1

بابه‌ت: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

سڵاو ئازیزان ئه‌م كاته‌تان باش.
ده‌فته‌ری میوان تا چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش ئیسی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا ئه‌م كێشه‌یی تووس بووه‌ و ناتوانرێ هیچ په‌یامێك بنێری.
جارێك سڕیمه‌وه‌ و دامه‌زرانده‌وه‌ به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو. په‌یامێك دێ ده‌نووسی كه‌ په‌ڕه‌ی fussion_vcode'  نادۆزرێته‌وه‌، هه‌ر وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌.

به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌که‌

http://img147.imageshack.us/img147/1966/wwwmg7.jpg

سوپاس

2

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

ده‌ڵێ خشته‌ی fussion_vcode نادۆزێته‌وه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ Database.
ئایا ئه‌و ده‌فته‌ری میوانانه‌ت له‌ كوێوه‌ داگرتووه؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

لێره‌ دامبه‌زاندوو
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare2949.html
ئایا چی بکه‌م له‌ بنکه‌ی دراو؟

زۆر سوپاس

4

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

له‌ PhpMyAdmin بڕۆ به‌شی SQL و دواتر ئه‌م كۆدانه‌ دابنێ،

CREATE TABLE guestbook(
guestbook_id SMALLINT(5) UNSIGNED NOT NULL AUTO_INCREMENT,
guestbook_name VARCHAR(50) NOT NULL DEFAULT '',
guestbook_email VARCHAR(100) NOT NULL DEFAULT '',
guestbook_weburl VARCHAR(200) NOT NULL DEFAULT '',
guestbook_webtitle VARCHAR(50) NOT NULL DEFAULT '',
guestbook_message TEXT NOT NULL,
guestbook_datestamp INT(10) UNSIGNED NOT NULL DEFAULT '0',
guestbook_ip VARCHAR(20) NOT NULL DEFAULT '0.0.0.0',
PRIMARY KEY (guestbook_id)
) TYPE=MyISAM;";

كرته‌ له‌ Go بكه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

سوپاس کاک ئاسۆ.
به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامم دا به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ ئیرۆر ده‌دات.
http://img247.imageshack.us/img247/6236/ssswx2.gif

سوپاس

6

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

ببووره‌،
په‌یامه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ت ده‌ڵێت كه‌ خشته‌ی fussion_vcode نه‌ماوه‌، خشته‌ی fussion_vcode به‌شێك نیه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوانان، جا ئایا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ به‌ ده‌فته‌ری میوانانه‌وه‌؟ ئایا دڵنیای كه‌ ته‌نیا له‌ ده‌فته‌ری میوانان ده‌رده‌كه‌وێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7 (دەستکاری کراوە: hemn2 2007-12-27 19:18:38)

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

کاک ئاسۆ..
ئه‌م کێشه‌یه‌ ته‌نیا بۆ میوانان ڕوو ده‌دات، ئه‌گینا ئه‌ندام یاخود به‌رێوبه‌ر بێ کێشه‌ ده‌توانێت په‌یام بنێرێت.

زۆر گه‌ڕام له‌ ناو په‌ڕگه‌کاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆم  نه‌دۆزیه‌وه‌.

هه‌ر بژین

8

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

ئایا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت نوێكردۆته‌وه‌ بۆ وه‌شانی 6.01.13؟ واته‌ پاش نوێكردنه‌وه‌ وای لێهاتووه‌؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

یه‌ک تێبینی دیکه‌ ئایه‌ ده‌فته‌ری میوانت نوێکردۆته‌وه‌؟ چوونکه‌ نوێکاری به‌سه‌ر ئه‌ویشدا هاتووه. واتا نوێکاری به‌سه‌ر سکریپتی php-fusion وه‌ ده‌فته‌ری میوانه‌که‌شی!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

10

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

سڵاو.

کاک ئاسۆ وه‌شانی  6.01.13 م دامه‌زراندووه‌.
کاک کارێزه‌ ده‌فته‌ری میوانم تازه‌ دامه‌زراندووه‌، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێکردووه‌ ته‌نیا بۆ میوانان ئه‌م په‌یامه‌ دێت و ناتوانن په‌یام بۆ بنوسن‌.
هه‌ر بژین...

