بابه‌ت: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

سڵاو
هاوڕێیان دو پرسیارم هه‌یه‌

1 - ناتوانم وێنه‌ دابنێم له‌ خوار ناوه‌که‌مه‌وه‌ ( وێنه‌ی ئه‌ندامان ) 
قه‌باره‌ی وێنه‌که‌م که‌متره‌ له‌وه‌ی خۆی داوای کردووه‌ ( 30 )ه‌که‌  سایزه‌که‌شی زۆر که‌متره‌

2 - چۆن وێنه‌ و ڕێکلام دابنێم لای ڕاست و چه‌پی ماڵپه‌ره‌که‌مه‌وه‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

هاوڕێیان وه‌ڵام

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئایا به‌ڕێزێکی تیا نییه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م بزانێت ... سه‌یره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

بەڕێز گیان بەستەرەکەت دابنێ، پاشان کام گۆڕانکایت کردوە وای لێهاتوە؟ پێشتر وانەبوو؟
بژین

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌م په‌یامه‌ته‌م بینی  ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا،
http://aso.naderi.googlepages.com/kurdi … elkewt.gif
وه‌ك خۆم/ تاكه‌كه‌س پێم وایه‌ كاتێك به‌ڕێزت پێت وایه‌ ئه‌ندامانی وێبچن بۆ ئه‌وه‌ نابن كه‌ هاوقسه‌یان بیت، باشتر وایه‌ پرسیاریشیان بۆ نه‌نووسی، جا من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ وه‌ڵامم بۆ نه‌نووسیوویت و له‌ داهاتووش دا به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵامت بۆ نانووسم، ئیتر ئه‌ندامانی دیكه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كانت ده‌كه‌ن، نازانم.
به‌خراپ ناوبردنی ئه‌ندامانی وێبچن، به‌خراپ ناوبردنی وێبچن ـه‌، چوونكه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ پێكهێنه‌ری وێبچنن.
زۆر باشتر ده‌بوو كه‌ هیچت نه‌نووسیبا، چوونكه‌ وه‌ك من بزانم جه‌نابت له‌ وێبچن ته‌نیا سوود نه‌بێت هیچی دیكه‌ت نه‌دیووه‌؟! ئه‌و سووده‌ش ئه‌ندامان به‌ به‌ڕێزتیان گه‌یاندووه‌.
ئه‌وه‌ وه‌ڵامی من بوو وه‌ك تاكه‌كه‌س و بوونم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر لێره‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و بڕیاره‌وه‌ نیه‌.
سه‌ركه‌تووبیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

منیش وه‌ک خۆم هه‌مان وه‌ڵامم هه‌یه‌!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

پێشه‌کی من هیچ ووته‌یه‌کی نه‌شیاوم به‌کار نه‌هێناوه‌ و به‌کاریناهێنم ئێستا و داهاتوو ئه‌وه‌ له‌ که‌سانی وه‌ك من ناوه‌شێته‌وه‌ هه‌تا ئێستا تووشی هیچ کێشه‌یه‌ك
نه‌بووم له‌ هیچ یانه‌ و مه‌کۆیه‌کدا به‌ڵام نازانم که‌ ڕاستییه‌کان بڵێێ  تووش ده‌بیت ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌ چه‌ند که‌ له‌م مه‌کۆیه‌یی ئێوه‌دا به‌دیم کردووه‌

باشه‌ بۆ که‌ یانه‌یه‌کی وه‌ك کوردیش وێب به‌ره‌وپێش ده‌چێت ئیتر ئه‌ڵێێ دووژمنه‌ ئه‌نواع تانه‌ و لافی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان خۆت به‌کورد و دڵسۆزی کورد ده‌زانن
ئه‌بوایه‌ پێتان خۆش بوایه‌ که‌ یانه‌یه‌کی کوردی وه‌ك یانه‌کانی ( عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی و چی و چی ) پێش ده‌که‌وێت و خزمه‌ت ده‌کات

کاك ئاسۆ باوه‌ڕناکه‌م جوان په‌یامه‌که‌ی منت خوێندبێته‌وه‌ چونکه‌ من هیچ ووته‌یه‌کی نه‌شیاوم نه‌وتووه‌‌ به‌ وێبچن و ناشی که‌م ..... بۆ ده‌بێت بیکه‌م ؟؟  !!!

