی

وه‌ڵام: چۆنیەتی گۆڕنی ستایلی ژمارە ؟1

سڵاو برام ئەم کۆدەم نوسیوە بۆ ئەو مەبەستە بەڵام بە جاڤاسکریپتە بەهیوای سود
لینکی کۆدەکان لە گیتهەب:
https://github.com/aramyunis/Fix_Kurdish_Number_Problem