بابه‌ت: [داگرتن]جوومله! ١،٥ به كوردی سۆرانی
سڵاو،
جارێكی دیكه به وه‌رگێڕانێكی دیكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه لاتان، وه‌رگێڕانی وه‌شانی نوێی جوومله! كه وه‌شانی ١،٥ ـه.
وه‌شانی نوێ به ته‌واوی كراوه به كوردی و له وه‌شانی پێشوو زۆر باشتر جێبه‌جێ كراوه.
به‌شه به كوردی كراوه‌كان بریتین له،
١، به‌شی ده‌ره‌كی، ئه‌وه‌ی كه میوانان ده‌یبینن. (كاك سیامه‌ند هه‌ستاوه به كوردی كردنی ئه‌م به‌شه).
٢، به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ئه‌م به‌شه ئاسۆ نادری كردوویه‌تی به كوردی).
٣، به‌شی دامه‌زراندن، واته هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن (ئاسۆ نادری كردوویه‌تی به كوردی).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان به كوردین، پێویستی به ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆر نیه بۆ دامه‌زراندن و ده‌ست پێكردنی كاركردن له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه.
تێبینی: به‌سته‌ری سه‌ره‌وه نوێترین وه‌شانی جوومله‌ی له خۆ گرتووه له‌گه‌ڵ زمانی كوردی بۆ به‌شی ده‌ره‌كی و زمانی كوردی بۆ هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن، زمانی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ژێر كۆنترۆڵكردنی ڕێزمانیه و له چه‌ند كاتژمیری داهاتوودا داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ڕووكاری ده‌ره‌كی به ته‌واوی ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نووسینی كوردی به‌بێ كێشه پیشان بدات).
هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن،
١، پاش داگرتنی په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌وه په‌ڕگه‌كان له نیو Zip ده‌ربهێنه و دواتر باری بكه نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.
٢، دواتر به‌پێی وێنه‌كانی خواره‌وه هه‌نگاوه‌كان جێبه‌جێ بكه. (به كوردی ـه و پێویستی به شیكردنه‌وه نیه).









http://www.webchin.org/Meko/files/jooml … ndin/7.gif
ئه‌م وێنه‌یه گه‌وره‌یه، تكایه كرته‌ی لێ بكه و له په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ‌دا بیكه‌وه.

به‌و هیوایه‌ی بێ كێشه بن له دامه‌زراندن.
ئێستا ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت له داهاتوودا،
١، پاش ته‌واو بوونی كۆنترۆڵكردنی ڕێزمانیی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، په‌ڕگه‌ی زمان و ڕووكاری كوردی بۆ به‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌مان په‌ڕگه‌ی دانراو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌وه داده‌نرێت و داگرتنی سه‌ره‌وه هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
٢، وه‌ك هه‌موو كات وه‌رگێڕانی وشه‌ی ئایتی و ته‌كنیكی بۆ سه‌ر زمانی كوردی كارێكی ئاسان نیه، باشترین هه‌وڵ دراوه كه وه‌شانی نوێی جوومله! ببێته باشترین وه‌رگێڕان كه تا ئێستا له وێبچن جێبه‌جێ كراوه. خۆشحاڵ ده‌بین به‌وه‌ی كه گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانیت به‌دی كرد ئاگادارمان بكه‌یته‌وه له ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4542.html
٣، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی تایبه‌ت به Migrate كردن له وه‌شانی كۆنه‌وه بۆ وه‌شانی نوێ، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لێره‌دا ئه‌وه به‌بیر دێنینه‌وه كه وه‌شانی نوێی جوومله Update نیه بۆ وه‌شانی كۆن، بۆیه نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌م وه‌ك وه‌شانه‌كانی پێشوو نیه، تكایه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ت بۆ درووست نه‌بێت چاوه‌ڕوانی بابه‌تی ناوبراو بكه.