وه‌ڵام ........... بۆ ده‌بێت بیکه‌م ؟؟؟؟؟

له‌ پێناوی چیدا نه‌من سه‌رده‌که‌وم نه‌ کوردیش وێب به‌ قسسه‌کردنی و دژایه‌تی کردنی وێبچن

به‌ڕێزت پێت وایه‌ ئه‌ندامانی وێبچن بۆ ئه‌وه‌ نابن كه‌ هاوقسه‌یان بیت، باشتر وایه‌ پرسیاریشیان بۆ نه‌نووسی

من پرسیار بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ ده‌نووسم که‌ خۆیان به‌ دڵسۆزی کورد ده‌زانن و ئه‌رکی ئه‌م مه‌کۆیه‌یان گرتۆته‌ ده‌ست جا هه‌ربه‌ڕێزێك ئامه‌ده‌یه‌ من سوپاسی ده‌که‌م
گه‌ر ئاماده‌ش نییه‌ خۆی ئازاده‌ و به‌ڕێزه‌ لای من  بۆ نموونه‌ کاك ئاسۆ و کاك کارێزه‌ گرنگ نییه‌ وه‌ڵامم   بده‌نه‌وه‌  خۆ هه‌ر وێبچن باوکی PHP -Fusion  نییه‌

هیواداریشم له‌دوای ئه‌م نووسینانه‌م بلۆکم نه‌که‌ن  ئه‌مه‌ وه‌ك پاڕانه‌وه‌یه‌ك لێکی ناده‌مه‌وه‌ ته‌نها ده‌مه‌وێت سوودمه‌ند بم له‌ وێبچن و هیچی تر

له‌ کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان بۆ خزمه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن واز له‌م کاره‌ بێ بنه‌ما و هیچانه‌ بێنن چونکه‌ هیچ جێگایه‌ك  ناگرێ

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

من به‌ڕێزت ناناسم وه‌ك تاكه‌كه‌س و ناشتوانم بڵێم مه‌به‌ستت له‌و نووسینه‌ت چیه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوونه‌ كه‌ وشه‌ی تووندت نه‌نووسیووه‌، به‌ڵام خوودی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕێكی تر تێبینی ده‌نووسی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ له‌ وێبچن نووسراوه‌ و ده‌تتوانی له‌ وێبچن ئه‌و تێبینیه‌ بنووسی، مه‌به‌ستێكی خراپ پیشان ده‌دات، له‌ هه‌مان كاتدا بۆ خۆت چاك ئاگاداریت كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ناوبراودا وشه‌ی وێبچن بلۆك كراوه‌ وه‌ك بۆ خۆت له‌ په‌یامی تایبه‌تدا پێشتر له‌ هه‌لێكدا بۆت نووسیبووم، كه‌واته‌ نووسینی ئه‌و بۆچوونه‌ت له‌وێدا پێویست نه‌بوو، ده‌تتوانی زۆر به‌ ئاسانی لێره‌ بتنووسایه‌ت و بۆ خۆشت چاك ده‌زانی كه‌ ئێمه‌ بۆ ده‌ركردن و ڕێگرتن له‌ نووسین لێره‌ نین. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌رده‌كرێن و ده‌ركراون بۆ مه‌به‌ستی ده‌ركردن هاتوون بۆ ئێره‌.

له‌ هه‌مان بواردا من بۆم گرینگ ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ چ ده‌كه‌ن و بوونی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ له‌ بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك بیرۆكه‌ و شێوازی كار به‌ گاڵته‌ ده‌زانم، بۆیه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌ی یه‌ك پووش بۆم گرینگ نیه‌ چ ده‌كه‌ن یان نه‌.

وه‌ك له‌ سه‌ره‌تادا نووسیم، ئه‌وه‌ تێبینی خۆمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ت و له‌وانه‌یه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌م هه‌ڵه‌یه‌ بێت و مه‌به‌ستێكی تایبه‌تت نه‌بووبێت له‌و نووسینه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێره‌ بتنووسایه‌ت ڕێزی لێده‌گیرا.

