بابه‌ت: پرۆگرامۆكه‌ی MiniBB به زمانی كوردی سۆرانی
پرۆگرامۆكه‌ی MiniBB به زمانی كوردی سۆرانی
سڵاو هاوڕێیان.
ئه‌ندامی به‌رێزی وێبچن و گرووپی وه‌رگێڕان، HUNERAHMED پرۆگرامۆكه‌ی MiniBB وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی/ سۆرانی.
سه‌باره‌ت به MiniBB،
MiniBB پرۆگرامۆكهیهكی تایبه‌ته به درووستكردنی مه‌كۆ/ Forum له‌سه‌ر وێب، به خێرایی و ساده‌یی ناسراوه. بۆ كاركردنی پێویستی به ڕاژه‌كارێك هه‌یه كه پاڵپشتی PHP و MySQL بكات.
له‌به‌ر ئاسانی نووسینی كۆده‌كانی پرۆگرامۆكه‌ی ناوبراو، ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌موو وه‌شانه‌كانی PHP و MySQL كار بكات.
وێنه‌ی نموونه‌ی MiniBB به زمانی كوردی/ سۆرانی،



داگرتن،
داگرتنی نوێترین وه‌شانی MininBB له به‌سته‌ری خواره‌وه.
http://www.minibb.com/download.html#forum_software
داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی/ سۆرانی له به‌سته‌ری خواره‌وه،
http://www.webchin.org/Meko/files/Ziman … iBB_V1.zip
په‌ڕگه‌ی ku.php له نێو بوخچه‌ی lang دابنێ.
ستایڵی rtl بۆ زمانی كوردی/ سۆرانی،
http://www.webchin.org/Meko/files/bb_de … urdish.zip
په‌ڕگه‌ی bb_default_style.css بخه‌ره نێو بوخچه‌ی یه‌كه‌می MiniBB و له شوێنی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دایبنێ.
دامه‌زراندن،
تكایه هه‌نگاوه‌كانی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه بۆ دامه‌زراندنی MiniBB.
١، په‌ڕگه‌ی setup_options.php له‌گه‌ڵ پرۆگرامێكی وه‌ك Notepad بكه‌وه،
پاشان نرخه‌كانی تایبه‌ت به بنكه‌ی دراوه له‌م به‌شه‌دا بنووسه، (نموونه)،
$DBhost='ڕاژه‌كاری بنكه‌ی دراوه، كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا localhost ـه';
$DBname='ناوی بنكه‌ی دراوه';
$DBusr='نازناو';
$DBpwd='وشه‌ی نهێنی تایبه‌ت به بنكه‌ی دراوه';
$admin_usr='ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر';
$admin_pwd='وشه‌ی تێپه‌ربوونی تایبه‌ت به هه‌ژماری به‌ڕێوه‌به‌ر';
$admin_email='پۆستی ئهلهكترۆنی تایبه‌ت به ڕێوه‌به‌ر';
$lang='ku';
$sitename=(isset($_SERVER['SERVER_NAME'])?$_SERVER['SERVER_NAME'].' ':'').' ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت';٢، له ڕێگه‌ی ویبگهڕهوه په‌ڕه‌ی _install.php بكه‌وه، بۆ نموونه،
http://localhost/minibb/_install.php
٣، چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م چاوه‌ڕانبه، دواتر خشته‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه داده‌مه‌زرێن.
٤، په‌ڕگه‌ی _install.php بسڕه‌وه.
كۆتایی دامه‌زراندن. ئێتستا مه‌كۆكانت ئاماده‌ن بۆ به‌كاربردن و دامه‌زراندنی به‌شه‌كانی.