بابه‌ت: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

به‌ڕێزان له‌ کاتی دامزراندنی جوومله‌ نێکست ناکات ئه‌م چوار کێشه‌یه‌م هه‌یه:‌
1/ configuration.php  Unwriteable
2/Session save path  Unwriteable 
3/Safe Mode: OFF: ON 
4 / Display Errors: ON: OFF 
بۆ زانیاری زیاتر سایته‌که‌م له‌سه‌ر سێرڤه‌ری www.ueuo.com که‌ سێرڤه‌رێکی خۆڕاییه‌
چاوه‌ڕێی هاوکاری به‌ڕێزتانم.

وه‌ڵام: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

سڵاو کاک ئاری ...سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی دامه‌زراندن بچۆ وانه‌کان بخوێنه‌ره‌وه‌ . ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ تۆ لێره‌ یاداشتت کردووه‌ پێشتر باسی لێوه‌ کراوه‌ که‌ چۆن چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت . سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت که‌ خۆرایییه‌ ...له‌ ڕاستیدا زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ خۆڕایی‌یه‌کان پاڵپشتی جوومله‌ ناکه‌ن بۆ ئاگاداریتان ...وانه‌کانی جوومله‌ لێره‌دان

وه‌ڵام: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت کاک کامه‌ران ....به‌ڵام مواسه‌فاتی ماڵپه‌ره‌که‌م پاڵپشتی php4.1.0 ئه‌کات وه‌ هه‌ر هه‌شت وانکه‌ی جومله‌م خوێندۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی وانه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م هیچم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ست نه‌که‌وت.
ئایا ئه‌م ڤێرژنه‌ تازه‌یه‌ی جوومله‌ ئه‌گونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێرڤه‌ره‌.

وه‌ڵام: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

سڵاو کاک ئاری ...سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌کان به‌ خاڵی دیاریکراو ئیشاره‌تی پێنه‌دراوه‌ به‌ ڵکو له‌ ناوه‌رۆکی نووسینه‌که‌دایه‌ ، به‌ هه‌ر حاڵ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی Unwriteable بۆ Writeable ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ که‌ CHMOD له‌ 664  بگۆڕیت بۆ 777 . سه‌باره‌ت به‌و دوو خاڵه‌ی تر ئه‌گه‌ر نه‌شیان گۆڕیت ئه‌وا ماڵپه‌ڕ ئه‌بێت هه‌ر کار بکات ، به‌ڵام ئه‌وان له‌ ناو فایلی گلۆبه‌ڵس چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت .
سه‌باره‌ت به‌  خانه‌خوێ‌ی ماڵپه‌ڕه‌ خۆڕایی‌یه‌کان  به‌پێ‌ی زانیاری‌یه‌کانیان نووسراوه‌ که‌ پاڵپشتی php4 ئه‌که‌ن و به‌و پێ‌یه‌ش ئه‌بێت جوومله‌ دابمه‌زرێت تیایاندا به‌ڵام هه‌میشه‌ کێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ داتا به‌یسدا و له‌ هه‌نگاوێکدا ڕاده‌وه‌ستن و دانامه‌زرێن .  له‌ دوو جێ تاقیمکرده‌وه‌ به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت . ئیتر نازانم ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌بێت یان نا . ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوویت گرنگه‌ که‌ ئه‌ندامانی هه‌موو کوردانی لێ ئاگادر بکه‌یته‌وه‌ . کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

ئه‌م کاته‌ت باش کاک کامه‌ران....... ماندوم کردیت ببوره‌ برام........ زۆر بۆ ناوی ئه‌و فایل یان فۆڵده‌ره‌ (CHMOD)گه‌ڕام به‌ڵام نه‌م دۆزیه‌وه‌ نازانم له‌ناویا نیه‌!

وه‌ڵام: سڵاو کێشه‌ی دامه‌زراندنی جوومله‌

کاک ئاری هیچ فایلێک نیه‌ به‌ ناوی چمود مه‌به‌ستی کاک کامه‌ران ئه‌وه‌یه‌ گۆڕینیان.

سه‌یری ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ گۆرێنی هه‌ر په‌ڕگه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یی پێکرابێت بۆ گۆڕینی .

كۆمۆدی 777به‌م شیوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت سه‌یری وێنه‌که‌ بکه‌ ئنجا تۆ له‌ 664 ده‌یگۆڕیت بۆ 777 .

http://www.flattext.com/help/chmod777.gif



کۆمۆدی 644 به‌م شێوه‌یه‌،

http://img26.imageshack.us/img26/130/chmod14gh.jpg

سه‌رکه‌وتووبیت.