به‌ هه‌رحاڵ، پێم ناخۆشه‌ گه‌ر پرسیاری بێ وه‌ڵام ببینم له‌ وێبچن، من له‌سه‌ر بۆچوونی پێشووی خۆمم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی دیكه‌ وه‌ڵامیان لایه‌ ده‌توانن بینووسن.
سه‌ركه‌تووبیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

گرنگ نییه‌ من بناسی یان نه‌ ، مه‌به‌ستیشم ڕوونه‌  ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بۆ خزمه‌ت دانیشتوون دژایه‌تی یه‌کتری مه‌که‌ن
تێبینی بۆ لێره‌ بنووسم خۆ راسته‌وخۆ لێره‌ نه‌کراوه‌ به‌بابه‌ت ئه‌گه‌ر بکرایه‌ بۆ نا

تێبینی / هیوادارم هه‌ر که‌سێ دژی ماڵپه‌رێك قسه‌ بکات و ته‌شهیری بکات بیکا به‌ باته‌ت بلۆك بکرێت و سه‌ری خۆی و ئه‌ندامان نه‌یه‌شێنێت
بچێت دوو بابه‌تی به‌سوود دابنێ زۆر له‌وه‌ باشتره‌

بوونی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ له‌ بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك بیرۆكه‌ و شێوازی كار به‌ گاڵته‌ ده‌زانم
 
[b]هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت[/b]

کاتتان شاد

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

فه‌رموو
http://halkawt3ku.6te.net/news.php

نه‌خێر کاکه‌ سیا گۆرانکارییه‌کی ئه‌وتۆم نه‌کردووه‌ جگه‌ له‌ گۆڕینی سایزی فۆنت و ڕاست و چه‌پی ڕووکار

نازانم بۆ پێشتر به‌ڵام من ئه‌مه‌ یه‌که‌م جارمه‌ وێنه‌ دابنێم که‌چی دای نانێت

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

ئه‌وه‌ چییه‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵێی که‌س خۆی به‌ خاوه‌نی وێبچن دانانێت جگه‌ له‌ کاك ئاسۆ و کاك کارێزه‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

سڵاو
نه‌متوانی بێ وه‌ڵام بوه‌ستم:rolleyes:

ئه‌زیزم تۆ پێویست ده‌کات که‌ FTP بکه‌یته‌وه‌ و بڕۆ بۆ images >> avatars>> chmod 777

وه‌ بۆ پرسیاری دووهه‌مت ئه‌م کاره‌ بکه‌
كۆنترۆل پانێڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی >>  ڕێکخستنه‌کانی ماڵپه‌ڕ >> پانێڵه‌کان >> [ زیادکردنی پانێڵێکی نوێ ] >> له‌ شوێنی ناوی پانێل بنووسه‌ بۆ نموونه‌ ڕه‌کلام وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆکیپانێل ئه‌م کۆده‌ ده‌شنیشان بکه‌

@openside("ڕێکلامه‌کان");
?>
<center>
<iframe src="http://linki-wene-ke.com/wene.gif" width="143" height="80" frameborder="0" marginwidth="0" marginheight="0" scrolling="no"></iframe>
<?

@closeside();

ئه‌وی له‌سه‌ر تۆ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی لینکی وێنه‌که‌ و به‌رزی و پانی ده‌سنیشانبکه‌یت که‌ له‌م دێڕه‌ ئه‌مه‌ژه‌م پێکردوه‌
<iframe src="http://linki-wene-ke.com/wene.gif" width="143" height="80" frameborder="0" marginwidth="0"
بژین roll

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

کاک هەڵکەوت هیوادارم وەڵامت وەرگرتبێت، تکایە کەس لێرە نازی کوردبوون و ئەو شتانە بەئێمە نەفرۆشێت. دانەنیشتووین بۆ خزمەتی کەسێک کەنەزانێت چوار دێڕی کوردی تەواو بنوسێت. چەند جاری تریش وتومە ئەو نازە لەماڵپەڕی ڕامیاری بفرۆشن لەلای ئەوانەی نازی کوردبوون ئەکڕن!!
هیوام وایە لێکدانەوەی خراپت نەبێت بۆ ئەم شتانە.
بەڵێ منیش وەک کاک ئاسۆ
بوونی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ له‌ بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك بیرۆكه‌ و شێوازی كار به‌ گاڵته‌ ده‌زانم

