بابه‌ت: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

http://img135.imageshack.us/img135/6716/net4kurdddddrr1.jpg

خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە بەپێی هەواڵێک کەلەڕۆژنامەی Tribune de Genève شاری Genf دەرچووە، نزیکەی 9000 کۆمپیوتەر لەسەرجەم خوێندنگاکانی ئەو شارەدا دەبێت لەمانگی ئەیلولی ئەم ساڵەوە بەرەو نەرمەواڵای سەرچاوەی کراوە بگوازنەوە. کە سیستەمی کارگێڕی ئوبونتو وەکو بنەما دادەمەزرێت و نەرمەکاڵاکانی OpenOffice بەکارببرێت لەمەودوا. وە سوودێکی تەواو لەنەرمەواڵاکانی تر وەربگربگیرێت بەتایبەتی GIMP. هۆکاری ئەم گواستنەوەیش نەک تەنها لەبەر هۆکارە ئابوریەکە بێت، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بەشداربوونی خوێندکارانە لەخودی کۆدەکاندا کەلەو ڕۆژنامەیەدا بە "دیموکراتیزەبوونی نەرمەواڵا و کۆدەکانی و بەشداربوونی خودی تاکی خوێندکارانە لەو پرۆسەیەدا" ناو براوە. لەپاڵ ئەمەشدا ئەوە ڕاگەیەندراوە کەتائێستا خوێندکاران لەکاتی BOOT دا دوو سیستەمیان هەبوو بۆ هەڵبژاردن (لینوکس-ویندۆز)، بەڵام لەمانگی ئەیلولەوە تەنها دەبێت بەلینوکس.
سه‌رچاوه‌ كوردئایتی گوروپ

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

ئه‌مه‌ هه‌واڵێكی زۆر زۆر زۆر خۆشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی لینوكس به‌كار ده‌به‌ن .

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

ئه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ويندۆز به‌كار ئه‌به‌ن

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

ئه‌وانه‌ی ویندۆز به‌كارده‌هێنن ده‌بێت بچنه‌وه‌ ماڵێ یان بچین زورنا لێبده‌ن.
http://www.linuxhotbox.com/fun/images/tumbnails/black-linux.jpg
ده‌بێت لامان رون و ئاشكرا بێت كه‌ چه‌رخی ویندۆز به‌سه‌ر چووه‌ ' ده‌یێت بچینه‌ناو جیهانێكی تازه‌وه‌ ' هیوادارم ئێوه‌ش ویندۆزه‌كه‌تان بسوتێنن و ده‌ست به‌ لینوكس بكه‌ن.
http://www.linuxhotbox.com/fun/wallpapers/cloudsmall.jpg

سه‌ركه‌وتووبن

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

تێگه‌يشتنێكی جوانت هه‌يه‌ به‌ڕێز Net4kurd واز له‌ لينوكس مه‌هێنه‌ smile

سه‌ركه‌وتووبی له‌گه‌ڵ لينوكس

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

باشه‌ تاكه‌ی به‌دوای شتی نایاسایی ویدۆزی كۆپی كراو ده‌گه‌رێیت' ‌ پرسیارێك بۆ هه‌مووان باشه‌ كه‌س 1$ به‌ ویدۆز یان به‌رنامه‌كانی ده‌دات له‌ كوردستان.

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

ئه‌م حه‌ره‌كه‌يه‌ زۆر كۆنه‌ .... 

برام خۆ به‌تۆبزی نيه‌ به‌كاری ناهێنم لينوكس . تۆ بڕۆ به‌كاری بهێنه‌ سه‌د خێری لێببينی :d

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

كوره‌ ناوه‌ڵا به‌زۆری نیه‌ لینكوس یانی ئازادی' له‌كوردستان هیچ یاسایه‌ك نیه‌ كه‌ مافی شتێك به‌ پارێزراوی بهێڵته‌وه‌  '  منیش ده‌چم به‌ بیڵ گیتس ده‌ڵێم بتگرێت چونكه‌تۆ  به‌ نایاسایی ویندۆز به‌كارده‌به‌یت :d  .

