بابه‌ت: كێشه‌ی دامه‌زراندنی جومله‌

سلاوتان لێ بێت
من تا ئێستا دوو جاری تر جومله‌ دامه‌زراندووه‌ و لام بردووه‌ ، بێ كێشه‌ ، ئێستا
له‌ هه‌نگاوی دووه‌مدا كێشه‌م بۆ دروست بووه‌ ، وه‌ دڵنیاشم ناو باسورد ، هه‌موو
زانیاریه‌كانی ترم ته‌واوه‌ ئه‌گه‌ر نا ناگه‌م به‌ هه‌نگاوی دووه‌م .
هه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌نگاوی ددووه‌مدا ده‌ڵێت هه‌ندێ  Error  هه‌یه‌ ،، ئیتر نازانم
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ هۆكه‌ی چییه‌و چۆن چاك ده‌بێت .


http://img175.imageshack.us/img175/1458/joomladi9.jpg

وه‌ڵام: كێشه‌ی دامه‌زراندنی جومله‌

سڵاو کاک ئاریان ، سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ته‌یبڵه‌که‌وه‌ ه‌یه‌ . تۆ پێشتر زانیاری‌یه‌کت به‌خشیوه‌ به‌ داتا به‌یس ، ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌یت که‌ ناوێکی تری بده‌یتێ یان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ته‌یبله‌ی پێشووتر به‌ ته‌واوی بسڕیته‌وه‌ . واته‌ prefex  ناوێکی تری بده‌رێ که‌ جیاواز بێت له‌وه‌ی پێشتر. ته‌واوی زانیاری‌یه‌کانی تر وه‌ک خۆی بنووسه‌ ، واتا ، ناوی هۆست ، به‌کارهێنه‌ری سکوێڵ ، ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی سکوێڵ، ناوی بنکه‌ی زانیاری ، به‌لام دوای ئه‌وا ئه‌و خانه‌یه‌ی تر ناوێکی تری بده‌رێ واته‌ Jos_  بگۆره‌ . ئه‌کرێت ته‌نها دوو پیت بنووسیت که‌ جیاواز بیت له‌وه‌ی پێشتر که‌ داتناوه‌. کاتێکی خۆس

وه‌ڵام: كێشه‌ی دامه‌زراندنی جومله‌

ده‌ست خۆش كاك كامه‌ران
هه‌روه‌كو تۆ ووتت وابوو . jos گۆری به‌ دوو پیتی تر چاك بوو .
دووباره‌ سوپاس