1

بابه‌ت: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

سلاو ...
به‌رێزان فایلێکم هه‌یه‌ به‌ فلاش دروست کراوه‌ واته‌ (swf) ئه‌موێت له‌ سایته‌که‌مدا نیشانی بده‌م چی بکه‌م تا بیکه‌مه‌ سه‌ر سایته‌که‌م زۆر گه‌رام له‌ مه‌کۆ نه‌مدۆزیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌؟ ئایا فایله‌که‌ پێویست ئه‌کات بیکه‌م به‌ زیپ یان هه‌ر وه‌ک خۆی بێت؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

2

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

بۆ ئه‌وه‌ی فلاشه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ربکه‌وێت، ده‌توانی کۆدێکی وه‌ک ئه‌مه‌ به‌کار ببه‌یت.

<embed src="nawi-flash.swf" width="800" height="500" type="application/x-shockwave-flash" pluginspage="http://www.macromedia.com/shockwave/download/index.cgi
?P1_Prod_Version=ShockwaveFlash">
</embed>

له‌بیرت نه‌چێت nawi-flash.swf بگۆڕیت بۆ ناوی په‌رگه‌که‌ی خۆت!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ گیان بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت ...  برا گیان ئه‌و کۆده‌ له‌ کوێدا دابنێم؟ ‌ فایله‌ فلاشه‌که‌ بکه‌مه‌ سایته‌که‌مه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی FTP ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ له‌ کوێدا دایبنێم ؟ وه‌ ئایا هه‌ر وه‌ک خۆی بیکه‌مه‌ سایته‌که‌وه‌ یان بیکه‌م به‌ زیپ یان چی؟
براکه‌م من فایله‌که‌م به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ئه‌یبینیت :
http://img2.freeimagehosting.net/uploads/ac457943d0.jpg

تێبینی : کاک ئاسۆ گیان پرسیار عه‌یب نیه‌ هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌ ، زه‌حمه‌ت نه‌بێت چۆن ئه‌و کۆده‌ت دانا به‌و شێوه‌یه‌ من هه‌رچۆنێک کۆد دابنێم هه‌تا خواری خواره‌وه‌ی په‌ڕه‌که‌ ئه‌روات به‌س ئه‌وه‌ی تۆ شوێنی که‌م داگیر کردوه‌ . پێشتریش داوام کردبوو ئه‌و کارانه‌ چۆن ئه‌کرێن . سه‌رکه‌وتوبیت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

4

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

ئه‌و دوو په‌ڕگه‌یه‌ی که‌ هه‌ته‌ هه‌ردووکیان وه‌ک خۆیان به‌ FTP باربکه‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌که‌ت.
دواتر ئه‌م کۆده‌ له‌ نێوان <body> و </body> دابنێ،

<embed src="Dukan.swf" width="800" height="500" type="application/x-shockwave-flash" pluginspage="http://www.macromedia.com/shockwave/download/index.cgi
?P1_Prod_Version=ShockwaveFlash">
</embed>

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی دیکه‌، له‌ به‌شی یارمه‌تی وێبچن شی کراوه‌ته‌وه‌،
http://www.webchin.org/Meko/help.php#img
له‌ خواره‌وه‌ی په‌ڕه‌که‌ش به‌ ڤیدیۆ دانراوه‌.

ئه‌م پرسیاره‌ت دواتر ده‌گوازمه‌وه‌ مه‌کۆی وێب داڕشتن, چوونکه‌ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ PHP-Fusion ـه‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

دوباره‌ سوپاس کاک ئاسۆ ... رونکردنه‌وه‌که‌ت زۆر باشه‌ و سوپاس بۆ چاک کردنی ئه‌و کۆده‌ به‌ کۆده‌ پێویسته‌که‌م .. کاک ئاسۆ ته‌نها ئه‌وه‌م ماوه‌ ، وتت ئه‌و دوو فایله‌ بارکه‌ره‌‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به‌ FTP به‌ڵێ ئه‌وه‌ ئه‌زانم ئایا بیکه‌مه‌ کام فۆڵده‌ره‌ له‌ سایته‌که‌مدا ؟ بیکه‌مه‌ فۆلده‌ری infusions یان کوێ؟ وه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ داتناوه‌ له‌ css دا دایبنێم ؟ له‌ نێوان <body> و </body>

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

6

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

که‌واته‌ تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و فلاشه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ڕێک دابنێیت که‌ به‌ PHP-Fusion کار ده‌کات؟
ئایا ده‌ته‌وێ له‌ کوێی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت دایبنێیت؟ ده‌ربکه‌وێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

به‌ڵێ کاک ئاسۆ گیان به‌ پهپ ڤیژن کار ده‌کات .  من ئه‌مه‌وێت له‌ سه‌روو هه‌واله‌کانی په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بێت واته‌ له‌سه‌روو ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ نوسراوه‌ (ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد برسیته‌... پاتریه‌که‌ت بخۆ ) له‌ سایته‌که‌م (http://www.dukanlake.com/news.php) دایبنێم . وه‌ک ئه‌و ڕیکلامه‌ی له‌ کۆرگه‌ی مایکرۆ کوردا هه‌یه‌ (http://microkurd.com/vb/index.php) که‌ ئه‌ڵی بۆ هه‌فته‌یه‌ک ریکام بکه‌ به‌ڵام من بابه‌ته‌که‌م جیاوازه‌ به‌س هه‌ر به‌ فلاش دروست کراوه‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

8 (دەستکاری کراوە: کارێزه 2008-01-11 13:59:40)

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی له‌ پانێلێکی سه‌ربه‌خۆ دایبنێت له‌ سه‌ره‌و (ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد برسیته‌... پاتریه‌که‌ت بخۆ) به‌ڵێ ئه‌م کاره‌ بکه‌!

کۆنتڕۆڵ پانێل بکه‌ره‌وه‌! دواتر بڕۆ بۆ:  ڕێکخستنه‌کانی ماڵپه‌ڕ >> پانێڵه‌کان >> [ زیادکردنی پانێڵێکی نوێ ] >> له‌ ناوی پانێڵ: ناوی پانێڵه‌که‌ چی بێت؟ >> هه‌ڵبژاردنی فایلی پانێڵ  با هه‌ر  none بێت. وه‌ له‌ ناوه‌رۆکی پانێڵ: ئه‌م کوده‌:

openside("name");
  echo "content";
closeside();

بیکه‌ به‌ ئه‌مه‌!

openside("ڕێکلام");
<center><embed src="Dukan.swf" width="800" height="500" type="application/x-shockwave-flash" pluginspage="http://www.macromedia.com/shockwave/download/index.cgi
?P1_Prod_Version=ShockwaveFlash">
</embed></center>
closeside();

دواتر پاشه‌که‌وت کردنی پانێڵ کردته‌ بکه‌و وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پانێڵه‌کانی کرته‌ بکه‌ و له‌و لیسته‌ دا ئه‌و پانێڵه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌ که‌ ناوت لێنا و کرته‌ بکه‌ له‌سه‌ر [چالاک کردن] ئێسته‌ ده‌بێت چالاک بووبێت
فلاشه‌که‌ له‌ root به‌رز بکه‌ره‌وه‌ واتا له‌وشوێنه‌دا config.php ئه‌وانه‌ هه‌یه‌!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

9

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

سوپاس بۆ به‌ڕیز کارێزه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ هاوکاری کردم و چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌می کرد . ته‌مه‌ن درێژ بێت

10

وه‌ڵام: فالێکی فلاشم هه‌یه‌ چۆن له‌ سایته‌که‌مدا دایبنێم؟

lol

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