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

بيلگيتس ئه‌زانێت كه‌له‌ كوردستان به‌خۆڕايی به‌كاردێت هيچيش ناڵێت چونكه‌ له‌كوردستان زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌ . ناهێڵێت بفرۆشرێت :d  چونكه‌ ئه‌زانێت كورد  شتێك پاره‌ی له‌گه‌ڵ بێت بڤه‌يه‌ ڕاسته‌وخۆ شاڵاوێكيان بۆ لينوكس ئه‌برد smile. ده‌ی ئێستا خوا گه‌وره‌يه‌ تا ئه‌بێت به‌ پاره‌ ئه‌گه‌ر  بووش به‌پاره‌ ٣-٤ سيدی ويندۆزم هه‌يه‌ به‌ Boot ه‌وه‌ wink

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

سڵاو

بيلگيتس ئه‌زانێت كه‌له‌ كوردستان به‌خۆڕايی به‌كاردێت هيچيش ناڵێت

ئێستا له‌مایكرۆسۆفت نه‌ماوه‌ big_smile

چونكه‌ له‌كوردستان زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌

به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو وڵاتانی تر كورد هه‌ر زۆركه‌مه‌ ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی wink

چونكه‌ ئه‌زانێت كورد  شتێك پاره‌ی له‌گه‌ڵ بێت بڤه‌يه‌ ڕاسته‌وخۆ شاڵاوێكيان بۆ لينوكس ئه‌برد

هۆكاری نه‌بوونی كریدت كارد و هه‌ژماری بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌

بووش به‌پاره‌ ٣-٤ سيدی ويندۆزم هه‌يه‌ به‌ Boot ه‌وه‌

ئه‌وكاته‌ 10 دانه‌شت هه‌بێت بێسوده‌ چونكه‌ گه‌رمه‌به‌ستیان بێت یان كارێكی هاوشێوه‌یان كرد له‌گه‌ڵ به‌سترایته‌وه‌ به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ویندۆزه‌كه‌ت له‌كار ئه‌خه‌ن .
به‌ بیری من بۆبه‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌تای ویندۆز و كه‌سێك كه‌ شاره‌زاییه‌كی نه‌بێت له‌ كۆماند و كۆماند بازی لینوكس قورسه‌
به‌ڵام گه‌ر تاقه‌ت هه‌بێت چۆن فێری ویندۆز بویت ئاواش فێری لینوكس ئه‌بیت ، ئێستا من كاتێك فلاش یان شتێك بلكێنم به‌ كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر ئوبونتو ئه‌و كاره‌ ئه‌كه‌م چونكه‌ ترسی توشبوونی ڤایرۆسم نیه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌باشیه‌كانی
هه‌روه‌ها زۆر جوان و دڵگیره‌
هه‌مووشتێك به‌خۆڕای
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن ئۆفیس هه‌یه‌و پێویست به‌سه‌ر ئێشه‌ ناكات
پێویست به‌ ناساندنی درایڤه‌ره‌كان ناكات
له‌خراپیه‌ كانی
له‌گه‌ڵ هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ی ماڵه‌وه‌م ناگونجێت neutral
بژین .

