بابه‌ت: قەبارەی سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە پێویستە

سڵاو
ئەمڕۆ بە سوتفە سێرمکرد کە سیستەمی موبایلەکەم زیاد لە 15 گێگابایتی بردووە ئایا هیچ رێگایەک هەیە چاکی بکەم؟
مۆبایل: Readmi note 9 pro
سیستەم: android 10 miui 12
https://i.imgur.com/PTAF9rF.jpg

وه‌ڵام: قەبارەی سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە پێویستە

سڵاو کاک بڕوا، من یەک ڕێگە شک ئەبەم ڕاستیەکەی، گەر بوتەکەی قوفڵ نەکرابێت و توانای لێدانی سیستەمێکی کەستەمت هەبێت بۆی زۆرکات ئەوان وەک قەبارە کەمتر جێگە ئەگرن، بەڵام بێگومان هەمان چوستی و توانای سیستەمەکەی خۆیان نابێ و بەتەواوەتی جێگیرنین زۆرێکیان.

وه‌ڵام: قەبارەی سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە پێویستە

کاکە هەست ئەکەم UI ـــەکەت نەرمەواڵەی زیادەی تێدایە گەر نا بزانە فایلەکانی توڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام و واتسئاپت زیاد لە پێویست شوێنیان نەگرتووە؟ وە هەوڵ بە ئەو نەرمەواڵە زیادانەی کە ئەسڕدرێنەوە بیانسڕیتەوە زۆرێک لە نەرمەوالەکان بیلادی لە وەگەڕخەڕا هەن بەڵام ئەشتوانی بیان سڕیتەوە ئەندرۆیدی 10 یش لەبەر پڕۆفیشناڵی و زیادەڕۆیی لە گەشەپێدان و ڕەچاونەکردنی خاڵە سەرەکیەکان لەلایەن دێڤڵۆپەرەوە کێشی قورسە چونکە دێڤڵۆپەر لەو ڤێرژنەیا زۆر گرنگی بە گرافیک و کوالێتی داوە و هیچ ڕەچاوی مۆبایلە بیرگە کەمەکانی نەکردووە گەر کێشەکە بە سڕینەوەی شتەکانیش چارەسەر نەکرا وەک ئەوەی کاک گۆڤار وتی وەگەڕخەڕەکە بگۆڕە و UI Pie 9 دابنێ گەر بۆتەکەی قوفل نەکرابێ

ڕووحت شاد مامۆستا ئاسۆ گیان ڕێبازەکەت بەردەوامە❤