بابه‌ت: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

سڵاو هاوڕیان ئه‌م کاته‌تان باش.
له‌ ناو بابه‌ته‌کانی جومله‌دا زۆر گه‌ڕام به‌ڵام کێشه‌که‌م بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کرا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ FTPی بوخچه‌کانم نارد و چوومه‌ ده‌ر وێبگه‌ڕه‌که‌ که‌ هه‌نگاوی دامه‌زراندن ئه‌نجام بده‌م، په‌یامێک نوسراوه‌ ده‌بێ بوخچه‌یی installation هه‌روه‌ک
له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌.

http://img90.imageshack.us/my.php?image=33rerzu2.gif

ببورن وێنه‌که‌ دیار نیه‌ ئه‌مه‌ لینکه‌که‌یه‌تی:
http://img90.imageshack.us/my.php?image=33rerzu2.gif
من هیچ هه‌نگاوێکم ئه‌نجام نه‌داوه‌ که‌ ئه‌م په‌یامم بۆ هاتووه‌. وه‌ ئه‌و Chmode یانه‌ی که‌ ‌لێـــره کاک ئاسۆ باسی کردووه‌ کردووم به‌ 777 .


زۆر سوپاس

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

تۆ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاو چی زمانێکت هه‌ڵبژاردوه‌؟
ده‌بێت بوخچه‌ی installation بسڕیته‌وه‌ یان ناوێکی تری بۆ دابنێ ئینجا کلیک بکه‌،
کاره‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

سوپاس کاک جوتیار، کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بوو به‌ سڕینه‌وه‌ی بوخچه‌یی installation و دوباره‌
به‌رز کردنه‌وه‌ی،  و سڕینه‌وه‌ی په‌رگه‌ی configuration.php.

هه‌ر بژی..

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

هێمن نووسی:

دوباره‌
به‌رز کردنه‌وه‌ی،  و سڕینه‌وه‌ی په‌رگه‌ی configuration.php.

بۆ وات کردوه‌؟ پێویست به‌وانه‌ ناکات،

بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

باوه‌ڕ بکه‌ تاکوو په‌رگه‌ی configuration.php م نه‌سڕیه‌وه‌ نه‌بوو!.

زۆر سوپاس

وه‌ڵام: کێشه‌ له‌ کاتی دامه‌زراندندا..

شتی وا نیه‌،
بۆ تاقی کردنه‌وه‌ ئێستا داممه‌زراند بێکێشه‌ بوو،
ده‌ی هه‌ر بژی.. سه‌رکه‌وتوو بیت،


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