زۆرسوپاس بۆئەوەی وێبچن پێی بەخشیم ، ببورە گەر ئەوەندەم پێ نەبخشیبیتەوە

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

HUNERAHMED
بيلگيتس ئه‌زانێت كه‌له‌ كوردستان به‌خۆڕايی به‌كاردێت هيچيش ناڵێت چونكه‌ له‌كوردستان
زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌ . ناهێڵێت بفرۆشرێت :d  چونكه‌ ئه‌زانێت كورد  شتێك پاره‌ی له‌گه‌ڵ بێت بڤه‌يه‌ ڕاسته‌وخۆ شاڵاوێكيان بۆ لينوكس ئه‌برد smile. ده‌ی ئێستا خوا گه‌وره‌يه‌ تا ئه‌بێت به‌ پاره‌ ئه‌گه‌ر  بووش به‌پاره‌ ٣-٤ سيدی ويندۆزم هه‌يه‌ به‌ Boot ه‌وه‌ wink

بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر جوانت هه‌یه‌ له‌ جێی تۆ بام هه‌ر قسه‌م نه‌ده‌كرد پێده‌چێت زانیاری زۆرت هه‌بێت  .

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

من ئه‌و بابه‌ته‌ تێك ئه‌ده‌م چونكه‌ حه‌ز به‌قسه‌كانی تۆ ئه‌كه‌م ئه‌گينا كوردستان ١مليۆن كه‌س كۆمبيوته‌ر له‌وانه‌يه‌ به‌كاربێنێت به‌ڵام ووڵاتی ئه‌مريكا به‌س له‌وانه‌يه‌ ١مليۆن سه‌نته‌ری ئينته‌رنێتی لێبێت smile

ده‌ی شت بنووسه‌ لێوه‌شاوه‌

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

Windows هه‌ر the Best ـــه‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ تۆی فێری کۆمپیوته‌ر وئینته‌نێت کردوه‌ !
madنازانم کاك سیا چیبوو ئه‌م  ڤایرۆسه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ به‌ ناوی ڵینوكس ومینوکس !
گه‌ر windows نه‌بوایه‌ به‌خوا نه‌تده‌زانی internet ــچیه‌ !!.

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

Sana نووسی:

له‌گه‌ڵ ڕیزمدا به‌ڵام وانیه‌ ..
تۆله‌خۆته‌وه‌ مه‌ڕوانه‌ ، ئێستا من له‌شوێنی خوێندنم هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان هه‌م ویندۆزیان له‌سه‌ره‌ هه‌م لینوكس
خوایار بێت ئه‌م ساڵ به‌ باشی ئه‌ی خوێنین
لینوكس سیستمێكی تازه‌ نیه‌ به‌ڵكو ئوبونتو تازه‌یه‌
وه‌من سوپاسی وێبچن و كاك سیا ئه‌كه‌م كه‌ ئه‌م سیتمه‌یان ناساندووه‌ وه‌ درێغیان نه‌كردووه‌
هیچ یش پێویست ناكات لێره‌ به‌رگه‌ری له‌ویندۆز بكرێت خۆ كه‌س لێره‌ نه‌ی وتوه‌ ویندۆز خراپه‌ یان هتد ...
گه‌ر شتێكت به‌كار نه‌هێناوه‌ یان به‌نیاز نیت به‌كاری ببه‌یت پێویست ناكات ڕقت لێ بێته‌وه‌
چونكه‌ ماسی له‌ده‌ریادا سه‌وا ناكرێت cool
له‌وه‌ی تۆ تێ نه‌گه‌یشتم كاك هونه‌ر به‌خوا ...
ده‌ی هه‌ربژین .

زۆرسوپاس بۆئەوەی وێبچن پێی بەخشیم ، ببورە گەر ئەوەندەم پێ نەبخشیبیتەوە

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

هیوادارم كه‌ باسه‌كه‌ به‌لایه‌كی تردا نه‌ڕوات و بۆچوونه‌كان زانستییانه‌ بمێننه‌وه‌.

مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ بۆ لینوكس/ئوبونتوو ئه‌ده‌‌ن  هۆكاره‌كه‌ی پاره‌ و ماده‌ بێت. ویندۆز گه‌رچی به‌كارهێنه‌رانی ڕوو له‌كه‌م بوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ٪٨٠ ‌ی ڕێژه‌كه‌ی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا.