هەڵبەتە لەڕووی کەسایەتیەوە نا، ئەگەر کارێک ناوێکی قەبە و زلت بەخۆتەوە نا نەزانی تاکو ئێستا کۆدی هتمل و ستایڵ شیت چیە؟ ئەوە قەیرانە.!!! وەک وتم بەکەسایەتی تێمەگە بەڵکو لەزانستدا قەیران جێگای گاڵتەجاڕیە.
***لەو پەیامەی جەنابت قسەت لەسەری کردوە کەسێک وەڵامی نوسیوە کەهاوڕێیەکی خۆم و نزیکە. بەڵام لێکدانەوەی هیچ پەیوەندیدار نییە بەهێرش و توانجەوە.

سیا لەبواری میوزیك و  تۆنی دەنگیدا جێگای گاڵتە جاریە ئەگەر بچێت کلیپێک دەربکات smile
ئەمە هێرش نییە بۆ کەسیاتیم، بەڵکو هێرشە بۆ ئه‌و ڕتمەی لەکاتی کەسانێکم گرتوە لەتەلەڤزێۆنێکدا و دەنگیشم ناقۆڵا بووە، کاتێکیش ئەو کەناڵەی دەنگم بڵاو بکاتەوە ناوی کوردی پێوە بێت.
دەزانی مەبەستم چییە لەگاڵتەجاری بەنەڕوخسان بۆ کارێک و گاڵتەجاری بەخودی کەسایەتی کەسێک بەمەبەستی شکاندنی!؟

