بابه‌ت: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

من له‌م ماوه‌یه‌ مه‌كۆیه‌كی زۆر ئه‌بینم ئایا تا چه‌ندێك ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌ پێشتر ماڵپه‌ر بوو ئێستا ته‌نها و ته‌نها مه‌كۆیه‌كی بێ نازه‌و شتی دوو باره‌و ساده‌ی تێدایه‌..
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ناتوانن ماڵپه‌ره‌كه‌ به‌رێوه‌ به‌رن وا باشتره‌ ئه‌م مه‌كۆیه‌ش دابخه‌ن چونكه‌ هه‌مان شێوه‌ی كورد ئایتی گروپه‌و وابزانم به‌رێوه‌به‌ری گشتیش هه‌ر له‌وێ چالاكه‌..
وا هه‌ست ئه‌كه‌م دوو مه‌كۆ هه‌یه‌ هه‌مان شێوه‌ن و هه‌مان كه‌سن ئیتر بۆچی دوان بێت و بۆ یه‌كنه‌بێت.. ئه‌و ناوه‌و دۆمێنه‌ بۆ كارێكی تر به‌كار بهێنن باشتره‌..
خوازیارم پێشنیاره‌كه‌م لێ وه‌ر بگرن.. ماڵی زیاده‌ زۆر جار سه‌ر ئه‌شكێنیت..

وه‌ڵام: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

سڵاو،
سووپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌ت.
ئێره‌ و كورد ئای‌تی گرووپ یه‌كێك نین و یه‌ك كه‌سانێكیش به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن.
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئێره‌ش كورد ئای‌تی گرووپێكی دیكه‌یه‌ بۆیان، بۆیه‌ هه‌بوونی به‌ دڵنیایه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌ نه‌ك زیان.
بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

سوپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌ت
لێره‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی سه‌پۆرتی سكریپتی Nucleus ده‌كه‌ین. به‌ئاگاداری سه‌رچاوه‌كه‌ی. وه‌ له‌وێش(ماڵپه‌ڕی سه‌رچاوه‌كه‌ی) ئاماژه‌ی پێدراوه‌.
هه‌مان شت بۆ CuteNew/Ru و PunBB. ئه‌مانه‌ هه‌مووی كارێكه‌ پێشتر نه‌بووه‌ به‌زمانی كوردی. واتا ئێره‌ بێناز نی‌یه‌.
له‌بواری داڕشتندا و پڕۆژه‌ی فێركردندا ڕه‌نگاڵه‌ و وێبداڕشتنمان هه‌یه‌ به‌دوو ماڵپه‌ڕی جیاواز ئه‌مه‌یانیش پێشتر نه‌بووه‌.
كۆمه‌ڵێكی كاری تر.
بۆیه‌ گه‌ر خه‌ڵك زۆر بێت یان نه‌یه‌ت مرۆڤ ئازاده‌، هه‌ركه‌س له‌بوارانه‌ی كه‌خستومانه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆمان به‌كوردی ئه‌گه‌ر هه‌بوو مانگی جارێكیش بێت. زۆر چاكه‌ واتا ئێمه‌ جێ په‌نجه‌مان دیاره‌.
ئه‌وه‌ش بزانه‌ به‌ڕێز
فێرگه‌ هه‌رچه‌ند نه‌بووه‌ به‌مه‌ی ئێمه‌ به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین له‌ئاستی سه‌ره‌تایی ئێمه‌ نادوێین.
هیچ نه‌نگیش نی‌یه‌ كه‌سێك پرسیارێكی له‌بواره‌كانی تردا بوو. ئه‌وا ئاماده‌ین به‌هاوكاری ئێوه‌ش.
وه‌  ئێمه‌ له‌م مه‌كۆیه‌ تێكه‌ڵبوونی ته‌واومانه‌ له‌گه‌ڵ زكورد وه‌كو ماڵێكی ووتووێژی بچووك تائه‌ندامانی ئه‌وێش لێره‌ بدوێنن. smile
به‌دڵنیایه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند نی‌یه‌ به‌ڵكو شتێكی باشه‌.

