بابه‌ت: كێشه‌ی لابرندنی ته‌مپه‌ڵ

سلاو
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌رك ماندووبونتان دوو پرسیارم هه‌یه‌ به‌ هیوای ووڵام

یه‌كه‌م . من ته‌مپه‌لێكم ئۆپلود كردووه‌ ، ده‌مه‌وێت بیسرمه‌وه‌ ، به‌لام ناسرێته‌وه‌ ،
چه‌ندین جار بازنه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌م و Delete كلیك ده‌كه‌م  ،... به‌ڵام ناسرێته‌وه‌ ؟؟

دووه‌م. كاك كامه‌ران له‌ وانه‌ی دووه‌م دا باس له‌ ده‌سكاری و گۆرانكاری ده‌كات
له‌ كۆده‌كانی HTML  دوای ئه‌وه‌  به‌م شێوه‌یه‌  نوسراوه‌


هه‌روه‌هاcharset  بگۆره‌ به‌ windows-1256   تاوه‌کو به‌ شیوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی encoding   بگۆریت بۆ ئه‌م سیستمه‌ و بتوانیت ماڵپه‌ره‌که‌ت بخوێنرێته‌وه‌ ده‌نا مالپه‌ره‌که‌ت ناخوێنرێته‌وه‌ و ده‌بێت خوینه‌ر کاتێک که‌ هاته‌‌ ماڵپه‌ره‌که‌ خۆی کرته‌ بکات له‌ لای راستی ماوسه‌که‌ و encoding   بگۆڕێت بۆ 1256 

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ من له‌ ووشه‌ی charset  بگۆره‌ به‌ windows-1256  تێ ناگه‌م و نازانم له‌ كوێیه‌ ؟

وه‌ڵام: كێشه‌ی لابرندنی ته‌مپه‌ڵ

سڵاو کاک ئاریان
1. سه‌باره‌ت به‌ فڕێدانی قاڵب ئه‌وا له‌ توڵباڕی سه‌ره‌وه‌ بچۆ ( site) دواتر ( template manager) و دواتریش (site templates ) هه‌ڵبژێره‌ . دواتر ئه‌و قاڵبه‌ی که‌ ناته‌وێت و مه‌به‌ستته‌ که‌ فڕێ‌ی بده‌یت له‌ لای ژماره‌کانه‌وه‌ ده‌ستنیشانی بکه‌ و دواتر له‌ سه‌ره‌وه‌ کرته‌ بکه‌ له‌ دووگمه‌ی ( delete) به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاڵبه‌که‌ت هه‌ڵبژێردبێت بۆ ماڵپه‌ڕ له‌وکاته‌دا ( واته‌ ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی ڕاستی له‌سه‌ر بێت ) ئه‌وا فڕی نادرێت ، به‌ڵکو ئه‌بێت یه‌که‌م جار قاڵبێکی تر هه‌ڵبژێریت و دواتر ئه‌وه‌ی که‌ ناته‌وێت فڕێ‌ی بده‌یت . یان ئه‌توانیت به‌ (ftp ) بچیته‌ ماڵپه‌ره‌که‌ت و له‌وێ له‌ بوخچه‌ی (templates ) فڕێ‌ی بده‌یت
2. سه‌باره‌ت به‌ ( encoding) واته‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌کان به‌و کاراکته‌ره‌ی که‌ پێ‌ی نووسراوه‌. زۆربه‌ی قاڵبه‌کان به‌ کاراکته‌ری  یونیکۆد یان windows-1256  نین واته‌ کاتێک که‌ ئه‌م قاڵبانه‌ هه‌ڵئه‌بژێریت بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت ، تێبینی ئه‌که‌یت که‌ نووسینه‌کان به‌ باشی ده‌رناکه‌ون ، ته‌نها له‌ کاتێکدا نه‌بێت که‌ خۆت به‌ لای راستی ماوسه‌که کرته‌ بکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی که‌ کراوه‌ته‌وه‌ و  (encoding ) بکه‌یت به‌ ویندۆزی عه‌ره‌نی یان UTF-8  .  بۆیه‌ ئه‌بێت که‌ قاڵبێک هه‌ڵئه‌بژێریت بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌وڵ بده‌ که‌ ده‌ستکاری ئه‌و دێڕه‌ بکه‌یت که‌ ئیشاره‌ت به‌ encoding ئه‌کات ... ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه‌ و به‌م شێوه‌یه‌یه‌
ئه‌و قاڵبه‌ی که‌ ئه‌ته‌وێت به‌کاری بهێنیت له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ت نیشانه‌ی راستی لێ بده‌ ، دواتر له‌ لای ژماره‌کانه‌وه‌ ده‌ستیشانی بکه‌ ، دواتر له‌ سه‌ره‌وه‌ کرته‌ بکه‌ له‌ دوگمه‌ی ( edit html) . دواتر لێره‌دا ئه‌توانیت به‌ دوای ووشه‌ی ( encoding ) بگه‌ڕێیت و بزانیت چی‌یه‌ ،،،هه‌وڵ بده‌ تۆ بیگۆڕیت به‌ م دێڕه‌   encoding=\"utf-8 . یان بۆ windows-1256 که‌ تایبه‌ته‌  به‌ زمانی عه‌ره‌به‌کان.
کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: كێشه‌ی لابرندنی ته‌مپه‌ڵ

ده‌ست خۆش كاك كامه‌ران
ئێستا ‌تێ گه‌یشتم .