بابه‌ت: پرسیارێك له‌سه‌ر Export ی داتابه‌یسی MySQL
سڵاو به‌ڕێزان...
به ئه‌رك نه‌بێت پرسیارێكم هه‌یه له‌سه‌ر Export ی داتابه‌یسی MySQL
له‌كاتێكدا من كۆمه‌ڵێك كۆمپیوته‌رم پێكه‌وه به‌ستووه و 1 داتابه‌یس ئیش پێ ئه‌كه‌ن
له‌ناو داتابه‌یسه‌كه View م به‌كارهێناوه ، كاتێك كه داتابه‌یسه‌كه Export ئه‌كه‌م و دواتر ئه‌مه‌وێت له كۆمپیوته‌رێكی تر Import ی بكه‌مه‌وه
هه‌موو ئه‌و View انه‌ی كه له داتابه‌یسه‌كه هه‌بوون راسته‌وخۆ ئه‌گۆڕێن بۆ table ، چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌م ؟
تێبینی:
هه‌ر له‌ناو خودی localhost له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری Server داتابه‌یسه‌كه export ئه‌كه‌م به‌بێ هیچ به‌رنامه و زمانێكی پرۆگرامسازی ته‌نها به خودی Xampp Server خۆی ئه‌وه ئه‌كه‌م و ئه‌مه‌وێت بیخه‌مه سه‌ر كۆمپیوته‌ری شه‌خسی خۆم دواتر ئه‌بینم ئه‌و حاڵه‌ته ڕوو ئه‌دات ...
سوپاس بۆ هاوكاری به‌ڕێزتان