بژین

وه‌ڵام: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

سوپاس كاك ئاسۆ نادری به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت دینه‌مۆو زۆر نوسه‌ری ئه‌وێ كاك سیامه‌نده‌ و ئه‌ویش لێره‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتیه‌.. ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ك
له‌لایه‌كی تر
نازانم مه‌به‌ستت چیه‌ ئێره‌ كورد ئایتیه‌كی هه‌ندێك كه‌سه‌؟؟ ئه‌ی وه‌كو پێشنیاره‌كه‌ی من كورد ئایتی  گروپی هه‌ندێك كه‌سه‌ ئیتر بۆ هه‌ر ناچنه‌ ناو كورد ئایتی..
بۆ كاك سیامه‌ند..
بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌پۆرت ئه‌توانی بیگوازیته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ چونكه‌ ئه‌و ناوه‌ زله‌ی نوسراوه‌ فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كوردان له‌ چاو ئه‌وكاره‌و ئه‌و سه‌پۆرته‌ی تۆ زۆر دوورن له‌یه‌ك..
سه‌پۆرت كردنی سكریپتێكی ساده‌ی ئه‌وها مانای كردنه‌وه‌و ناونانی (فێرگه‌) ناگونجێت..
وه‌كو له‌ پێشه‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌.. پێشتر كه‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ جگه‌ له‌م مه‌كۆیه‌ شتی تری هه‌بوو كێشه‌ نه‌بوو ناوی بنرێت فێرگه‌ به‌ڵام ته‌نها بریتیی بێت له‌ سه‌پۆرتی دوو سێ سكریپتی ساده‌و ساكار ناگونجێت ناوی فێرگه‌ بێت..
ئه‌گه‌ر وایه‌ تێكه‌ڵ بونتان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زكورد كه‌واته‌ بۆنایه‌كه‌ن به‌ پاشكۆی زكورد.. ئیتر ئه‌توانن ئه‌م ناوه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ كارێكی تر به‌كار بهێنن...
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌م قبوڵ بكه‌ن..

وه‌ڵام: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

سڵاو،
پێم وایه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڕێزت ئاگاداری ئێره‌ نه‌بووی، له‌ كاتی دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا مانگی ٣ ـی ئه‌مساڵ ئێره‌ فێرگه‌ بووه‌، واته‌ بابه‌ت و وانه‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه‌.
ئه‌و ڕسته‌یه‌ت دروسته‌ كه‌ ناوی دۆمه‌ینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ئێستایی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ناگوونجێ، پێشتر وه‌ك باسم كرد ده‌گوونجا. له‌ مانگی ٣ ـه‌وه‌ تا ئێستا بیر له‌ گۆڕینی دۆمه‌ین ده‌كه‌مه‌وه‌، ئێستاش زیاتر خستمته‌ نێو بیركردنه‌وه‌ له‌ كڕینی دۆمه‌ینێكی نوێی و ئه‌مه‌یان ته‌نیا Redirect بكات بۆ ئه‌وێ smile

كورد ئای‌تی گرووپ وه‌ك گرووپ كار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ك چه‌ند كه‌سانێك كه‌ پێمان خۆشه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ین نه‌ك وه‌ك گرووپ.
پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ڕێزت بچین، ده‌بێ ناوه‌ڕۆكی ١٠٠  ماڵپه‌ڕی كوردی له‌ ١ دانه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌م باشه‌ و هه‌م خراپیش.

كۆمه‌ڵێك بیرم لا دروست بوو به‌و په‌یامه‌ت، سووپاس.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئه‌م هه‌موو مه‌كۆیه‌ پێویسته‌؟؟

كاك كورد ئایتی
دینه‌مۆ چی‌یه‌ كورد ئاتی ماڵی خۆمه‌ زكورد و ئێره‌ش. وه‌كو چۆن ماڵی ئه‌وانه‌شه‌ كه‌لێی ده‌نوسن.
پێشنیاره‌كه‌ت نوسی
ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایته‌وه‌.
نازانم باسی سكریپتی ساده‌ و ساكار ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وانه‌ی سه‌پۆرتی ده‌كه‌ین. لای كه‌سێكی زانستی و ئاست به‌رزی وه‌ك جه‌نابتانه‌ ساكاره‌.
وه‌ پڕۆژه‌كان و فێرگه‌كه‌ش ماون ده‌توانیت سه‌ردانی هه‌موویان بكه‌یت هه‌ر لێره‌.
ئێ خۆ هه‌موو كورد پێی خۆشه‌ بایه‌كێكی تر دانه‌یه‌كی ساكار كه‌پێی ده‌ڵێن ساكار بیخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی. خۆ نانمان نابڕێت. smile
ئایا هیچ كارێك كه‌كردوومانه‌ پێشتر هه‌بووه‌؟
نه‌خێر ده‌كه‌واته‌ ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ هه‌ڵه‌ نی‌یه‌.
هیگڵ ئه‌فه‌رمێ:
هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌كارێك پێش كردنی. له‌‌هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامی بترسیت. بیركردنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵه‌یه‌، كار ده‌توانرێت هه‌ڵه‌ی تێدا كه‌م بكرێته‌وه‌، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ له‌خه‌یاڵدا ده‌بێت بگۆڕدرێت.

بژین