Net4kurd :
باشه‌ تاكه‌ی به‌دوای شتی نایاسایی ویدۆزی كۆپی كراو ده‌گه‌رێیت' ‌ پرسیارێك بۆ هه‌مووان باشه‌ كه‌س 1$ به‌ ویدۆز یان به‌رنامه‌كانی ده‌دات له‌ كوردستان.

بۆ زانیارییت: ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه‌ به‌ هاوردن import دێنه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق هه‌موویان سی‌دی ویندۆزیان orignal له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌. واته‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانی ویندۆزیان له‌سه‌ره‌ هه‌موو ویندۆزێك كڕدراوه‌!.
تۆ ده‌چیت له‌ دۆكانێك كۆمپیوته‌رێكی نوێ ده‌كڕیت، ده‌بێت سی‌دییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵدا بده‌نێ، نه‌ك كۆپییه‌كه‌ی، به‌ڵام دوكانداره‌كان نایده‌ن و لای خۆیان ده‌یهێڵنه‌وه‌، یان ئه‌وه‌تا تاكوو لێتقه‌وما بۆلای خۆیان بچیت یان ئه‌وه‌تا حه‌زیان له‌ كۆكردنه‌وه‌یه‌تی smile
هه‌ندێك دوكانداریش هه‌یه‌ هه‌ر له‌ به‌غداده‌وه‌ وه‌ریناگرێت و سی‌دی ناهێنێت. بۆ نیشانه‌ش گه‌ر دیقه‌تت دابێت له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كان زۆربه‌یان له‌زگه‌ی سیریاڵ نه‌مبه‌ره‌كه‌ هه‌رماوه‌.

نه‌شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆمپیوته‌ر چاكده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ بێ سێ و دوو ویندۆزه‌كه‌ت به‌ ویندۆزێكی كۆپی لای خۆیان فۆڕمات ده‌كه‌ن و گوێناده‌نه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیتر له‌وه‌و دوا ویندۆزه‌كه‌ت یاساغ ده‌بێت. بازاڕه‌كه‌یش وایه‌ و لێپرسینه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر نییه‌ به‌ڵكو له‌داهاتووشدا نابێت.

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

Sana
Windows هه‌ر the Best ـــه‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ تۆی فێری کۆمپیوته‌ر وئینته‌نێت کردوه‌ !
madنازانم کاك سیا چیبوو ئه‌م  ڤایرۆسه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ به‌ ناوی ڵینوكس ومینوکس !
گه‌ر windows نه‌بوایه‌ به‌خوا نه‌تده‌زانی internet ــچیه‌ !!.

تۆش هه‌روه‌ك ڤایرۆسێكی كه‌ هه‌موو شتێك به‌نایاسایی داده‌گریت' هه‌موو كۆمپانیاكانی جیهان رقیان له‌ تۆ و هاوشێوه‌ی تۆیه‌' سیا فێری كردین كه‌ چۆن سیسته‌مێك داده‌مه‌زرێنیت كه‌ تۆ ئازاد بیت له‌ هه‌موو ده‌ستكاری كردنێكدا ئه‌گه‌ر باسی سیا به‌ خراپی بكه‌یت له‌ ئاسمان به‌ردت به‌ سه‌ردا ده‌بارێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر سیا نه‌بوایه‌ ئێمه‌ش له‌م سیسته‌مه‌ بێبه‌ش ده‌بووین كه‌س نه‌یده‌زانی كه‌ چیشه‌ .

كاك aras بۆ سی‌دی ویندۆزی orignal نرخه‌كه‌ی چه‌نده‌ تا كو‌ له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ دابێت.

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

Net4kurd نووسی:

Sana
Windows هه‌ر the Best ـــه‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ تۆی فێری کۆمپیوته‌ر وئینته‌نێت کردوه‌ !
madنازانم کاك سیا چیبوو ئه‌م  ڤایرۆسه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ به‌ ناوی ڵینوكس ومینوکس !
گه‌ر windows نه‌بوایه‌ به‌خوا نه‌تده‌زانی internet ــچیه‌ !!.

