بابهت: كێشە لە كاتی ئەپدەیت كردنی ۆردپرێس یان ڕووكار
سڵاو
بەڕێزان لە كاتی ئەپدەیت كردنی ڕووكار زۆربەی ئەو پێوەكراوانەی كردومن بە كوردی یان فۆنت دەگۆڕێن .چی بكەم تەنها ڤێرژن بەرو بێتەوە نەك دەستكاری فۆنت و نووسین نەكرێت .؟
زۆر سوپاس .
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » كێشە لە كاتی ئەپدەیت كردنی ۆردپرێس یان ڕووكار
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
سڵاو
بەڕێزان لە كاتی ئەپدەیت كردنی ڕووكار زۆربەی ئەو پێوەكراوانەی كردومن بە كوردی یان فۆنت دەگۆڕێن .چی بكەم تەنها ڤێرژن بەرو بێتەوە نەك دەستكاری فۆنت و نووسین نەكرێت .؟
زۆر سوپاس .
باشتر دهبوو ئهگهر وێنهیهک له کێشهکهت ببینین لۆ ئهوهی بتوانین باشتر یارمهتیت بدهین
tdkala.com
ئەمە مالپەڕەکەمە برا >دوای ئەپدەتی زۆر بەی پێوەکراو سیمەکە گۆڕا >
کێشەی خاویی ماڵپەڕەکەشم هەیە چی بکەم ؟
سڵاو بەڕێز،
لەبارەی ڕووکاری ماڵپەڕەکەوە وەک دەبینم ڕووکاری باوان بەکاردەبەیت، باشترین کار کە بیکەیت ئەوەیە کە هەرگیز ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئەنجامی دەدەیت لەسەر ڕووکاری باوان نەیکەیت، چونکە لەکاتی بەڕۆژکردنەوەدا لەدەستیان دەدەیت، پێویستە سوود لە ڕووکاری وەچە وەربگریت تا گۆڕانکاری و داخوازییەکانتی لەسەر جێبەجێ بکەیت، هەروەها لە هەموو بارودۆخەکاندا پێش ئەنجامدانی هەرشتێک پێویستە پاڵپشتیت هەبێت لە پەڕگەکانت و بنکەدراوەکەت گرتبێتەوە، تا لەکاتی بوونی کێشەدا بە خێرایی بگەڕێیتەوە، هەروەها باشترە هەموو گۆڕانکارییەک لە ژینگەی دەرەوەی ماڵپەڕەکەت بکەیت، واتە لەبەرگیراوەیەکی ماڵپەڕەکە لە ژینگەیەکی تردا، بەشێکی زۆری ڕاژەکان ئەو خزمەتگوزارییەیان بە خۆڕایی هەیە.
سەبارەت بەوەی دەڵێیت ماڵپەڕەکە خاوە وەک دەبینم لە Unified Layer ت داناوە، کۆمپانیاکانی EIG وەکو بلوهۆست و هۆستگەیتەر و هاوەڵەکانیان بەکاری دەبەن، لە ڕاستیدا ئەو ڕاژانە هیچ بۆ درووستکردنی ماڵپەڕی بازرگانی ئەلیکترۆنی ناشێن، بەڵام جگە لەوەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە پێویستی بە چاکسازییە و دەبێت سوکەڵە بکرێت و هەروەها چەند کارێکی تر دەبێت لە ڕاژەکەدا بکرێت دەتوانیت لێرە کێشەکانت ببینیت https://gtmetrix.com/reports/tdkala.com/OZKzR2JI/
دوو پێوەکراوی درووستکردنی لاپەڕەت داناوە WPBakery و Elementor ڕووکارەکەت سوودی لەکامەیەن وەرگرتووە ئەوە بهێڵەرەوە و ئەوەی تر بسڕەوە.
بژین
دەست خۆش كاك ڕێبین سوپاس بۆ زانیارییەكانت .،زۆر ڕاستە دوای بەڕۆژكردنەوە وای لێ هات ، ئەی چارەسەریك نیە تا بەڕۆژكردنەوە بوەستێنم ،.؟
وە بەڕێزت پێشنیاری چی دەكەیت بۆ هۆست ، . بەڵێ من هۆستگەیتەرم هەیە ،
ئێستا زۆر كارم بۆ ئەنجامدا ئەو پێوەكراوەی ئاماژەت پێدا سڕیمەوە ، DNS گۆڕی بۆ cloudflare < z
ئێستا خێرای باشتر بووە بەڵام زۆر باش نیە .
سوپاس گەر چارەسەرەی ئەو كێشانەی ئاماژەت پێدا بۆم ڕوونبكەتەوە چۆن بیكەم .
بۆ وێنەش پێوەكراوێكم دابەزاندووە .
پهڕه 1
دهبێت لە ژوورەوە بیت یان ببیت بە ئەندام بۆ ئهوهی بتوانیت وهڵام بنووسیت
مەکۆکانی وێبچن » WordPress » كێشە لە كاتی ئەپدەیت كردنی ۆردپرێس یان ڕووكار