ئایا دەزانیت بۆ گاڵتەجارییە کاتێک منێکی دەنگ ناساز و لەکەناڵێکی کوردیەوە لەبڕگەیەکدا کەبۆ میوزیکی کوردی دانراوە، گۆرانی بڵێم. چەندە کەس بەو کاتەوە دەخنکێنم؟ چەند کەس دڵیان لەمیوزیکێک دەڕەنجێت کەخۆی بنەچەی زانستی هەیە؟
هەمان شتە لەئایتیشدا، سیا ئەگەر زانستی لانەبێت باشەڕ نەفرۆشێت. نەزانم کۆدێک چێ بکەم؟ نەزانم دوو ڕستەی کوردی پاراو بێ هەڵەی ڕێزمانەوانی سەرەتایی بنوسم؟ نەزانم باس لەشتگەلێک بکەم لەبنەڕەتدا نەزانم ناوەکەی هەر چییە؟
http://img410.imageshack.us/img410/3317/qeyranrk7.gif
لێرەدا مەبەستمان ڕووشاندنی خودی ئەو تاکە نییە، بەڵکو ئەوەیە زانستێک هەیە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرەوە دەتوانێت بەچەندەها کرتە بزانێت ئەو ناوانە بەچی زمانێکە؟
واتا پێش ئەوەی پڕووپاگەندەی زانینی زانستێک بکەین، دەبێت جۆرایەتی زانستیمان بزانین. واتا کاتێک نەزانم لینوکس چییە؟ کێڕنەڵ چییە؟ root چییە؟ یان بزانم ماک چییە؟ لەکوێوە هاتوە؟ ئایا دەکرێت هەر لەخۆمەوە ناوی شتێک بنێم سیستەم کەخۆی سیستەم نەبێت؟
بەڕای جەنابتان زانست بەکەم و کورتیەوە بڵاو بکرێتەوە، یان بەپتەوی دوای خوێندنەوەی زۆری گرنگە؟
ئایا هەست ناکەی کەئاستی سەردانکەری کورد بۆ ماڵپەڕی ئایتی کوردی لە 90% لەسنوری خوار باشەوەیە؟
ئایا دەزانی ملیۆنەها کەس شەو و ڕۆژ کۆد بەرهەم دێنن و دەنوسنەوە و دەنێرن، بێ ئەوەی ناوی وڵات و نازی نەتەوەیی بفرۆشن بەکەس؟
هەزارەها ماڵپەڕی جیهانی سکریپتی وەک ئەم مەکۆیە بەکار دەبەن PunBB.  وە زۆر کات بوونی کەلێنێک لەSQL سەدەها کاتژمێری هەزارەها کەسی کوشتوە تەنها بۆ ئەوەی تۆ بەکرتەیەک نوێی بکەیتەوە و بپارێزرێی.
ئایا دامەزرێنەری ئەم کۆد چنینە کە کەسێکی سویدیە. لەکوێدا باس لەنەتەوە و خزمەتکردن بەنەتەوەی سوید خۆی بردۆتە پێشێ؟ ئایا لەکام کوچەی هیچ کام لەو وڵاتانەی ملیۆنەها کەسی داهێنەری تێدایە !
کەسێک کەشتێک نەزانێت پێی بڵێی نازانیت، ئەو کۆدەت هەڵەیە؟
وەڵامەکەی ئەوە بێت ئێمە خزمەت دەکەین. قەینا هەڵەین گرنگە هەین!!؟؟
نەخێر زۆر گرنگە کاک هەڵکەوت ئەوانە نەبن. ئێمە وەکو خۆم و کاک ئاسۆ و کاک ئاراس و کاک سەفین و برادەرانی دیش (بێجگە لەوەی هەریەکە لەبوارێکی تایبەتیدا چەقمان گرتووە یان بۆمان خوێندوە) میوانی چەندەها ماڵپەڕی گەورەین و ڕۆژانە ئەخوێنینەوە و وەڵامێک کەپێمان بێت بەو زمانەی فێری بووین دەینوسین و وەڵام دەدەینەوە، بێئەوەی بپرسین بەرامبەر کێیە؟ یان چیە بیروڕای؟ وەلەهەمان کاتشدا سوود لەکەسانێک وەردەگرین کەلەوانەیە لەدۆزی نەتەوەیدا هەربوونی کوردیشی لانەبێت؟! So What
فەلسەفەی ئەم کارانەی ئیمە و ئەو ملیۆنەها کەسەی بۆ زانست دەنوسن بۆ مەبەستێکی ڕوونە، جیهانێکی پر لەزانست و بێچاودێری زلە دەسەڵات و دژی قۆرخکردنی هەرتوانایەکی داهێنانین.
زیاتر لەم فەلسەفەیەوە زۆر نزیک دەبینەوە:
http://en.wikipedia.org/wiki/Open_source
نەتەوەییبوون تێڕوانین و پراکتیزەکردنی، تەنها بەزانستی دروست و  پشڕاست بۆ هاونەتەوەکەت و مرۆڤەکانی نێو ژینگەکەت دێتە بەرهەم. نەک پێش و پاشگری کورد بەناو یان بەدۆمەینەوە بلکێنیت.

بەهیوام هەر سەرکەوتووبیت
ببورن

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

کاک سیا ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت یه‌ك دوو فه‌رهه‌نگی کوردیمان بۆ دابنێ با خۆمان فێری کوردی بکه‌ین !

هه‌موو که‌سێك له‌سکی دایکیه‌وه‌ زانستی پێ نییه‌  ڕاسته‌وخۆ... ئه‌ونده‌ ناز مه‌که‌ن  هه‌رکه‌سه‌و له‌ بوارێکدا خه‌بیره‌

ووته‌یه‌کی زۆر جوان و به‌نرخ هه‌یه‌

زانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ نه‌زانینه‌وه‌ فێرده‌بێت

ئه‌و ووتانه‌ی له‌مه‌ڕ کوردیش وێبه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ ده‌توانن خۆتان پێیان ڕابگه‌یه‌نن من که‌سێك نیم قسه‌ به‌رم بۆ ئه‌م و ئه‌و


برام هه‌ر که‌سه‌و له‌ بوارێکدا خه‌بیره‌ بۆ نموونه‌ وێبچن به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ وێب داڕشن دا کاره‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت هه‌ر که‌سه‌و جۆره‌ کارێك ده‌کات خۆ نابێت ماڵپه‌رێك
کارێك بکات و ماڵپه‌رێکی تر هه‌مان کار بکات