تۆش هه‌روه‌ك ڤایرۆسێكی كه‌ هه‌موو شتێك به‌نایاسایی داده‌گریت' هه‌موو كۆمپانیاكانی جیهان رقیان له‌ تۆ و هاوشێوه‌ی تۆیه‌' سیا فێری كردین كه‌ چۆن سیسته‌مێك داده‌مه‌زرێنیت كه‌ تۆ ئازاد بیت له‌ هه‌موو ده‌ستكاری كردنێكدا ئه‌گه‌ر باسی سیا به‌ خراپی بكه‌یت له‌ ئاسمان به‌ردت به‌ سه‌ردا ده‌بارێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر سیا نه‌بوایه‌ ئێمه‌ش له‌م سیسته‌مه‌ بێبه‌ش ده‌بووین كه‌س نه‌یده‌زانی كه‌ چیشه‌ .

كاك aras بۆ سی‌دی ویندۆزی orignal نرخه‌كه‌ی چه‌نده‌ تا كو‌ له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ دابێت.

Net4Kurd ، كه‌س به‌زۆر نایه‌ت باش بیزانه‌ ، من بۆخۆم كه‌ بڕوای ته‌واوم پێی هێنا یه‌م ، وه‌ نیمچه‌ بڕوایه‌كیشم هه‌یه‌ ، پێویست به‌م هه‌موو تووڕه‌ییه‌ ناكات ، خۆ كوردایه‌تی ناكه‌یت ، ئێستا دڵنیابه‌ تۆ ویندۆوز نه‌بووایه‌ هه‌رگیز ئه‌لف و بێی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ــیشت نه‌ده‌زانی ، گۆڕینی ویندۆوز بۆ لینوكس كارێكی خراپ نییه‌ ، به‌ڵام له‌كاتێكدا خراپه‌ كه‌ وا له‌ خه‌ڵك بكه‌یت په‌شیمان بنه‌وه‌ له‌وه‌ی بێنه‌ سه‌ر لینوكس ، كه‌مێكیش وه‌فا بۆ ویندۆوز خراپ نییه‌ ، ویندۆوزیش مه‌كه‌ به‌ كوری پوورم و لینوكس ــیش ئامۆزای تۆ با ئه‌وه‌نه‌ له‌سه‌ر دوو سیسته‌می كارپێكردن نه‌بێته‌ ناخۆشی كه‌ یه‌كێكیان بۆتۆ سوودی هه‌یه‌ و ئه‌وی تر بۆ من ، بگره‌ هه‌ردووكی سوودی خۆی هه‌بووه‌ بۆتۆ ، به‌ڵام لینوكس چی كردووه‌ بۆ من ؟؟ .. هیچ ، من دژایه‌تی لینوكس ناكه‌م ، به‌ڵام حه‌زم به‌ دژایه‌تیكردنی ویندۆوزیش نییه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ، باشه‌ ووتمان خراپه‌ ، بڕایه‌وه‌ ئیتر ، په‌شیمانمان مه‌كه‌ره‌وه‌ توخوا له‌و بڕیارره‌ی دامان بۆ هه‌نگاو به‌ره‌و لینوكس .

بژین

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

SLeMaNY D نووسی:
Sana نووسی:

Windows هه‌ر the Best ـــه‌ چونکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ تۆی فێری کۆمپیوته‌ر وئینته‌نێت کردوه‌ !
madنازانم کاك سیا چیبوو ئه‌م  ڤایرۆسه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ به‌ ناوی ڵینوكس ومینوکس !
گه‌ر windows نه‌بوایه‌ به‌خوا نه‌تده‌زانی internet ــچیه‌ !!.