11

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

ئه‌و ده‌فته‌ری میوانانه‌ كۆنه‌ و بۆ ئه‌و وه‌شانه‌ی PHP-Fusion ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه‌، واته‌ خشته‌ی vcode له‌ نێو وه‌شانی 6.01.13 نه‌ماوه‌، ده‌فته‌ری میوانانیش داوای ئه‌و خشته‌یه‌ ده‌كات.
ناوی ئه‌و خشته‌یه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ captcha و پێویست ده‌كات له‌ نێو په‌ڕگه‌كانی ده‌فته‌ری میوانان ناوی ئه‌و خشته‌ بگۆڕی بۆ ناوی نوێ، من ئه‌و كاره‌م جێبه‌جێ كردووه‌ و لێره‌ دامناوه‌
http://aso.naderi.googlepages.com/guestbook.zip
ئه‌و په‌ڕگانه‌ به‌كارببه‌ر له‌ شوێن ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ن، به‌ڵام له‌ پێشدا كۆپیه‌ك له‌وانه‌ی لای خۆت هه‌ڵگره‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

کاک ئاسۆ  دوای ئه‌نجام دانی کاره‌که‌ ئه‌م په‌یامه‌م ئێستا  بۆدێت و هه‌مان کێشه‌ به‌رده‌وامه‌ په‌یام ناڕوات.

http://img292.imageshack.us/img292/1185/jjjjjjjld4.gif

13

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كه‌ پێشتر ناردم بۆت بیانسڕه‌وه‌، واته‌ ئه‌سڵیه‌كانی خۆت دابنه‌وه‌.
پاشان له‌ PhpMyAdmin كرته‌ له‌ SQL بكه‌ و ئه‌م كۆدانه‌ی تێدا دابنێ و كرته‌ له‌ GO بكه‌.

CREATE TABLE `fusion_vcode` (
  `vcode_datestamp` int(10) unsigned NOT NULL default '0',
  `vcode_1` varchar(5) collate latin1_general_ci NOT NULL default '',
  `vcode_2` varchar(32) collate latin1_general_ci NOT NULL default ''
) ENGINE=MyISAM DEFAULT CHARSET=latin1 COLLATE=latin1_general_ci
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

کاک ئاسۆ گیان ئه‌مه‌شم ئه‌نجام دا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌مان کێشه‌ی سه‌ره‌تا به‌رده‌وامه‌.

زۆر سوپاس

15

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

من لای خۆم تاقیم كرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ڵامت بۆ بنووسم كێشه‌ی نه‌بوو.
ئایا كێشه‌ی Captcha ـت نیه‌؟ واته‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ كه‌ كۆده‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ میوان، ئایا ده‌رده‌كه‌وێت؟ ده‌توانی وێنه‌یه‌كی فۆرمه‌كه‌ بگریت كاتێك وه‌ك میوان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یت؟ تكایه‌ وێنه‌یه‌كی بگره‌ و لێره‌ دایبنێ.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

16

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

کاک ئاسۆ من شێوه‌ی کۆده‌که‌م کردووه‌ به‌ ده‌ق، چونکه‌ ئه‌و هاوڕیه‌ی که‌ دایناوه‌ که‌ نوسیه‌ویتی کۆده‌کان بکرێن به‌ ده‌ق.
فه‌رموو ئه‌مه‌ فۆرمی میوانه‌که‌یه‌ له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌:
http://www.encumen.net/infusions/guestb … _message=1

17

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

هه‌ڵه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ تۆ خشته‌كانت ناوه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌،
encumen_net.fussion_...
واته‌ ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵه‌،
encumen_net.

كه‌واته‌ كۆده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ دووباره‌ دابنێه‌وه‌ له‌ PhpMyAdmin،

CREATE TABLE `encumen_net.fussion_vcode` (
  `vcode_datestamp` int(10) unsigned NOT NULL default '0',
  `vcode_1` varchar(5) collate latin1_general_ci NOT NULL default '',
  `vcode_2` varchar(32) collate latin1_general_ci NOT NULL default ''
) ENGINE=MyISAM DEFAULT CHARSET=latin1 COLLATE=latin1_general_ci
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

18

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

كاك ئاسۆ ئیرۆر ده‌دات

CREATE TABLE `encumen_net.fussion_vcode` (

`vcode_datestamp` int( 10 ) unsigned NOT NULL default '0',
`vcode_1` varchar( 5 ) COLLATE latin1_general_ci NOT NULL default '',
`vcode_2` varchar( 32 ) COLLATE latin1_general_ci NOT NULL default ''
) ENGINE = MYISAM DEFAULT CHARSET = latin1 COLLATE = latin1_general_ci 

MySQL sa:  

#1103 - Incorrect table name 'encumen_net.fussion_vcode'

19

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

گه‌ر ده‌كرێت زانیاری PhpMyAdmin ـم بۆ بنێره‌ بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ ده‌فته‌ری میوان

كاك ئاسۆ به‌ په‌یامی تایبه‌ت بۆم ڕه‌وانه‌ كردی