زۆر ووتن قورئان خۆشه‌

له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزت ده‌که‌م کاك کارێزه‌

وه‌ڵای چاك نه‌بوو برام وێنه‌که‌ دانانرێت  ئایا به‌م شێوه‌ ده‌بێت
وێنه‌که  له‌   Browse  ده‌هێنی دواتر کلیك له‌سه‌ تازه‌کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان ده‌که‌یت وا نا

بۆ وه‌ڵامی دووه‌م هیچ کێشه‌ی نییه‌
به‌ڵام دوو پرسیاری دیکه‌م هاته‌ ڕێ ئه‌ویش
1 ئه‌کرێت به‌سته‌ری بۆ دابنێی  2 - وێنه‌کان بجوڵێن له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

halkawt.d.j نووسی:

کاک سیا ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت یه‌ك دوو فه‌رهه‌نگی کوردیمان بۆ دابنێ با خۆمان فێری کوردی بکه‌ین !

هه‌موو که‌سێك له‌سکی دایکیه‌وه‌ زانستی پێ نییه‌  ڕاسته‌وخۆ... ئه‌ونده‌ ناز مه‌که‌ن  هه‌رکه‌سه‌و له‌ بوارێکدا خه‌بیره‌

ووته‌یه‌کی زۆر جوان و به‌نرخ هه‌یه‌

زانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ نه‌زانینه‌وه‌ فێرده‌بێت

ئه‌و ووتانه‌ی له‌مه‌ڕ کوردیش وێبه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ ده‌توانن خۆتان پێیان ڕابگه‌یه‌نن من که‌سێك نیم قسه‌ به‌رم بۆ ئه‌م و ئه‌و


برام هه‌ر که‌سه‌و له‌ بوارێکدا خه‌بیره‌ بۆ نموونه‌ وێبچن به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ وێب داڕشن دا کاره‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت هه‌ر که‌سه‌و جۆره‌ کارێك ده‌کات خۆ نابێت ماڵپه‌رێك
کارێك بکات و ماڵپه‌رێکی تر هه‌مان کار بکات

زۆر ووتن قورئان خۆشه‌

له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم

*فەرهەنگی کوردی زۆرە، وەدەبێت لەخوێندگەش فێربووبی wink
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=8
کەس لەسکی دایکیەوە فێرنابێت..جوانە
کەسێک لەدووی سەرەتایی باس لەداتاشراوە و قەبرەتەنی وانەی فیزیای پۆلی شەشەمی ئامادەیی ناکات.
ئه‌و ووتانه‌ی له‌مه‌ڕ کوردیش وێبه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ ده‌توانن خۆتان پێیان ڕابگه‌یه‌نن
وەک کاک ئاسۆ نوسی بەقەد پوشێک بەلامانەوە گرنگی و بایەخی نییە، لەشوێنێکی تر وابوگترابا شتێکمان دەوت.
من وەکو خۆم پێم وایە کەجەنابتان لێرە پرسیار دەکەن لەوۆردپرێس و کێشەکانت چارەسەر دەکەن، بابەتەکە مەبە بۆ شوێنی تر وەک ئەوەی خۆت چارەسەرت کردبێت.
وە هەر لەفێربوونی فڕۆنت پەیج و فۆتۆشۆپەوە بەستەرتان بۆ وێبچن یان زکورد کردوە، دەتوانن کەباسی وەفا کرا، بڵێن لەم شوێنانەوە ئێمە فێری یەکەم دێڕی ماڵپەڕ بووین.
من وەکو خۆم چی دی وەڵامت بۆ نانوسم لەهیچ پرسیارێک لێرە بیکەی.
ئەمەش دوا وتەمە بۆ جەنابتان
تێبینی: ئەوانەشی کەناز ئەکەن ئەوانەن کەپێشتر لەمەکۆی کورد ئایتی پرسیاریان دەکرد:
یانەیەکمان دروستکردوە بەڕێزان چۆن بتوانین نوسینەکەی بیکەین بەیونی کۆد!! ئێستاشی پێوەبێت نەیان توانی کێشەی فۆنتێک چارەسەر کەن. باس لەلینوکس دەکەن.

بژین

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

2 - چۆن وێنه‌ و ڕێکلام دابنێم لای ڕاست و چه‌پی ماڵپه‌ره‌که‌مه‌وه‌

سةيرى ئةمة بكة  http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3889.html
ئةمة هي كاك ئاسو يه هيوا دارم سوودى ليَببينى.