له‌گه‌ڵ ڕیزمدا به‌ڵام وانیه‌ ..
تۆله‌خۆته‌وه‌ مه‌ڕوانه‌ ، ئێستا من له‌شوێنی خوێندنم هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان هه‌م ویندۆزیان له‌سه‌ره‌ هه‌م لینوكس
خوایار بێت ئه‌م ساڵ به‌ باشی ئه‌ی خوێنین
لینوكس سیستمێكی تازه‌ نیه‌ به‌ڵكو ئوبونتو تازه‌یه‌
وه‌من سوپاسی وێبچن و كاك سیا ئه‌كه‌م كه‌ ئه‌م سیتمه‌یان ناساندووه‌ وه‌ درێغیان نه‌كردووه‌
هیچ یش پێویست ناكات لێره‌ به‌رگه‌ری له‌ویندۆز بكرێت خۆ كه‌س لێره‌ نه‌ی وتوه‌ ویندۆز خراپه‌ یان هتد ...
گه‌ر شتێكت به‌كار نه‌هێناوه‌ یان به‌نیاز نیت به‌كاری ببه‌یت پێویست ناكات ڕقت لێ بێته‌وه‌
چونكه‌ ماسی له‌ده‌ریادا سه‌وا ناكرێت cool
له‌وه‌ی تۆ تێ نه‌گه‌یشتم كاك هونه‌ر به‌خوا ...
ده‌ی هه‌ربژین .

به‌ڕێز SLeMaNY D،
من نه‌  دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لینوکس ده‌که‌م نه‌ رقیشم لێیه‌تی ، له‌وه‌ زیاترم پێنیه‌ بۆتۆ،
Net4kurd كه‌ خۆت له‌‌ ڤایرۆس پیس تریت ڕۆژانێک Windows ــت به‌کار هێناوه‌ پێویست ناکات ئه‌وه‌نده‌ بێ وه‌فابیت به‌رامبه‌ری ، مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه‌ ده‌ڵی(ئاوت له‌ کانیه‌ک خوارده‌وه‌ دواتر به‌ردی تیا مه‌که‌ ) تۆش وه‌کوو ئه‌و وایت .

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

smile
ویندۆز تا ئێستا ئاسانترین و باوترین سیسته‌مه‌ كه‌ به‌ به‌رهه‌م هاتووه‌، هه‌وڵدان بۆ لادان له‌و ڕاستییه‌ خۆ گێل كردنه‌.
به‌ڵام له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سیسته‌مێكی وه‌ك ئوبونتو كه‌ چه‌ند ساڵێكی كورت ته‌مه‌نیه‌تی هه‌نگاوێكی باشی بڕیووه‌ و Community ـه‌یكی باشی پێكهێناوه‌، ئوبونتو و ویندۆز یان هه‌ر سیسته‌مێكی كارپێكردنی دیكه‌، كه‌م و كۆڕیی، لاوازی و به‌هێزی خۆیان هه‌یه‌.

بۆ خۆم هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ویندۆز نیه‌ و دواترین جار كه‌ فۆرماتم كردووه‌ ساڵی ٢٠٠٤ بووه‌ و تا ئێستا ویندۆزه‌كه‌م بێ كێشه‌ كار ده‌كات و له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م كارم كردووه‌ و پاره‌م بۆ ژیان ده‌ست كه‌وتووه‌. ئه‌و كارانه‌ی كه‌ من له‌سه‌ر ویندۆز جێبه‌جێم كردووه‌ و ده‌كرێت، تا ئێستا له‌سه‌ر لینوكس نه‌كراوه‌ و له‌وانه‌شه‌ به‌م زووانه‌ نه‌كرێت. بۆ نموونه‌، چاك ده‌زانم كه‌ Gimp هه‌یه‌، به‌ڵام گووناحه‌ له‌ گه‌ڵ فۆتۆشۆپ به‌راورد بكرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێداهه‌ڵدانه‌ی ویندۆز، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر جار بێتاقه‌تم ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی هه‌ر وه‌شانێكی ویندۆز یان درووست تر وایه‌ بڵێم له‌گه‌ڵ كڕینی هه‌ر License ـێكی نوێی ویندۆز پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك پاره‌ی زۆر بده‌م/ بدرێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر بێت و دڵنیام زۆر كه‌س به‌تایبه‌ت خوێندكار توانای دابین كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی نیه‌. هه‌رچه‌ند وه‌شانی تایبه‌ت به‌ قووتابی به‌ نرخێكی گوونجاو ده‌فرۆشرێت و له‌و لایه‌نه‌شه‌وه‌ مایكرۆسۆفت بیری له‌و گرووپه‌ به‌كارهێنه‌ره‌ كردۆته‌وه‌. جگه‌ له‌ نرخی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ به‌كاریان ده‌به‌ین له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان.