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

که‌ به‌لاتانه‌وه‌ گرنگ و بایه‌خ نییه‌ ئه‌ونده‌ دژایه‌تی و سه‌رزه‌نشتی کوردیش وێب مه‌که‌ن دڵنیابن هیچ جێگایه‌ك ناگرێت و له‌ زیاده‌ ده‌وترێت

من وەکو خۆم پێم وایە کەجەنابتان لێرە پرسیار دەکەن لەوۆردپرێس و کێشەکانت چارەسەر دەکەن، بابەتەکە مەبە بۆ شوێنی تر وەک ئەوەی خۆت چارەسەرت کردبێت.

ئه‌و قسه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌
باشه‌ یه‌ك پرسیارت لێ ده‌که‌م
به‌ڕێزت کاتێك ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ من یان بۆ که‌سانی دیکه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نیت له‌هه‌ر بابه‌تێکی وێبچن دا سه‌رچاوه‌که‌ی خۆتی ... بێگومان نا 
ده‌بێت تۆش له‌ یه‌کێك له‌سه‌رچاوه‌کانی ئینگلیز یان عه‌ره‌ب یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر  بیهێنیت ئه‌ی بۆ باسی  ناکه‌یت که‌ من ئه‌و زانیارییانه‌م له‌وێوه‌ هێناوه‌
تۆش به‌سه‌ر خۆته‌وه‌ ئه‌ی که‌ی به‌ موڵکی خۆت

چ کات له‌ باره‌ی ۆردپرێسه‌وه‌ وه‌ڵامم دانا له‌ هه‌ر شوێنێك که‌ به‌ناوی خۆمه‌وه‌ بوو ئه‌وا په‌نجه‌ بکه‌ به‌ چاومدا >> وێبچن << ڕێگه‌  پێدراو نییه‌ له‌ کوردیش وێب

وێبچن و زکورد  هه‌ر خودای فڕۆنت په‌یج و فۆتۆ شۆپ و پڕۆگرامه‌کانی تر نییه‌  ئه‌وه‌نده‌ به‌رز مه‌فڕن نزم ده‌نیشنه‌وه‌ 
خۆ من ناڵێم وێبچن و زکورد خزمه‌تییان نییه‌ به پێچه‌وانه‌وه‌  ئه‌ونده‌ به‌ ماڵپه‌ره‌کانتان مه‌ نازن

ئێ کاکه‌ خۆ منیش نه‌م ووتووه‌ کاك سیا و کاك ئاسۆ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌  ئه‌ندامانی زۆر چاك و به‌ڕێزتری تیایه‌ که‌ جێگای به‌رزنرخاندنه‌
ئه‌وه‌ش بزانه‌ کاك سیا که‌ من چاکه‌ی به‌ڕێزتم له‌ بیر ناچێت که‌ به‌ شه‌وانی دره‌نگ له‌ گه‌ڵمدا بووی له‌ وێبچن کێشه‌کانت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کردم

دووباره‌ ده‌ڵێم ئه‌و ووتانه‌ی که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ کوردیش وێبه‌وه‌ ده‌توانن خۆتان پێیان ڕابگه‌یه‌نن چونکه‌ من نه‌ گرنگی پێ ده‌ده‌م نه‌ چاوی خۆشم هیلاك ده‌که‌م به‌ خوێنده‌وه‌ی گه‌ر ناش تانه‌وێ پییان ڕابگه‌یه‌نن ئه‌وا چی تر با باس نه‌ چێته‌وه‌ سه‌ر کوردیش وێب

بنوره‌ به‌ڕێزم HUNERAHMED  به‌و کۆده‌ی کاك ئاسۆ دای نابوو تاقیم کرده‌وه‌ کاری نه‌کرد

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

هیچت بۆ نانوسم لەمە زیاتریش
نەکۆپی ماڵپەڕی عەرەبی و ئینگلیزیمان بۆت کردوە، نەنازدەکەین بەسەر کەسەوە.
نزیکترین نمونە بابەتەکەی وۆرپرێسەکەی جەنابتانە. شانازی بەسەرچاوەیی خۆمان دەکەین بۆ بابەتگەلێک کەئێمەین.
پێویستە خەڵک بخوێنێت و بخوێنێتەوە ئەنجا باس لەزانست بکات.