جا پێم وایه‌ ته‌نیا هۆكارێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی ویندۆز ده‌ست له‌ به‌كارهێنانی ویندۆز هه‌ڵبگرێت و كۆچ بكات بۆ لینوكس (هه‌ر جۆرێكی بێت) ته‌نیا ده‌بێ نرخی ویندۆز بێت، ئه‌گینا ویندۆز هیچ كه‌م و كۆڕییه‌كی نیه‌ و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ پێویستن جێبه‌جێی ده‌كات و زۆر به‌ ئاسانیش. كێشه‌ی من نیه‌ وه‌ك به‌كارهێنه‌ر مایكرۆسۆفت یان فڵان خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه‌، ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌مێكی باشیان به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ كار ده‌كات. ورده‌ كێشه‌ له‌ هه‌موو سیسته‌مێك دا هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كانی دیكه‌ بۆ نموونه‌ Apple OS X یان ئوبونتو وه‌ك ویندۆز ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانیان زۆر بێت و ڤایرۆس درووست كه‌ران و هتد... ڕوو بكه‌نه‌ ئه‌و سیسته‌مانه‌ ئه‌و كاته‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ویندۆز چه‌نده‌ پارێزراوه‌ smile

سه‌ره‌ڕای ئه‌و نووسینانه‌ی سه‌ره‌وه‌م، پێم وایه‌ پاڵپشتیی كردنی پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك ئوبونتو سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویستیان پێی هه‌یه‌ و گۆڕین له‌ ویندۆزه‌وه‌ بۆ ئوبونتو ته‌نیا له‌به‌ر خۆشی كارێكی گێلانه‌یه‌ و باش نیه‌. ئوبونتو بۆ كه‌سانێك گوونجاوه‌ كه‌،
١، نایه‌نه‌وێ پاره‌ بده‌ن به‌ سیسته‌می كارپێكردن/ پاره‌یان نیه‌ سیسته‌مێك بكڕن.
٢، ڕقیان له‌ مایكرۆسۆفته‌، كه‌ شتێكی Irony ـه‌ و به‌بێ هۆكار.
٣، جگه‌ له‌ سیسته‌مه‌كه‌ خۆی، نایانه‌وێ پاره‌یه‌كی زۆرتر بده‌ن به‌ پرۆگرام كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌كاری ببه‌ن.