>> وێبچن << ڕێگه‌  پێدراو نییه‌ له‌ کوردیش وێب

big_smile
دەڵێن کابرایەک کەس بوونی بۆ دانەئەنا لەئاوایدا، بەیانیان سەتڵێک خۆڵی لەسەر ڕێگای جوتیاران دەڕشت بۆئەوەی بڵێن ئەمە ئیشی ئەو کابرایەیە. کابراش دڵی بەو ناوهێنانە خۆش بوو هەرچەندە بەباشیش نەبوو......
گۆشت ناخۆن بەڵام گۆشتاو قەینا...
ئێستاش پەڕەگەکانی بنکەی دراوەی کورئایتی و ئێرە هەڵدەینەوە دەبینین چەند بەستەر بۆ فرۆنت پەیج و بابەتەکانی ئاسۆ کراوە، وەچەندا پەڕگە کوردیەکانتان لێرەوە داگرتووە، زۆربەی ئەندامان wordpress یان phpfushionیان PunBB ئەوەی ئێرە بەکاردەهێنن و بەستەر بۆ ماڵپەڕەکەتان دادەنەن، کەچی خاوەنی سەرچاوەی پشتگیری و پەڕگەی زمانەکان قەدەغە بێت!!!
big_smile
هەندێک ماڵپەڕ بەگاڵتە دەزانم، چجا پێشنیاریشی بۆ بنێرم wink

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌ندام و ڕیکلام

حه‌ز ده‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ بخه‌یته‌ سه‌ر کیبۆرد کاك سیا که‌مێك ووشه‌کانت  با ڕێزی تیا بێت من ئه‌م ووتانه‌م نه‌ نووسیوه‌ که‌ بێ ڕێزی به‌رامبه‌رتان بنوێنم


ئه‌و نووکته‌یه‌ هێچ له‌من ناوه‌شێته‌وه‌ ثێش ئه‌وه‌ من بناسه‌ ئه‌نجا نووکته‌م بۆ دابنێ من نه‌هاتووم  خۆم به‌ گالته‌جاری به‌ڕێزتان بناسێنم .. زۆر عه‌یبه‌ که‌ ئێوه‌ باسی
زانست و پێشه‌که‌وتن و فه‌لسه‌فه‌ و ڕۆشنبیری ده‌که‌ن ئه‌م  نووکته‌ هیچانه‌ بۆ من ده‌نووسم  که‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌ و حسابی بۆ ناکه‌م

من به‌هێچ شێوه‌یه‌ك خۆم ده‌رناخه‌م  په‌یوه‌ندی به‌ کاك ئاسۆوه‌ بکه‌ من بزانه‌ من وام یان نا
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ویستم بابه‌تاکانی وێبچن ده‌رباره‌ی ئوبونتو بگوازمه‌وه‌ بۆ کوردیش وێب پاش په‌یوه‌ندی کردن به‌ کاك ئاسۆ که‌ وتی باشه‌ ده‌توانی به‌ڵام ده‌بێت
به‌سته‌رێك بۆ وێبچن دابنێی که‌ له‌وێوه‌ وه‌رتگرتووه‌ منیش وتم به‌سه‌رچاو

پاش په‌یوه‌ندی کردن به‌ به‌ڕێوبه‌ری کوردیش وێب ه‌وه‌ که‌ ووتم کارێکی وا ده‌که‌م که‌ به‌ڕێزه‌وه‌ ووتیان به‌سته‌ری وێبچن لێره‌ ڕێگه‌پێدراو نییه‌
منیش وازم لێ هێنا خۆ ئه‌م توانی  بابه‌تاکان بگوازمه‌وه‌  به‌ بێ بوونی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی زانیارییه‌کان به‌ڵام ... بۆ له‌ پێناوی چیدا ....بۆ خۆده‌رخستن ..نه‌خێر

کاك سیا پێم بڵی هه‌ڵوێست له‌ باره‌ی چییه‌وه‌ وه‌ربگرم  ؟؟؟