سووپاس

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە

hmm
سه‌یره‌
بۆ به‌ڕێز سانا

منیش هه‌رئه‌وه‌نده‌ م پی بوو بۆ به‌ڕێزت ئازیز وه‌ڵامه‌كانی من زۆر ئاساییه‌ ، له‌خۆمه‌وه‌ نادوێم گه‌ر شاره‌زایه‌كی كه‌مم له‌شتێك نه‌ بێت
..
بۆ كاك @ نێت فۆڕكورد
گه‌ركۆمپیوته‌رت كری و داوای ویندۆزی ئه‌صڵت كرد له‌گه‌ڵی ئه‌وا 150 $ ئه‌چێته‌سه‌ر
بۆ كاك  @ ئاراس
قسه‌كانت زۆر ته‌واوه‌
به‌ڵام زۆردوكانیش له‌گه‌ڵی ئه ی‌فرۆشێت به‌ڵام كه‌س 150 $ زیاده‌ نایات كه‌م كه‌س هه‌یه‌ بیكڕێت ، به‌ هه‌زاری ئه‌م پاره‌یه‌ ئه‌كڕێت و دواتر ئه‌ی كاته‌ ئه‌صڵ
بۆ به‌ڕێز @ بروسك
ناكرێت بڵێیت گه‌رویندۆز نه‌بوایه‌ فێر نه‌ئه‌بوین ، گه‌ر ویندۆز نه‌بوایه‌ بێ گومان جێگره‌وه‌ی ئه‌بوو ئه‌وسا له‌سه‌ری رائه‌هاتین و هیچ كیشه‌ش نه‌ئه‌بوو
خۆ ساڵانی 80 و زۆر پێشتریش كۆمپیوته‌ر هه‌بووه‌ به‌كاریش هاتوه‌ ویندۆزیش نه‌بووه‌ .
سه‌رنجی خۆم :
هه‌نێك شتهه‌ن مرۆڤ له‌داخان نای كات یان حه‌زیی پیی نییه‌ ئه‌مه‌ به‌تایبه‌ت له‌ كوردستان ئه‌بینم كاتێك سیستمی تازه‌ی ویندۆزیه‌ت هه‌موو ئه‌ڵێن خراپه‌ كۆنه‌كه‌ باشتره‌ دواتریش هه‌موو به‌كاری ئه‌به‌ن كه‌ ویندۆزی 2000 هات هه‌موو ئه‌ی وت 98 باشتره‌ ورده‌ ورده‌ هاتنه‌ سه‌ر 2000 دواتر XP یه‌ حه‌یاته‌كه‌ من وه‌ك خۆم ڤێستام له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دامه‌زراندووه‌ به‌ڵام زۆربه‌كه می به‌كاری ئه‌به‌م ، به‌ڵام دلنیام چه‌نساڵێكی كه‌ ناچار ئه‌بم به‌كاری بهینم چونكه‌ مایكرۆسۆفت پاڵپشتی ئه‌و ئه‌كات و XP سه‌رده‌می به‌سه‌ر ئه‌چێت ئه‌مه‌ گه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌به‌كارهێنانی ویندۆز big_smile به م‌شێوه‌یه‌ لینوكس یش سیستمیكی تازه‌یه‌و ڕه‌نگه‌ له‌خۆمانه‌وه‌ به‌خراپی بزانین
دواین په‌یامم له‌م بابه‌ته‌ تا دڵی كه‌س نه‌ره‌نجێنم و كه‌س به‌هه‌له‌ تی نه‌گات به‌م په‌یامه‌ی كاك سه‌فین كۆتا ئه‌هێنم كه‌ زۆركاری كرده‌ من ئوبنتو دابگرم و گه‌ر زۆر كه‌میش بێت به‌كاری بهێنم .

كاك سه‌فین فه‌رمووی
فێربونی سیسته‌مێكی كارگێری نوێ به‌ لای منه‌وه‌ شتێكی گرنگه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیشت پێ نه‌بێ !

دوباره‌ بۆ ئاوای ده‌بینم ..هه‌لێكه‌ بۆ م ڕه‌خساوه‌ به‌ره‌و .. سیسته‌مێكی كارگێری نوێ،جیهانێكی نوێ،ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جیهانی لینۆكس و به‌ خۆڕاییش . بۆ نا ؟
فێر ده‌بم پاش فێربونم بریاری خۆم ده‌ده‌م

به‌ دڵت نییه‌ !
ماڵی قه‌ڵب سه‌ری ساحێبی .

به‌ زانین به‌هێز ده‌بین

زۆرسوپاس بۆئەوەی وێبچن پێی بەخشیم ، ببورە گەر ئەوەندەم پێ نەبخشیبیتەوە